یەک شەممە, 21 شوبات 2016 10:01

یابان هەڵدەستێ بە دابین کردنی 3.5 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی وەک هاوکاری بۆ بەهاناوەچوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ قەیرانی IDP

هەولێر، 14ی شوباتی 2015-حکومەتی یابان دوو پڕۆژەی نوێ ی ڕاگەیاند بۆ هاوکاری بەهاناوەچوونی قەیرانی ڕاگوێزراوانی ناوخۆیی (IDP) لە عیراق.

لە سەرەتای 2014، لێشاوی هاتنی زیاتر لە 1 ملیۆن IDP بۆ ناو هەرێمی کوردستانی عیراق ئەرک و فشاری گوزەران و سیستەمی ئاسایش لە پارێزگاکانی باکووری عیراق زیاتر کردووە. پڕۆژەکان لەلایەن ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ خزمەتگوزاریەکانی پڕۆژە (UNOPS) جێبەجێ دەکرێن، بە هاوبەشی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان (KRG)، بۆ هاوکاری کردن لە بە هاناوەچوونی پێداویستی فریاگوزاری لێشاوی زۆری IDP.

سەرەڕای دابین کردنی ڕووناک کەرەوەی شەقامی ووزەی خۆری نوێ و نوژەنکردنەوە و دابین کردنی کەل و پەلی بنکەکانی پۆلیسی کۆمەڵگەیی، حکومەتی یابان یارمەتی دەدات لە زیادکردن و باشتر کردنی بەدەستهێنانی سەلامەتی ئاسایش بۆ IDP و پەنابەران و کۆمەڵگاکانی میواندار لە باکووری عیراق.

سەربەرزیەکی گەورەیە بۆ من ڕابگەیێنم کە حکومەتی یابان بڕیاری داوە بە زیادکرنی کۆمەکی هاوکاری (3،400،000 دولاری ئەمریکی) لەڕێگەی UNOPS بە مەبەستی یارمەتیدانی زۆرینەی خەڵکی ڕووبەڕووی مەترسی لە عیراق، "ڕێزداری هێژا بەڕێز فومیو ئیوای باڵوێزی یابان لە عیراق فەرمووی." "لەم پڕۆژانەدا، زیاتر لە 300 ڕووناک کەرەوەی شەقامی ووزەی خۆر دادەمەزرێن لە ناوچەکانی زۆر پێویست و دروست کردن و نوژەنکردنەوەی 30 بنکەی پۆلیسی کۆمەڵگەیی لە هەرێم ئەنجام دەدرێن. بە دڵسۆزیەوە هیوادارم ئەم کۆمەک بەخشینەمان مایەی بەهێزکردنی سەلامەتی و ئاسایش بێت لە هەرێم."

لە 2015، حکومەتی یابان یارمەتی زیادکرد لەڕێگەی UNOPS بە دابین کردنی 20 ئەمبیۆلانس کە ئەمەش دەبێتە هۆی باشترکردنی گەیشتنی IDP و خەڵکانی ڕووبەڕووی مەترسی بە خزمەتگوزاری فریاگوزاری تەندروستی.

UNOPS لە 2004 ەوە بوونی هەیە لە عیراق، کاردەکات لە بوارەکانی بەڕێوەبردنی پڕۆژە، مافەکانی مرۆڤ، گەشەسەندنی کۆمەڵگای مەدەنی، هەڵبژادنەکان، ڕۆلی یاسا، وە هاوکاری عەمەلی ئاژانسەکانی UN. UNOPS لە 2014 وە یارمەتی بەهاناوەچوونی قەیرانی IDP دەکات لە عیراق.

IDP نزیکەی 20 لەسەدی دانیشتوانی هەرێمی کوردستانی عیراق پێکدەهێنن. بە کۆی گشتی، حکومەتی هەرێمی کوردستان یارمەتی دابین دەکات بۆ نزیکەی 1 ملیۆن IDP و پەنابەر.

# # #

بۆ داواکاری ڕۆژنامەوانی، تکایە پەیوەندی بکە بە: کەریم ئەلبەیار، ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. ، تەلەفۆن: 9647510149245+

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.