له‌مباره‌وه به‌ڕێز كوبیش وتی "له راستیدا ئه‌مه هێرشێكی دڕندانه و قێزه‌ونه دژی نوێژخوێنانی ئاشتیویست و مه‌به‌سته روونهكهش لێی خوشكردنی ئاگری توندوتیژیی تایه‌فییه."
ئه‌و هه‌روها وتیشی "من دڵنیام له‌وه‌ی كه خه‌ڵكی ئاشتی خوازی عیراق نه‌ك هه‌ر مل بۆ تیرۆر كه‌چ ناكه‌ن به‌ڵكوو به یه‌كه‌وه هه‌وڵ بۆ ته‌فروتونا كردنیشی ده‌ده‌ن."
ئه‌و زیاتر وتی "من داوا له ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌م كه چی له ده‌ستی دێت بۆ په‌لكێشكردنی تاوانباران بۆ به‌رده‌می دادگا بیكات."
ئه‌و سهرەخۆشی گه‌رمی خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی قوربانییه‌كان ده‌كات و هیوای هه‌رچی زووچاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازێت.