دوو شەممە, 04 نیسان 2016 03:00

نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق به‌ توندی ئیدانه‌ی ته‌قینه‌وه‌كانی به‌سڕه‌ و ناسریه‌ و كوشتنی پیاوێكی ئاینی له‌ به‌غدا ده‌كات

به‌غداد، ٤ی نیسانی ٢٠١٦:- نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق یان كوبیش به‌ توندی ئیدانه‌ی دوو ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی چێشتخانه‌كه‌ی ناسریه‌ و ناوبازاڕی به‌سره‌ی باشوری عیراقی كرد كه‌ بوونه‌ مایه‌ی كوشتن و برینداركردنی ده‌یان كه‌س.

له‌مباره‌وه‌ به‌ڕێز كوبیش وتی "ئه‌مانه‌ چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كی ترن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ تیرۆریستان بۆ گه‌یشتن به‌ مه‌رامی گڵاوی خۆیان سڵ له‌ هیچ كارێك ناكه‌نه‌وه‌ به‌ڵام من دڵنیام كه‌ سووربوونی عیراقییه‌كان ئه‌م هه‌وڵانه‌ له‌ گۆڕ ده‌نێت".

له‌لایه‌كی تره‌وه‌، به‌ڕێز كوبیش ئیدانه‌وه‌ی هێرشه‌ وێرانكه‌ره‌كه‌ دوێنێی سه‌ر شێخ عوسمان ئه‌لجه‌نابی له‌ به‌غداد ده‌كات.

هه‌ر له‌مباره‌شه‌وه‌ به‌ڕێز كوبیش وتی "هیچ گومانی تێدانییه‌ كه‌ ئه‌م هێرشه‌ بۆ مه‌رامی شه‌ڕی تایه‌فی ئه‌نجامدراوه. ئێمه‌ش له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان هه‌میشه‌ ئه‌ه‌وه‌مان دووپات كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ هه‌رگیزاوهه‌رگیز كاری تیرۆر بۆ مه‌به‌ستی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی تایه‌فی قبوڵ ناكه‌ین".

ئه‌و زیاتر وتی "من سه‌ره‌خۆشی گه‌رمی خۆم ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ و هاوه‌ڵانی قوربانییانی ئه‌م هێرشانه‌ ده‌كه‌م و هیوای زووچاكبونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازم".

ئه‌و له‌ كوتاییدا وتی "من داوا له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانیش ده‌كه‌م كه‌ هه‌رچی له‌ ده‌ستیان دێت بۆ په‌لكێشكردنی تاوانبارانی ئه‌م هێرشه‌ قێزه‌ونانه‌ بۆ به‌رده‌م دادگا" بیكه‌ن."

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.