پێنج شەممە, 18 شوبات 2016 15:05

خولی ڕاهێنانی یونامی دەربارەی کارامەیی لە دەستنیشان کردن و بە دۆکومێنت کردنی گۆڕە بەکۆمەڵەکان گرنگ

نووسراوە لەلایەن: 

هەولێر - 18 ی شوبات 2016: نووسینگەی مافی مرۆڤی سەربە نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عیراق (یونامی) بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی ئێزیدی بۆ بە دۆکومێنت کردن هەڵسا بە ئەنجامدانی خولێکی ڕاهێنانی تایبەت دەربارەی " کارامەیی لە دەستنیشان کردن و بە دۆکومێنت کردنی گۆڕە بەکۆمەڵەکان". خولەکە لە شارۆچکەی عەنکاوە لە بەرواری ١٦ تا ١٨ی شوباتی ٢٠١٦ بەڕێوەچوو، تیایدا ٢٠ نوێنەر ئامادەبوون کە پێکهاتبوون لە ٧ ئافرەت لە ڕێکخراوە ناحکومییەکانی وەکو حاموڕابی و ڕیکخراوی ئێزیدی بۆ بە دۆکومێنت کردن و شلۆمۆ و دەستەی دادپەروەری کەمە نەتەوایەتییەکان و ڕێکخراوی غوسن زەیتوونی گەنجان و ڕێکخراوی کلتووری هاوژین.

مەبەست لەم خولە پاڵپشتی کردنی چاڵاکوانانی کۆمەڵگەی مەدەنی بوو لە هەرێمی کوردستان و بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی تواناکانیان لە بواری دەستنیشان کردن و بە دۆکومێنت کردنی ئەو توندوتیژییانە و پێشێلکردنانەی کە لە پارێزگای نەینەوا لە دژی گروپە ئێتنی و ئایینییەکان ئەنجامدراون. ناوەڕۆکی خولەکە بریتیی بوو لە ڕاهێنانی کردەیی پەیوەست بە ئەزموونی جۆراوجۆری شارەزایانی نێودەوڵەتی و کارمەندانی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بوارەکانی چاودێری کردن و نووسینی ڕاپۆرت بە ڕەچاوکردنی پاراستنی بەڵگەکان و دڵنیابوون لە ڕاست و درووستیی لە میانەی کاری ناساندنی لاشەی قوربانییەکان.

زانیاری زیاتر

  • Agency: UNAMI
دواترین دەستکاریکردن لەسەر یەک شەممە, 08 ئایار 2016 09:13
© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.