یەک شەممە, 24 کانونی دووەم 2016 03:00

نوێنەری ووڵاتی UNHCR لە عیراق سەردانی سەنتەری زانیاری IDP لە عیراق کرد

هەولێر، 24 کانوونی دووەمی 2016- بەڕێز برونو گیددو، نوێنەری ووڵاتی UNHCR لە عیراق، سەردانی سەنتەری عەمەلیاتی خزمەتگوزاری هێڵی یارمەتی نیشتمانی خۆڕایی لە عیراق کرد ئەوانەی بەهۆی گرژیەکان ئاوارەبوون، لەوێوە گوێی لە هەندێک کێشە و نەهامەتی ئەو خێزانانە گرت کە ڕووبەڕوویان دەبنەوە لە کاتی وەرگرتنی ئەو یارمەتیانەی کە پێویستیان پێیە.

سەنتەری زانیاری ڕاگوێزراوانی ناوخۆیی عیراق (عیراق IIC) هەڵدەستێت بە فەراهەم کردنی زانیاری دەربارەی هاوکاری مرۆیی بەردەست و وەرگرتنی سکاڵا و دەرئەنجامەکان لەلایەن خێزانی ڕاگوێزراوان سەبارەت بە بەهاناوەچوونی مرۆیی دابینکراو لەلایەن دەزگاکانی فریاگوزاری. عیراق ICC لە تەمموزی ساڵی 2015 دەست بەکاربووە لەدوای ئەوەی دەزگاکانی مرۆیی هەڵسان بە دەست نیشانکردنی بۆشایی لە زانیاری لەنێو هاوکارییە مرۆییەکان - ئەمەش واتای ئەوەیە کە زۆربەی خێزانەکانی ڕاگوێزراوان نازانن کە چ جۆرە خزمەتگوزایەک بەردەستە بۆ ئەوەی لێی سوودمەندبن.

"دەزگای هاوبەشی سەنتەری پەیوەندی IDP پڕۆژەیەکی دەگمەنە بۆ UN بە زۆر شێواز، نەک بەکەمی لەبەر ئەوەی یارمەتی زیاتر بە دەستنیشانکردن دەدات کە زانیاری ڕێگایەکی زۆر گرنگی فریاگوزاریە، بە ووتەی بەڕێز گیددو. "لە گرژیەک کە بوەتە هۆی ئەوەی 3.2 ملیون عیراق ماڵی خۆیان جێبهێڵن بە جۆرەها شەپۆڵی ئاوارەبوون بۆ زیاتر لە 3000 شوێنی جیاواز لەناو ووڵات، گرنگی ئاڵوگۆڕکردنی زانیاری نابێت پشتگوێ بخرێت."

بەشێوەیەکی گشتی، کارمەندانی عیراق ICC ڕۆژانە وەڵامی 150پەیوەندی دەدەنەوە. ناوەڕۆکی پەیوەندیەکان بریتیە لە داواکاری زانیاری دەربارەی خزمەتگوزاری مرۆیی، بە لەخۆگرتنی چۆنیەتی تۆمارکردن بۆ پسولەی خۆراک، وە بۆ داوای یارمەتی تایبەت بە توندوتیژی ڕەگەزی. تێبینی و دەرئەنجامەکان دەربارەی چۆنیەتی دابەشکردنی فریاگوزاری و وەرگرتنی پێشنیازەکان کە چۆن پەرە بە بەرنامەی مرۆیی بدەن. ووتەی پەیوەندیکەرانی کەناڵەکانی عیراق IIC بریتیە فیدباگ، سکاڵا، و داتای کۆمەڵگەی مرۆیی بۆ دیاریکردنی بۆشاییەکانی پێویست بە هاوکاری، پەرەپێدانی شێوازی ئاڵوگۆڕکردنی زانیاری، و شێوازی چۆنیەتی ڕێکخستن و گەیاندنی هاوکاری مرۆیی.

"لێپرسینەوە بەردی بناغەی سەرەکیە بۆ سەنتەری پەیوەندی IDP، کە پەرە بە دوو ڕێگای پەیوەندی دەدات و توانای UN بەهێز دەکات بۆ گوێگرتن و بەهاناوەچوونی پێداویستیەکانی خەڵکی ڕاگوێزراو." بە ووتەی بانە کالوتی، بەڕێوەبەری هەرێمی UNOPS لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. "بەدرێژایی ساڵی 2016، عیراق IIC بەردەوام دەبێت لە دابینکردنی میکانیزمێک بۆ IDP بۆ وەرگرتنی زانیاری وورد و کاتی سەبارەت بە هاوکاری مرۆیی، وە بۆ ووتووێژکردنی فیدباگ و سکاڵاکانی کۆمەڵگە."

قەبارەی وەرگرتنی کۆی پەیوەندی ڕۆژانەی عیراق ICC وا پێشبینی دەکرێت زیاد بکرێت بۆ ساڵی داهاتوو وەک ڕەنجێک بۆ زیادکردنی ووشیارکردنەوە لە ژمارەی بێ بەرامبەری عیراق IIC (80069999) بۆ ئەوەی بەردەست بێت لە سەرتاپای ووڵات. کارمەندانی عیراق IIC بە زمانی عەرەبی، کوردی بە زاراوەی سۆرانی و بادینی، تورکی و ئینگلیزی قسە دەکەن، سێ لەو کارمەندانە ئافرەتن.

سەنتەری زانیاری ڕاگوێزراوانی ناوخۆیی عیراق دامەزراوە لەلایەن ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ خزمەتگوزاری پڕۆژە (UNOPS) بە هاوکاری کۆمسیۆنی باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNHCR)، بەرنامەی خۆراکی جیهانی نەتەوە یەکگرتووەکان (WFP)، نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەماهەنگی کاروباری مرۆیی (OCHA)، ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکانی نیشتەجێ لە عیراق و هەماهەنگی مرۆیی.

 

بۆ زیاتر زانیاری بۆ ڕێکخستنی چاوپێکەوتن، تکایە پەیوەندی بکە بە: یوسف محمد، یاریدەدەری جێبەجێکار، کۆمسیۆنی باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان، 9647706700815+ ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یان چارلوت لانکاستەر، بەڕێوەبەری پڕۆژە، سەنتەری زانیاری IDP لە عیراق، ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ خزمەتگوزاری پڕۆژە، 9647511352970+ ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.