چوار شەممە, 11 ئایار 2016 09:16

دەسپێکی ڕێوڕەسمی کردنەوەی شوێنی پەناگەی نوێی ئاوارەکان لە پارێزگای دهۆک، دەرکار‌ عەجەم بۆ داڵدەدانی زیاتر لە ٤٨٠٠ ئاوارەی ناوخۆ گرنگ

نووسراوە لەلایەن: 

لە ڕێککەوتی ٩ی ئایاری ٢٠١٦، شوێنێکی پەناگەی نوێ بۆ ئاوارەکانی ناوخۆ لە دەرکار عەجەم، قەزای زاخۆ، پارێزگای دهۆک کرایەوە. بە بەشداریەکی بەخشندەی حکومەتی ژاپۆن، شوێنەکە لەلایەن پڕۆگرامی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ نیشتەجێیە مرۆییەکان (هابیتات)، یەکەی پەناگەی ئامادەکراوی پتەو بۆ داڵدەدانی زیاتر لە ٤٨٠٠ کەس دروست کراوە، لەگەڵ ژێرخانی بنچینەیی و ئاسانکاری گشتی وەکو نۆرینگەی تەندروستی لە دایک بوون و سەنتەری کۆمەڵایەتی ئافرەتان و بینایەی ئاسایش.

لەگەڵ بەردەوامی تیرۆر و توندوتيژى لەلايەن ئەوانەی کە ناسراون بە دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش)، ژمارەی ئاوارەکانی ناوخۆ عێراق لە ئایاری ٢٠١٦ گەیشتۆتە ٣،٤ ملیۆن کەس. پارێزگای دهۆک یەکێکە لەو پارێزگایانەی کەوا پێشوازی لە ژمارەیەکی گەورەی ئاوارەکان کردووە، لەگەڵ ئەوەی پارێزگا هەنگاوی زۆری بەرەو پێش ناوە بۆ پاڵپشتی ئاوارەکان، بەڵام زیانەکانی قەيرانى دارایی لەگەڵ سروشتى درێژخایەنی شەڕ و ناكۆكيەكان بووتە هۆی پەرێشانيى زیاتری ئاوارەکان و کۆمەڵگەی خانەخوێ لە دهۆک. بەڕێز (فەرهاد ئەتروشی)، پارێزگاری دهۆک تیشکی خستە سەر ئەم لایەنەو پێزانین و سوپاسی خۆی دەربڕی بۆ ڕیکخراوی هابیتات و حکومەتی ژاپۆن بۆ پاڵپشتی پارێزگا و بۆ یارمەتیدانی ئەو خەڵکانەی زۆر هەژارن و شەڕو ناکۆکی کاری تێکردوون.

کارنامەی شارستانی نوێ داکۆکی دەکات لە پێوستی لەباوەش گرتنی بە شارستانی بوون لەسەر هەموو ئاستەکانی نیشتەجێ مرۆییەکان. دانانی بارودۆخی مرۆیی لە کارنامەکە بنچینەییە لە پێناو یارمەتیدانی حکومەتەکان بۆ بەرپەچدانەوەو چارەسەری گرفتەکانی دواڕۆژ. لە بارودۆخی هاوشێوەی ئاوەرەبوونی درێژخایەن، زۆر جار پەناگەی کاتی دەگۆڕێن بۆ شوێنی هەژارنشین و ناڕێک و پێک. مەرجەکانی شوێنی داڵدەی نەشیاو و نەبوونی ئاسایش ئافرەتان و کچان تووشی مەترسی دەکەن و دەبنە هۆی مەترسی زیاتری توندوتیژی سێکسی و جیاکاری لە سەر بنەمای ڕەگەز. بەڕێز جێگری بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ڕێکخراوی هابیتات؛ یاریدەدەری ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان (ئایسا کیرابۆ کاسیرا) دووپاتی کردەوە کە ئەو پەناگە نوێیە و پتەوەی کە دەدرێتە ئاوارە هەژارەکان کەوا ئازاریان چەشتووە لە خراپی کەش و هەوا و نەبوونی ئاسایش؛ توانای مانەوەو پاراستنی ژیانیان زیاد دەکات.

بەڕێز (فۆمیو ئیوای)، باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق، ووتی "لە ساڵی ٢٠١٤ وە حکومەتی ژاپۆن زیاتر لە ٢٢٠ ملیۆن دۆلاری بۆ عێراق دابین کردووە بۆ پاڵپشتی و یارمەتی مرۆیی، وە بە شانازیەوە بەردەوام دەبێت لە یارمەتی دانی ئەو ئاوارانەی دەگەڕێنەوە سەر ماڵی خۆیان و کار دەکرێت بۆ جێگیرکردن و بەهێزکردنی ناوچە ڕزگارکراوەکان لە ڕێگای بنیاتنانەوەی نیشتەجێبوون و ژێرخان".

بۆزانیاری زیاتر، تکایە پەیوەندی بکەن بە

ئالان میران
یاریدەدەری هۆشیاری ڕاگەیاندن، ڕێکخراوی هابیتات
ئیمێڵ: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
ژمارەی مۆبایل ٠٠٩٦٤٧٥٠٣٤٢٧٠٣٦

زانیاری زیاتر

  • Agency: UN-HABITAT
© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.