سێ شەممە, 02 شوبات 2016 03:00

هه‌فته‌ی جیهانی پێكه‌وه‌ ژیانی ئایینه‌كان: نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت به‌رپرسیاره‌تی كه‌وتۆته‌ ئه‌ستۆی سه‌ركرده‌ سیاسیی و ئاینییه‌كان بۆ پاراستنی فره‌یی ده‌وڵه‌مه‌ندی عیراق گرنگ

نه‌جه‌ف، عیراق ، ٢ی شوباتی ٢٠١٥ – نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ میانه‌ی ئاهه‌نگێڕان به‌ بۆنه‌ی هه‌فته‌ی جیهانی پێكه‌وه ‌ژیانی ئایینیه‌كان وتی " به‌رپرسیاره‌تی كه‌وتۆته‌ ئه‌ستۆی سه‌ركرده‌ سیاسیی و ئایینیه‌كانی عیراق و په‌یمانیشی دا نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌رده‌وام بێت له‌ پشتگیریكردنی كۆششه‌كانی ئاشتبوونه‌وه‌ و وه‌دیهێنانی سه‌قامگیری" .

به‌ڕێز جۆرجی بۆستینی جێگری نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی بۆ كاروباری سیاسیی و هه‌ڵبژاردنه‌كان و ده‌ستور، له‌ زانكۆی كوفه‌ و له‌ میانه‌ی ده‌ستپێكردنی زنجیره‌ چالاكییه‌ك بۆ ئاهه‌نگ گێڕان به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ له‌ عیراق كه‌ ‌ تا ١٠ی شوبات به‌رده‌وام ده‌بێت، وتی " گفتو گۆ بنه‌مای سه‌ره‌كییه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گیروگرفتانه‌ی دووچاری وڵات ده‌بێته‌وه‌ " .

هه‌روه‌ها به‌ ئاماده‌بووانی وت ، كه‌ بریتی بوون له‌ به‌ڕێز پارێزگاری نه‌جه‌ف و سه‌ركرده‌ ئایینیه‌كان و سه‌ركرده‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له‌ سه‌رتاسه‌ری عیراق و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و دیپلۆماتكاران" هه‌ره‌وكو هه‌موومان به‌ ته‌واوی ده‌زانین عیراق به‌ره‌و قۆناغێكی یه‌كلایكه‌روه‌ هه‌نگاو ده‌نێت پێویسته‌ پرسه‌كانی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌و ئاشتبوونه‌وه‌و یه‌كێتی نیشتمانی به‌ روونی وێنا بكرێت له‌ ناو هه‌ر چارسه‌ر و رێكه‌وتنێك كه‌ پێی ده‌گه‌ن . و پێویسته‌ گفتوگۆی گشتگیر و راستگۆیانه‌ له‌ نێوان هه‌موو پێكهاته‌كان بكرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی میراتی رابردوو و سه‌رباری ئه‌و مه‌ترسییه‌ی كه‌ بیری توندوتیژ و رادیكاڵ هه‌یه‌تی، له‌ پێناو بونیاتنانی ئایینده‌یه‌كی سه‌قامگیر له‌ عیراق" .

هه‌فته‌ی جیهانی پێكه‌وه‌ ژیانی ئایینه‌كان، كه‌ له‌ یه‌كه‌مین هه‌فته‌ی مانگی شوبات له‌ گشت جیهان یاد ده‌كرێته‌وه‌ ، په‌ره‌ به‌ كه‌لتوری ئاشتی و ره‌تكردنه‌وه‌ی توندو تیژیی و تێگه‌یشتنی ئایینی و رۆشنبیری ده‌دات . ئه‌م بۆنه‌یه‌ به‌ ته‌واوی بۆ عیراق گونجاوه‌ به‌و پێیه‌ی عیراق مێژوویه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ند و پێكهاته‌یه‌كی فره‌ جۆریی هه‌یه‌. ئامانج له‌ چالاكییه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ هه‌ستكردن و بره‌و دانه‌ به‌ پێویستی بوونی گفتو گۆ له‌ نێوان ئایین و بیروباوه‌ڕه‌ جیاوازه‌كان و پاڵپشتیكردنی لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش و پێكه‌وه‌ژیان و هاوكاریكردن له‌ نێوان عیراقیه‌كانه‌ به‌ هه‌موو چین و پێكهاته‌ جیاكانیانه‌وه‌ .

