شەممە, 30 نیسان 2016 03:00

نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەڕێز کوبیش ئیدانەی تەقینەوەکەی بەغدای کرد و بە " کارێکی قێزەوەنی پلان بۆداڕێژراو" وەسفی کرد

بەغدا، عیراق، ٣٠ نیسان ٢٠١٦ - نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەڕێز یان کوبیش بەتووندی ئیدانەی تەقینەوە خۆکوژییەکەی کرد کە سەردانکەرانی ئایینی و بازارکارانی لە نێو مەیدانی مەڕوماڵات لە ناوچەی نەهرەوانی باشووری بەغدا کردە ئامانج و بووە هۆی کوشتن و بریندارکردنی چەندان هاووڵاتی.



نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی بنەماڵەی قوربانیان کرد و هیوای خواست بریندارەکانیش زوو چاک ببنەوە.

نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: "تیرۆرستان دیسانەوە بەشێوەیەکی قێزەوەن سەردانکەرانی ئایینییان کردە ئامانج، کە لە ڕێگادابوون بۆ بەدیهێنانی کارە ئایینییەکانیان و هەروەها ئەو هاووڵاتییانەی کە کە لەم بۆنەیەدا دەیانویست بژێوێک بۆ خێزانەکانیان دەست بخە"

بەڕێز کوبیش ستایشی خۆڕاگری هاووڵاتییانی عیراقی کرد، کە سەرباری ئەو ئازارانەیان، ڕووبەڕووی ئەو هێرشانە دەبنەوە و هەروەها لەدژی کوشتن و تێکدان دەوەستنەوە کە مەبەستی تیرۆرستان تێکدانی یەکڕیزی نیشتیمانییە.

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.