دوو شەممە, 29 شوبات 2016 12:57

نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ئیدانه‌ی هێرشه‌ خۆكوژییه‌كه‌ی شاری سه‌دری به‌غدا ده‌كات

به‌غدا، ٢٩ی شوباتی ٢٠١٦:- نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق یان كوبیش به‌ توندی ئیدانه‌ی هه‌ردوو ته‌قینه‌وه‌ دڕندانه‌كه‌ی شاری سه‌دری به‌غدای كرد.

ئه‌و له‌مباره‌وه‌ وتی "له‌ راستیدا ئه‌مه‌ كارێكی ترسنۆكانه‌ی دڕندانه‌یه‌ دژی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی كه‌ سه‌رقاڵی ژیانی رۆژانه‌ی خۆیانن و مه‌به‌ستیش خۆشكردنی ئاگری شه‌ڕی تایه‌فییه‌."

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.