نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عیراق، بەڕێز یان کوبیش ڕایگەیاند: "ئەوەی لە ڕۆژی هەینی ڕوویدا ئەوە نیشاندەدات کە چۆن ڕووداوەکان بە ئاسانی بە لاڕێ دادەبرێن و پەرەدەسێنێ بۆ لێکەوتنەوەی قوربانی" بەڕێزیان هەروەها وتی:" پاراستنی هێمنی کلیلی عیراقە بۆ بەرەوپێشچوون لە دۆزینەوەی چارەسەرێکی سیاسی کە بەندبێت لەسەر دانووستان بۆ دەستپێکردنەوەی کاری پەڕلەمانێکی یەکگرتوو بۆ پەسەندکردنی بە پەلەی حکومەتێکی چاکسازکراو، کە بتوانێت و ویستی هەبێت بۆ بەدەمەوەهاتن و چارەسەرکردنی کێشەکانی وڵاتەکە و هاووڵاتیان، لە سەرووی هەمووشیانەوە بە یەکگرتوویی شەری داعش بکەن."
نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لە هێزە سیاسییەکانی عیراق کرد کە دەستبەجێ دەست بە گفتوگۆ بکەن بۆ هێورکردنەوەی بارودۆخەکە و دۆزینەوەی چارەسەری سیاسی، لەم بارەوە بەڕێز کوبیش وتی:" تەنها دوژمنانی عیراق، لە پێشی هەمووشیانەوە داعش، سوود لە پشێوی دەبینن. ئێمە دڵنیاین کە عیراقییە نیشتیمان پەروەرەکان ناهێڵن ئەمە ڕووبدات.