به‌ڕێز بۆستین ئاماژه‌ی به‌م كێشه‌یه‌ داو جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌وا گفتوگۆ له‌وانەیه‌ ببێته‌ هۆكارێك بۆ ده‌ربازبوونی عیراق له‌و كێشانه‌ی كه‌ هه‌یه‌تی و ووتی سه‌ركرده‌ ئایینیه‌كان رۆڵێكی سه‌ره‌كی ده‌گێڕن له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی و رادیكاڵیه‌ت.

هه‌روه‌ها له‌ درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتی"هه‌فته‌ی جیهانی پێكه‌وه‌ ژیانی ئایینه‌كان به‌ بیر هه‌مووانی دێنێته‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ سه‌ركرده‌كانی عیراق و نوێنه‌ره‌كانیان به‌ په‌له‌ كۆشش بكه‌ن بۆ جێبه‌جێكردنی ئاشته‌وایی نیشتمانیی و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و ته‌نگ و چه‌ڵه‌مانه‌ی په‌یوه‌ستن جیوازیی نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بی"

به‌ڕێز جۆرجی بۆستینی جێگری نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی وتی " ئامانج له‌ وتوێژه‌كانی ئه‌مڕۆمان هاندانی گیانی پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی و رێزگرتنی فره‌یی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌و گفتوگۆیه‌ له‌ نێوان پێكهاته‌ جیاكان ، كه‌ ده‌بێته‌ زه‌مینه‌سازێكی پته‌و بۆ سه‌قامگیریی عیراق و له‌وانیه‌ ببێته‌ پاڵپشتێكیش بۆ ئه‌و كۆششانه‌ی كه‌ كراون به‌ره‌و گفتوگۆیه‌كی

به‌ڕێز بۆستین چه‌ند كێشه‌یه‌كی رۆژیشی باسكرد و وتی پێویسته‌ سه‌ركرده‌كانی عیراق به‌دوای چاره‌سه‌ری به‌رده‌وام و درێژ خایه‌ن بگه‌ڕێن بۆ پرسی ئاواره‌كان، وێڕای چاره‌سه‌ركردنی باری ترسناكی كه‌مینه‌ ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان . هه‌روه‌ها پێویسته‌ حكومه‌ت هه‌موو كۆششێكی بخاته‌ گه‌ڕ له‌ پێناو دڵنیا بوون له‌ كۆتایی هێنان به‌ جیاكاری و هه‌ر جۆره‌ تێڕوانینێكی كۆنه‌په‌رستیانه‌ی تر كه‌ له‌سه‌ر جیاوازی مه‌زهه‌بی و ره‌گه‌زیی و دینی و زمان و هه‌ر جیاوازیه‌كی تر بونیات نرابێت .

به‌ڕێز بوستین په‌یمانی دا كه‌ یونامی درێژه‌ به‌ یارمه‌تییه‌كانی خۆی بۆ هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ت ده‌دات له‌ پێناو به‌ره‌وپێشبردنی ئاشته‌وایی و یه‌كڕیزی نیشتمانیدا. هه‌روه‌ها، یونامی، له‌رێگه‌ی به‌شداریپێكردنی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نییه‌وه‌، هه‌وڵه‌كانی زیاتر چڕكردووه‌ته‌وه‌ بۆ گه‌شه‌دان به‌ ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵگایی له‌ پێناو به‌هێزكردنی شێوازی گشتگریدا. له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌، نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كانیش پشتگیری عیراق ده‌كات بۆ سه‌قامگیركردنی ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌ له‌ده‌ست رێكخراوی تیرۆریستی داعش (ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عیراق و شام) رزگار ده‌كرێن بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی كه‌ ئاواره‌ ناوخۆییه‌كان ده‌توانن بێ هیچ گیروگرفت و ناخوشییه‌ك بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر زێدی خۆیان.

به‌ڕێز بۆستین وتی "سه‌ره‌ڕای ساڵانێكی زۆرله‌ شه‌ڕ و پشێویدا كه‌چی عیراق هێشتا توانای له‌سه‌ر قاچ وه‌ستانی خۆی هه‌یه‌ به‌و پێیه‌ی خاوه‌نی كه‌لتورێكی ده‌وڵه‌مه‌نده‌ و خه‌ڵكه‌كه‌شی ئه‌وه‌ چه‌ندان سه‌ده‌یه‌ به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتییانه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن . بۆیه‌ هێشتا بوار بۆ رزگاركردنی عیراق، وه‌ك وڵاتێكی یه‌كگرتووی فره‌ ره‌گه‌ز و فره‌ كه‌لتور، له‌ نه‌هامه‌تییه‌كان هه‌یه‌ و زۆر دره‌نگ نییه".

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.