هەینی, 15 نیسان 2016 23:38

نەتەوە یەکگرتووەکان داوای گرتنەبەرى گفتوگوى بنياتنه رانه لەنێوان سەرکردەکانی عیراق دەکات بو چاره سه ركردنى جياوازیيەكان

بەغدا، ١٥ى نيسانى ٢٠١٦:- يونامى زۆر نيگه‌رانه‌ له‌و قه‌يرانه ‌سياسييه‌ى ئێستاى ولات داواش له‌سه‌ركرده‌ عيراقييه‌كان ده‌كات بۆ گرتنه‌به‌رى گفتوگوى بنياتنه‌رانه ‌بۆ چاره‌سه‌ركردنى جياوازيه‌كان.

جێگرى سكرتێرى گشتىی نه‌ته‌وه ‌يه‌كگرتووه‌كان به‌رێز جورجى بوستين وتى كه‌ قه‌يرانه‌كه ‌هه‌ره‌شه‌ى په‌كخستنى داموده‌زگا حكومييه‌كان و لاوازكردنى يه‌كريزيى نيشتمانى ده‌كات له‌كاتێكدا كه‌ پێويسته ‌هه‌موو هه‌وڵه‌كان بۆ شه‌ر كردن له‌گه‌ڵ داعش و ئه‌نجامدانى چاكسازى و بوژانه‌وه‌ى ولات و رێكخستنه‌وه‌ى ئه‌داى ده‌وله‌ت بنرين. ئه‌و له‌مباره‌وه ‌وتى " تاكه‌لايه‌ن كه‌سوود له‌م پشێويه‌ سياسييه ‌ببينێت ته‌نها داعشه‌و هه‌ر وه‌ك چۆن ده‌بێته‌مايه‌ى لاواز كردنى ده‌وڵه‌ت و داموده‌زگاكانىيشى.

هه‌ر بۆيه ‌پێويسته‌ نه‌هێلين كه‌ ئه‌مه‌ رووبدات". وێراى ده‌ربرينى ئه‌و راستييه‌ش كه‌ عيراق له‌ ته‌واوى مێژووى خۆيدا به‌دۆخێكى زۆر سه‌ختدا تێده‌په‌رێت، به‌ڕێز بوستين وتيشى " ئه‌وه‌ گرنگه ‌كه‌ نوێنه‌ره‌ هه‌ڵبژێردراو و سه‌ركرده‌ سياسييه‌كانى عيراق بۆ دۆزينه‌وه‌ى رێگه‌ چاره ‌په‌نا بۆ گفتوگۆى له‌سه‌ر بنه‌ماى ديموكراسى و ياسايي به‌رن."

ئه‌و زياتر وتى " پێويسته‌ ئه‌م چاره‌سه‌رانه‌ هه‌م ببنه‌ مايه‌ى سه‌قامگيرى عيراق و هه‌م ببيته ‌هۆى به‌ره‌و پێشبردنى چاكسازييه‌كانيش كه‌ داواكاريى خه‌لكى عيراقن و شايسته‌ى ئه‌و چاكسازيه‌شن. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش گرنگه‌ كه‌ هه‌موو هه‌وڵه‌كان له‌م كاته ‌هه‌ستياره‌دا بۆ پته‌وكردنى يه‌كڕيزيى خه‌ڵكى عيراق بن له ‌شه‌ڕه‌كه‌يان دژى رێكخراوى تيرۆريستى و بانده‌ تاوانباره‌كان".

وێڕاى هۆشداريشى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ‌هه‌رگيز نابێ رێگه‌ بدرێت كه‌ جياوازييه‌كان شێوه‌ى تايه‌فى وه‌رگرن، به‌رێز بوستين وتى" له‌ راستيدا پرۆسه‌ى چاكسازى پێويسته ‌ببێته‌ مايه‌ى به‌يه‌كه‌وه‌ كۆكردنه‌وه‌ى هه‌موو لايه‌نه‌ عيراقييه‌كان نه‌ك به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ببێته‌ مايه‌ى لێكترازان".

به‌رێزيان ئاماده‌يى نه‌ته‌وه ‌يه‌كگرتوه‌كانيشى بۆ به‌يه‌كه‌وه ‌كۆكردنه‌وه‌ى سه‌ر كرده‌ عيراقييه‌كان نيشاندا بۆ گه‌ڕان به‌دواى چاره‌سه‌رێك و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش نه‌ته‌وه‌يه‌ كگرتوه‌كان هه‌رگيز درێغى ناكات .

ئه‌و له ‌كۆتاييدا وتى "پێويسته‌ سه‌ركرده‌ عيراقييه‌كان به‌رژه‌وه‌نديىه ‌باڵا نيشتمانييه‌كان بخه‌نه‌ سه‌رووى به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى تره‌وه‌و پێويسته ‌بێ وچانيش كار بكه‌ن بۆ دڵنيا بوون له‌وه‌ى كه‌ پرۆسه‌ى سياسى چاره‌سه‌رێكى ئه‌وتۆى لێ بكه‌وێته‌وه‌ كه‌ عيراق له‌م قه‌يرانه‌ رزگار بكات و ده‌وله‌ت و داموده‌زگاكانيشى به‌هێز بكات. بێگومان عيراق ته‌نها له ‌رێگه‌ى يه‌كريزييه‌وه‌ ده‌توانێت سه‌ركه‌وتن مسۆگه‌ر بكات".

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.