یەک شەممە, 06 ئازار 2016 03:00

كوبیش ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شاری حیلله‌ ئیدانه‌ ده‌كات و داخیش بۆ زیانیی گیانی ده‌خوات و داواش له‌ عیراقییه‌كان ده‌كات نه‌كه‌ونه‌ تاو ته‌ڵه‌ی خوشكردنی ئاگری شه‌ڕی تایه‌فیی تیرۆریستانه‌وه‌

به‌غدا، ٦ی ئاداری ٢٠١٦:- نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق یان كوبیش به‌ توندی ئیدانه‌ی ته‌قینه‌وه‌ تیرۆریستییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی نزیك شاری حیلله‌ی پارێزگای بابل ده‌كات كه‌ ده‌یان قوربانی لێكه‌وته‌وه‌، به‌ ژن و منداڵانیشه‌وه‌. ئه‌و داخی زۆریشی بۆ به‌رده‌وامبوونی زیانی گیانی و ماڵی له‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌كی تیرۆریستیی تردا ده‌ربڕی و داواشی له‌ عیراقییه‌كان كرد كه‌ هه‌رگیز له‌ ژێر فشاری ترس و تۆقاندندا نه‌چنه‌ ژێرباری شاڵاوه‌ دڕندانه‌كانی ئه‌و تیرۆریستانه‌وه‌‌.

ئه‌و له‌مباره‌وه‌ وتی "به‌داخه‌وه‌ هێرشێكی تیرۆریستی تری كاره‌ساتبار ئه‌نجام درا كه‌ مه‌رگ و وێرانكارییه‌كی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا. له‌ راستیدا، ئه‌م هێرشه‌ دڕندانه‌یه‌ی ئه‌م دواییه‌ كه‌ له‌رێگه‌ی ئۆتۆمبێلێكی پڕ له‌ ته‌قه‌مه‌نییه‌وه‌ كه‌ سه‌ره‌یه‌كی قه‌ڵه‌باڵغی ئوتۆمبیلی له‌ بازگه‌یه‌كی پشكنیینی ئاسایش كرده‌ ئامانج بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین قوربانی لێ بكه‌وێته‌وه‌.

ئه‌وه‌ هه‌روه‌ها وتی "ئه‌م هێرشه‌ كاره‌ساتباره‌ ده‌چێته‌ سه‌ر توماری دوور و درێژی پڕ له‌ دڕاندایه‌تیی تیرۆریستان كه‌ ئێمه‌ و هه‌موو عیراقییه‌كان ، به‌ هه‌موو چین وتوێژه‌كانیه‌‌وه‌، به‌ توندی ئیدانه‌ی ده‌كه‌ین و دژی ده‌وستین."

به‌ڕێز كوبیش سه‌رخۆشی گه‌رمی خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی قوربانییان و حكومه‌ت و خه‌ڵكی عیراق ده‌كات و و هیوای هه‌رچی زووچاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازێت.

له‌ لایه‌كی تره‌وه‌، به‌ڕێز كوبیش داوای له‌عیراقییه‌كان كرد كه‌ هه‌رگیز نه‌كه‌ونه‌ ناو ته‌ڵه‌ی تیروریستانه‌وه‌ كه‌ ده‌یانه‌وێت یه‌كڕیزیی وڵات لاواز بكه‌ن و ئاگری شه‌ڕی تایه‌فی خۆش بكه‌ن. ئه‌و له‌ هه‌مان كاتیشدا داوای دانبه‌خۆداگرتنی له‌ خزمانی قوربانییان و خه‌ڵكی تر ده‌كات له‌ كارێكی تیرۆریستی هه‌مان شێوه‌ له‌ ٢٩ی مانگی رابردوودا كه‌ پرسه‌یه‌كی له‌ میقدادییه‌ كردبووه‌ ئامانج . ئه‌و داوا له‌ حكومه‌تی عیراقیش ده‌كات بۆ دڵنیابوون له‌ په‌ڵكێشكردنی تاوانبارانی ئه‌م جۆره‌ تاوانانه ‌و هاوبه‌شه‌تاوانه‌كانیان بۆ به‌رده‌م دادگا.

به‌ڕێز كوبیش له‌مباره‌وه‌ دڵنیایی ده‌دات كه‌ " زوو یا دره‌نگ ئه‌و تیرۆریستانه‌ی تاوان دژی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی یان تاوانی مرۆڤایه‌تی ئه‌نجام ده‌ده‌ن به‌ دڵنیاییه‌وه‌ په‌لكێشی به‌ره‌ده‌می دادگا ده‌كرێن."

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.