بەڕێز کوبیش وتی: "پێمخۆشە لەم بۆنەیەدا پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی ئەوانە بکەم کە یادی ئەم جەژنە دەکەنەوە و پەیامی خۆڕاگرییان پێبگەینم. نەورۆز گوزارشت لە دەسپێکێکی نوێ و ساتێک بۆ نوێ بوونەوە دەکات. هیوادارم لەگەڵ بەرەوپێش چوونی سەرکەوتنەکان لە دژی داعش، ساڵی داهاتوو بتوانین هەموومان بەیەکەوە یادی ئەو جەژنە لە کەشێکی ئاشتییانە و ئارام و جێگیردا بکەینەوە."