دوو شەممە, 04 نیسان 2016 10:01

له‌ رۆژی جیهانی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی میندا نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان په‌رۆشیی خۆی‌ سه‌باره‌ت به‌ سه‌لامه‌تیی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی كه‌ بۆ زێدی خۆیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ و رووبه‌رووی پاشماوه‌ی ته‌قه‌مه‌نی ده‌بنه‌وه‌ ده‌رده‌بڕێ و پاپه‌ندیشی بۆ یارمه‌تیدان له‌سه‌ر دروستك

به‌غدا، ٤ی نیسانی ٢٠١٦:- "رۆژی جیهانی مین"ی ئه‌مساڵی له‌ كاتێكی زۆر ناسكدایه‌ كه‌ سه‌دان هه‌زار كه‌س له‌ عیراق تووشی ئاواره‌یی بوون و دوای گه‌ڕانه‌وه‌شیان بۆ سه‌ر زیدی خۆیان هه‌رگیز له‌ دووباره‌ دروستكردنه‌وه‌ی ژیان دڵنیا نین. بۆیه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان گومانی هه‌یه‌ كه‌ ئه‌وان بتوانن به‌ سه‌لامه‌تی بگه‌ڕێنه‌وه‌ چونكه‌ له‌ شار و گونده‌ ئازادكراوه‌كانیاندا روبه‌رووی چه‌ندان پاشماوه‌ی ته‌قه‌مه‌نی مه‌ترسیدار ده‌بنه‌وه‌. له‌ كاتێكدا نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت به‌ كاره‌كانی داعش (ده‌وه‌ڵه‌تی ئیسلامی له‌ عیراق و شام) له‌ چاندنی ته‌قه‌مه‌نی له‌ ماڵ و بینایه‌ سه‌ره‌كییه‌كان و قوتابخانه‌كان و بنكه‌ ته‌ندروستییه‌كاندا زۆر نیگه‌رانه‌ ده‌ستخۆشی له‌ ئازایه‌تیی عیراقییه‌كان ده‌كات بۆ پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ئه‌م ته‌قه‌مه‌نییانه‌ به‌گوێره‌ی پێوه‌ره‌ جیهانییه‌كان.

نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق یان كوبیش له‌ مباره‌وه‌ وتی "ئاستی پارچه‌ی نه‌ته‌قیو له‌ ناوچە تازه‌ ئازادكراوه‌كاندا به‌ شێوه‌یه‌كی بێ وێنه‌ زۆر مه‌ترسیداره‌ چونكه‌ بوونه‌ته‌ مایه‌ی كوشتن و برینداركردنی سه‌دان كه‌س جگه‌ له‌ دروستكردنی به‌ربه‌ستیش له‌به‌رده‌م به‌سه‌لامه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ سه‌ر زێدی خۆیان. ئێمه‌ له‌م رۆژ و یاده‌ گرنگه‌دا پابه‌ندی خۆمان له‌ یارمه‌تیدانی عیراقییه‌كان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه‌ بۆ پاككردنه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان له‌ هه‌ره‌شه‌ی مین و پاشماوه‌ی نه‌ته‌قیو و به‌ڵێنی هه‌ر كارێكیش ده‌ده‌ین كه‌ مایه‌ی كردن بێت بۆ وشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك سه‌باره‌ت به‌ مه‌ترسییه‌كانی پارچه‌ نه‌ته‌قیوه‌كان."

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.