چوار شەممە, 24 شوبات 2016 10:46

ژماره‌ی ئاواره‌كان لەعێراق لە 3.3 ملیۆن تێ دەپەڕێت: ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ

عێراق – تۆماری بەدواداچوونی ئاواره‌كانی عێراق كه‌ دوێنێ له‌لایه‌ن ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچه‌وه‌ بڵاو كرایه‌وه‌ ژماره‌ی ئاواره‌كان له‌ عێراق به‌ 3,320,844 كه‌س ده‌ستنیشان كردووه‌ (كه‌ 553,474 خێزانن) له‌ ماوه‌ی ١ كانوونی دووه‌می 2014 تا ٤ شوباتی 2016.



به‌ پشتبه‌ستن به‌ زانیاریی به‌رده‌ست و شێوازی كاركردنی تۆماری ئاواره‌كانی عێراق، تیمی مرۆیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق پلانی به‌هاناوه‌چوونی ئاواره‌كان بۆ‌ 3.3 ملیۆن له‌به‌ر چاو ده‌گرێت.

سێ پاڕێزگا زیاتر لە نیوەی ژمارەی ئاوارەکانیان لەخۆ گرتووە كه‌ بریتین لە: بەغدا بەڕێژەی 18٪ (602,628 کەس)، ئەنبار بەڕێژەی 17٪ (574,764 کەس) و پاڕێزگای دهۆک بەڕێژەی 12٪ (404,424 کەس). هەروەها پاڕێزگاکانی تر کە ژماره‌یه‌كی زۆر ئاواره‌یان لە خۆ گرتووە بریتین لە: پاڕێزگای کەرکوک بەڕێژەی 11٪ (377,208 كه‌س) وهەولێر بەڕێژەی 11٪ (360,522) و موسڵ بەڕێژەی 8٪ (259,962 كه‌س) و پاڕێزگای سەڵاحەددین بەڕێژەی 5% (180,594 كه‌س).

لەماوەی 7ی کانوونی دووەم تاکو 4ی شوباتی 2016 ژمارەی ئاوارەکان زیادیکردووە لە پاڕێزگای موسڵ (12,114 کەس) و لە پاڕێزگای سەڵاحەددین (7,578 کەس) هەروەها لە پاڕێزگای ئەنبار (3,264 کەسی) بەهۆی بەردەوامی کردە سەربازییه‌كان.

سەرجەمی 534,048 تاکە کەسی ئاوارە گەڕونه‌ته‌وه‌ بۆ شوێنی بنەڕەتی خۆیان؛ ئەم سەرجەمە ئاماژه‌ به‌ به‌رزبوونه‌وه‌ له‌ ژماره‌ی گه‌ڕاوه‌كان ده‌كات به‌ڕێژه‌ی 6% (31,662 تاکە کەس) لە سەرەتای کانوونی دووەم. هەروەها پاڕێزگای سەڵاحەددین بەرزترین ڕێژەی سەدیی لە ئاوارە گەڕاوەکان به‌خۆوه‌ بینیوه‌ (257,694 تاکە کەس).

سەڕۆکی نێرده‌ی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ له‌ عێراق تۆماس لۆسەر ڤەیس گوتی: " ئەم قەیرانە مرۆییە گەورە لە عێراقدا لە توانای لایه‌نه‌ مرۆییه‌كان به‌ده‌ره‌ كه‌ بتوانن به‌ ئاستی پێویست هاریکاری مرۆیی دابین بكه‌ن. پاڵپشتیی دارای زیاتر و سەرچاوەی مرۆیی و پاڵپشتی زۆر پێویستن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی دژواریی دۆخه‌كه‌ و ئه‌و باره‌ ناهه‌مواره‌ی ئاواره‌كان ڕووبەڕووى ده‌بنه‌وه‌. ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ له‌گه‌ڵ تیمی مرۆیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و هاوبه‌شه‌ مرۆییه‌كان و ده‌سه‌ڵاتدارانی حكوومه‌ت و دۆنه‌ره‌كانمان كار ده‌كات بۆ پێشكه‌شكردنی كۆمه‌كی به‌ ئاوارە عێراقیەکان لەسەر تاسەر وڵاتدا".

گورزەی زانیاریەکانی تۆماری بەدواداچوونی ئاوارەکان، له‌نێویشیدا نەخشەی شوێنی ئاوارە و دانیشتیوان و په‌ناگه‌كان، له‌لایه‌ن ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ بە هەماهەنگی لەگەڵ تیمی مرۆیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق دروست كراوه‌ بۆپێدانی نوێترین زانیاری گشتگیر له‌باره‌ی دۆخی ئاوارە عێراقیەکان. تۆماری بەدواداچوونی ئاوارەکان پارەدار کراوە لە لایەن نووسینگه‌ی ولایەتە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان و پەنابەران و کۆچ.

تازه‌ترین داتابه‌یسی تۆماری به‌دواداچوونی ئاواره‌كان، داشبۆرد و نه‌خشه‌ی دینامیكیی ئاواره‌كان، وێڕای به‌رهه‌مه‌كانی پێشووی تۆماری به‌دواداچوونی ئاواره‌كان، ده‌كرێ له‌م لینكه‌ی خواره‌وه‌دا بدۆزرێته‌وه‌.
http://iomiraq.net/dtm-page 

بۆ زانیاریی زیاتر تكایه‌ په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌ ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ له‌ عێراق
. ساندرا بلاك، ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن: ٠٠٩٦٤٧٥١٢٣٤٢٥٥٠

یان په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌ لۆرا نیستری له‌ ڕێی ئه‌م ئیمه‌یله‌وه‌ ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.