شەممە, 30 نیسان 2016 03:00

یونامی داوا له‌ حكومه‌ت و سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كان ده‌كات به‌یه‌كه‌وه‌ كار بكه‌ن بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئارامی و ده‌ستكردنه‌وه‌ به‌ گفتوگۆ

به‌غدا، عیراق ٣٠ی نیسانی ٢٠١٦ – نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ یارمه‌تیدانی عیراق نیگه‌رانی خۆی به‌رامبه‌ر ئه‌و پێشهات و پێشوه‌چوونانه‌ی ئه‌‌مرۆ له‌ عیراق روویدا ده‌ربڕی، كاتێك خۆپیشانده‌ران چوونه‌ ناو باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دوای ئه‌وه‌ی توانیان بێنه‌ ناو ناوچه‌ی سه‌وز.

نێرده‌كه‌ ئیدانه‌ی به‌كارهێنانی هێز ده‌كات دژ به‌و به‌رپرسانه‌ی كه‌ هه‌ڵبژێردراون و داوای هێوربوونه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه‌ و دان به‌خۆداگرتن و رێزگرتن له‌ دام و ده‌زگا ده‌ستوورییه‌كان ده‌كات له‌م خاڵه‌ وه‌چه‌رخانه‌ ترسناكه‌دا. هه‌روه‌ها داوا له‌ حكومه‌تی عیراق و سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كان و سه‌ركرده‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ده‌كات به‌یه‌كه‌وه‌ كار بكه‌ن بۆ چه‌سپاندنی ده‌ستبه‌جێی ئاسایش و ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ كه‌ ده‌بێته‌ مسۆگه‌ر جێبه‌جێكردنی چاكسازی پێویست بۆ رزگاركردنی عیراق له‌ قه‌یرانه‌ سیاسیی و ئابووریی و ئه‌منییه‌كانی

نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌رده‌وامه‌ له‌سه‌ر كاره‌كانی له‌ ناو باره‌گاكه‌ی خۆی له‌ ناوچه‌ی سه‌وز و له‌ په‌یوه‌ندی به‌رده‌وام دایه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندی داره‌كان بۆ ئاسانكردنی گه‌یشتن به‌ چاره‌سه‌رێك تیایدا داواكارییه‌كانی گه‌ل له‌ پێناو چاكسازییدا جێبه‌جێ بكات .

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.