یەک شەممە, 31 کانونی دووەم 2016 03:00

هاوکاری مرۆیی زیاتر بەپەلە پێویستن بۆ عێراق گرنگ

زیاتر لە ١٠ ملیۆن عێراقی پێویستیان بە هەندێ جۆری هاوکاری مرۆییە

بەغدا، ٣١ ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ (: ئیمڕۆ لە ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشدا، کە لەلایەن حکومەتی عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەغدا دەرکرا و بانگەشەی یارمەتی نێودەوڵەتیان کرد بۆ بەهاناوەهاتنی قەیرانی مرۆیی گەشەسەندوو لە عێراق.

١٠ ملیۆن عێراقی، کە نزیکەی سێ یەکی دانیشتوانن، بەپەلە داوای هەندێ جۆری هاوکاری مرۆیی دەکەن، لەوانە ٣.٣ ملیۆن کەس لەوەتەی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ لە ماڵەکانی خۆیان ڕایانکردووە. هەزاران عێراقی لەو ناوچانەن کە لە ژێر ئابلوقەی هێزە چەکدارەکانن، ناتوانن ڕابکەن یان بەدوای سەلامەتی بگەڕێن. لەگەڵ ئەوەشدا، ٢٥٠٠٠٠ پەنابەری سوری لە عێراق بەدوای سەلامەتی گەڕاون، زۆرینەی ئەو پەنابەرانە لە هەرێمی کوردستانن، کە زیاتر لە یەك ملیۆن کەسی ئاوارەی تر تێدا نیشتەجێن. ٥٠٠٠٠٠ کەس گەڕاونەتەوە بۆ زێدی خۆیان، کە هەوڵی دووبارە بنیاتنانەوەی ژیانی خۆیان دەدەن.

دکتۆر. جاسم محمد محمد الجاف: وەزیری کۆچ و کۆچبەران و سەرۆکی لێژنەی باڵا بۆ کۆمەکی کردن و دابین کردنی شوێنی حەوانەوە بۆ خێزانە ئاوارەکان گوتی: "ئێمە دووچاری قەیرانێکی مرۆیی گەورە بوینەتەوە. پێویستیمان بە هاوکاری کۆمەڵگای نێودەوڵەتی هەیە بۆ ڕێگری کردن لە زیاتر خراپتربوونی بارودۆخەکە".

خاتوو. لیز گڕاندێ، هەماهەنگیکاری مرۆیی لە عێراق گوتی: "هەوڵی نیشتمانی بۆ دەستنیشان کردنی قەیرانی مرۆیی لە عێراق کاریگەرە، حکومەتی فیدڕاڵی و دەسەڵاتدارانی کوردستان و کۆمەڵگای مەدەنی تیایدا بەشدارن. لەگەڵ ئەوەی پێویستیەکان کە لەدەرەوەی تواناکانی نیشتمانیەوەن، کارکردنی نێودەوڵەتی زۆر گرنگە لەم بارەیەوە بۆ یارمەتیدانی ئەو کەسانەی کە لە کێشەدان، بەتایبەتی لە چەند مانگی داهاتوودا هەروەك ئێمە پێشبینی دەکەین کە قەیرانەکە فراوانترو خراپتر ببێت، "

حکومەتی عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان بە هاوبەشی هەڵدەستن بە دەرکردنی دوو پلان بۆ ساڵی ٢٠١٦ : پلانی ٢٠١٦ ی حکومەت بۆ کۆمەکی کردن و حەواندنەوە و سەقامگیرکردن" و پلانی بەهاناوەهاتنی مرۆیی عێراق بۆ ساڵی ٢٠١٦ لە لایەن نەتەوە یەکگرتووەکان و هاوکارانی مرۆیی. پلانی حکومەت ئەو هەنگاوانە لەخۆوە دەگرێت کە پێویستە بگیرێنە بەر بۆ تۆمارکردنی کەسە هەژارەکان و دابین کردنی پاراستنی یاسایی و شو ێنی حەوانەوەی شیاو بۆیان. پلانەکە بریتی یە لە ئاسایشی خۆراك، پەروەردە، تەندروستی و هاوکاری پارەی کاش لە خۆوە دەگرێت، لە بودجەی حکومەتی فیدڕاڵ پێشبینی دەکرێت کە ٨٠٠ ملیار دیناری عێراقی کە دەکاتە (٦٦٧ ملیۆن دۆلاری ئەمەریکی) تەرخان بکرێت لە ڕێگەی ئەم پلانە، ئەوە سەرەڕای کورتهێنانێکی خەملێنراو بە ١.٠٦٩ ملیار دیناری عێراقی کە دەکاتە (٨٩١ ملیۆن دۆلاری ئەمەریکی).

دکتۆر. جاسم الجاف گوتی: "لەگەڵ فراوانبوونی پێویستیەکان، تەرخانکردنەکە لە ڕێگەی بودجەی فیدڕاڵی تەواو بەش ناکات. ئێمە پێشبینی دەکەین کە کاری هەرە لەپێشینەی پلانی بەهاناوەهاتنی مرۆیی یارمەتیدەربێت لە پڕکردنەوەی بەشێکی بۆشاییەکە"

پلانی بەهاناوەهاتنی مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای ٨٦١ ملیۆن دۆلاری ئەمەریکی دەکات بۆ بەهاناوەهاتنی زۆرترین ئەو پێویستیانەی کە هەڕەشەیان لەسەر ژیانی ٧.٣ ملیۆن کەس لەسەرتاسەری عێراقدا هەیە. زیاتر لە ٩٠ لەسەدای ڕێکخراوە مرۆییەکان، لەوانە ڕێکخراوە ناحکومیە نێودەوڵەتی و نیشتمانیەکان، ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان لەم پلانە پڕۆژەیان هەیە کە ئامانجیان بریتی یە لە دابین کردنی پاکێجەکانی تەنگەتاوی بۆ ئەو کەسانەی کە زۆر هەژارن لەسەرتاسەری ووڵات.

پلانێکی کرداری هاوبەش کە هەوڵەکانی حکومەت و ڕێکخراوە مرۆییەکان بەیەکەوە دەبەستێتەوە درێژەی پێدەدرێت.

***

دەتواندرێت پلانی بەهاناوەهاتنی مرۆیی ساڵی ٢٠١٦ ی عێراق لەم لینکە دابگیرێت:

https://www.humanitarianresponse.info/en/operations/iraq/document/2016-iraq-humanitarian-response-plan 

بۆ زانیاری زیاتر، تکایە پەیوەندی بکەن بە: ڕاگەیاندنی JCMC یان دەیڤید سوانسۆن، بەرپرسی زانیاری گشتی، لە نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەماهەنگی کاروباری مرۆیی لە عێراق، لە ڕێگەی ئیمەیڵی ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یان لە ڕێگەی ژمارە مۆبایلی: 009647503770849

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.