پێنج شەممە, 12 ئایار 2016 09:39

نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ئیدانه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شاری سه‌در و باقوبه‌ ده‌كات و به‌ كاری ترسنۆكانه‌یان ناوده‌بات

به‌غدا، ١١ی ئایاری ٢٠١٦:- نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق، بەڕێز یان كوبیش به‌ توندی ئیدانه‌ی ته‌قینه‌وه‌ خۆكوژییه‌كه‌ی بازاره‌ جه‌نجاڵه‌كه‌ی شاری سه‌دری به‌غدای كرد كه‌ چه‌ندان كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه‌.



ئه‌م هێرشه‌ی دوایی له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌كی تر له‌ له‌ ٩ی ئه‌م مانگه‌ له‌ نزیك چێشتخانه‌یه‌كی شاری باقوبه‌ ئه‌نجامدرا كه‌ ئه‌ویش ژماره‌یه‌ك قوربانی لێكه‌وته‌وه‌.

له‌مباره‌وه‌ به‌ڕێز كوبیش وتی "له‌ راستیدا ئه‌مانه‌ كاری تیرۆریستی ترسنۆكانه‌ن كه‌ دژی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ئه‌نجام ده‌درێن كه‌ ته‌نها سه‌رقاڵی ‌كاری رۆژانه‌یان بوون. بێگومان به‌و پێیه‌ی ئه‌م جۆره‌ كاره‌ تیرۆریستییانه‌ دژی هه‌موو بنه‌مامرۆییه‌كانن شایانی ئیدانه‌ كردنی زۆر توندن".

به‌ڕێز كوبیش له‌ كۆتاییدا وتی "من داوا له‌ ده‌سه‌ڵاتداران ده‌كه‌م كه‌ چی له‌ ده‌ستیان دێت بۆ به‌زوویی په‌لكێشكردنی تاوانباران بۆ به‌رده‌م دادگا بیكه‌ن و له‌ هه‌مانكاتیشدا سه‌ره‌خۆشی گه‌رمی خۆم بۆ خانه‌واده‌ی قوربانییان ده‌نێرم و هیوای هه‌رچی زووچاكبونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازم".

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.