دوو شەممە, 02 ئایار 2016 10:39

نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق یان كوبیش ئیدانەی‌ هه‌ردوو ته‌قینه‌وه‌كه‌ی سه‌ماوه‌ ده‌كات دژی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و به‌ كارێكی قێزه‌ون‌ و دڕندانه‌شی ناوزه‌د ده‌كات

به‌غدا، ١ی ئایاری ٢٠١٦:- نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق یان كوبیش توڕه‌یی خۆی سه‌باره‌ت به‌ ته‌قینه‌وه‌كانی شاری سه‌ماوه‌ ده‌ربڕی كه‌ به‌ ئه‌نقه‌ست دژی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ئه‌نجامدران.

هه‌روه‌ها به‌ڕێز كوبیش سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی قوربانییان ده‌كات و هیوای هه‌ر چی زووچاكبونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازێت.

به‌ڕێز كوبیش له‌مباره‌و وتی "یه‌كێك له‌ ته‌قینه‌وه‌كان له‌ نزیك ێستگه‌یه‌كی پاس روویداوه‌ كه‌ بووه‌ته‌ مایه‌ی له‌توپه‌تكردنی خه‌ڵكی بێتاوان. له‌ راستیشدا، به‌ئامانجگرتنی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له‌ شارێكی ئارامدا به‌ نیازی كوشتن و برینداركردنی چه‌ند بكرێ له‌ خه‌ڵكی مه‌ده‌نی هیچ مانایه‌كی نییه‌ جگه‌ له‌ كارێكی دڕندانه‌ی جه‌هه‌ننه‌میی تیرۆریستان بۆ گه‌یشتن به‌ مه‌رامی گڵاویان بێگوێدانه‌ زیانی مرۆیی".

له‌ كۆتاییدا، به‌ڕێز كوبیش جه‌خت له‌سه‌ر داواكردن له‌ عیراقییه‌كان ده‌كاته‌وه‌ بۆ پاراستنی یه‌كڕیزییان له‌هه‌مبه‌ر ئه‌م هێرشه‌ تیرۆریستییانه‌ و هه‌روه‌ك چۆن داوا له‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانیش ده‌كات بۆ په‌لكێشكردنی تیرۆریستان بۆ به‌رده‌م دادگا.

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.