چوار شەممە, 02 ئازار 2016 12:02

ئاماری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ ژماره‌ی قوربانیان له‌ عیراق بۆ مانگی شوباتی ٢٠١٦

به‌غدا،١ی ئازار ٢٠١٦- به‌ پێی ئه‌و ئاماره‌ی ئه‌مڕۆ نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاریكردنی عیراق(یونامی) بڵاوی كردۆته‌وه‌ ، له‌ ده‌ره‌نجامی كرده‌وه‌ توندوتیژی و تیرۆرستی و پێكدادانی چه‌كداری كه‌ له‌ مانگی شوباتی ٢٠١٦دا روویانداوه‌، ٦٧٠ هاوڵاتی عیراقی كوژراون و ١٢٩٠ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

ژماره‌ی كوژراوانی مه‌ده‌نی ٤١٠ كه‌سه‌ (١١ له‌وانه‌ سه‌ر به‌ پۆلیسی فیدراڵی و و هێزه‌كانی سه‌حه‌وه‌ و پاسه‌وانانی تایبه‌ت و پۆلیسی پاراستنی دام و ده‌زگاكان و كارمه‌ندانی ئاگر كوژینه‌وه‌ بوون ) و برینداره‌ مه‌ده‌نیه‌كانیش ژماره‌یان ١٠٥٠ كه‌سه‌ ،( ٣٤ له‌وانه‌ سه‌ر به‌ پۆلیسی فیدراڵی و و هێزه‌كانی سه‌حه‌وه‌ و پاسه‌وانانی تایبه‌ت و پۆلیسی پاراستنی دام و ده‌زگاكان و كارمه‌ندانی ئاگر كوژینه‌وه‌ بوون ).

وێڕای كوژرانی ٢٦٠ كه‌س و برینداربوونی ٢٤٠ له‌ كارمه‌ندانی هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی عیراق وه‌ك (پێشمه‌رگه‌ و هێزی سوات و ئه‌و میلیشیانه‌ی شانبه‌شانی سوپای عیراق ده‌جه‌نگن) . ئه‌م ئاماره‌ قوربانیانی ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كانی پارێزگای ئه‌نبار ناگرێته‌وه‌.

هه‌رچه‌نده‌ ژماره‌ی قوربانیانی ئه‌م مانگه‌ كه‌متره‌ له‌ ژماره‌ی مانگی كانونی دووه‌م كه‌ له‌و مانگه‌دا كوژرانی ٨٤٩ كه‌س و برینداربوونی ١٤٥٠ كه‌سی تر پشت راستكرایه‌وه‌ ، به‌لام ‌ مانگی شوباتدا چه‌ند كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆرستی قێزه‌وه‌نی بینی كه‌ بریتی بوون له‌ چه‌ند هێرشێكی خۆكوژی چه‌ند شوێنێكی خواپه‌رستی و بازاڕێك و پرسه‌یه‌كی كرده‌ ئامنج.

له‌م باره‌یه‌وه‌ نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق به‌ڕێز یان كۆبیش نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی سه‌باره‌ت به‌ به‌رده‌وامی گیان له‌ ده‌ستدان و برینداربوون له‌ ده‌ره‌نجامی كرده‌وه‌ توندوتیژییه‌كان له‌ عیراق.

به‌ڕێزیان وتی " توندوتیژیی تا ئێستا كاریگه‌رییه‌كی قورسی به‌سه‌ر دانیشتوانه‌وه‌ هه‌یه‌ ، به‌ جۆرێك دوو له‌سه‌ر سێی ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ له‌ مانگی شوبات هاوڵاتی سڤیلن و هه‌روه‌ها زۆربه‌ی زۆری ژماره‌ی بریندارنیش. به‌ راستی ئه‌م بابه‌ته‌ مایه‌ی نیگه‌رانیی و بێهوده‌ییه‌ و نابێت هاوڵاتییانی سڤیل باجی ئه‌م ملامنێیه‌ بده‌ن"

ئاماره‌كانی ئه‌م مانگه‌ وا ده‌رده‌خه‌ن به‌غدا خوێناویترین پارێزگا بوو به‌ ١١١٥ قوربانی سڤیل (٢٧٧ كوژراو و ٨٣٨ بریندار) ، له‌ دوای ئه‌و پارێزگای دیاله‌ دێت به‌ ( ٤٠ كوژراو و ٤٣ بریندار ) دواتر هه‌ریه‌ك له‌ پارێزگاكانی نه‌ینه‌وا به‌ (٤٢ كوژراو و ٥ بریندار) و پارێزگای كه‌ركوك به‌ (٢٩ كوژراو و ٢٨ بریندار) و پارێزگای سه‌لاحه‌دین به(‌ ١١ كوژراو و ٦ بریندار) و پارێزگای بابل به‌ (٥ كوژراو و ٤ بریندار) دێن.

و به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌ لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی پارێزگای ئه‌نبار گه‌یشتۆته‌ ده‌ست نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ژماره‌ی قوربانیان له‌ مانگی شوباتی ٢٠١٦ دا بریتیه‌ له‌ ١٣٠ قوربانی سڤیل كه‌س ( ٤ كوژراو و ١٢٦ بریندار )

ئاگاداركردنه‌وه‌ : . به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی ، یونامی به‌ربه‌ستی هاتۆته‌ پێش له ‌لێكوڵینه‌وه‌ له‌ ژماره‌ی قوربانیان له‌ ناوچه‌كانی ململانێ . ژماره‌ی قوربانیانی پارێزگای ئه‌نبار كه‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی ئه‌نبار وه‌ده‌ستهێنراوه‌ كه‌متره‌ له‌وه‌ی هه‌یه‌ و له‌وانه‌یه‌ ژماره‌یه‌كی ته‌واو دروست نه‌بێت. ئه‌ویش به‌هۆی ناسه‌قامگیریی و گۆڕانی زۆر خێرا له‌ بارودۆخی ناوچه‌كه‌ و له‌كاركه‌وتنی خزمه‌تگوزارییه‌كان. له‌ هه‌ندێك حاڵه‌تدا ، یونامی ته‌نها به‌شێك له‌ رووداوه‌كان پشتراست ده‌كاته‌وه. یونامی چه‌ندین راپۆرتی به‌ده‌ست گه‌یشتووه‌ بێ ئه‌وه‌ی بتوانێت پشتراستیان بكاته‌وه‌ ده‌رباره‌ی سه‌دان قوربانی ، وێڕای ژماریه‌كی زۆری قوربانیانی مه‌ده‌نی كه‌ به‌هۆی كاریگه‌رییه‌ لاوه‌كییه‌كانی تری توندوتیژی ژیانیان له‌ ده‌ست داوه‌ دوای ئه‌وه‌ی ماڵه‌كانی خۆیان جێهێشتووه‌ له‌ بارودۆخێكی دژواری كه‌ش و هه‌وادا دووچاری كه‌می ئاو و نه‌گه‌یشتن به‌خۆراك و چاودێری ته‌ندروستی و نه‌بوونی ده‌رمان بوونه‌ته‌وه‌. له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه‌ ئه‌م ژمارانه‌ی خراونه‌ته‌ روو بریتیه‌ له‌ كه‌مترین ژماره‌ی ره‌های قوربانیان له‌م مانگه‌.