چوار شەممە, 25 ئایار 2016 03:00

نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق داوای پاراستنی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له‌ كرده‌ی سه‌ربازیی رزگاركردنه‌وه‌ی فه‌لوجه‌ له‌ گشت لایه‌نه‌كان ده‌كات و ده‌ستخۆشیش له‌ راگه‌یاندنه‌ دڵنیاكه‌ره‌وه‌كان ده‌كات

به‌غداد، ٢٥ی ئایاری ٢٠١٥:- سه‌باره‌ت به‌ كرده‌ی سه‌ربازیی رزگاركردنه‌وه‌ی فه‌لوجه‌ ، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق یان كوبیش به‌ توندی داوا له‌ گشت لایه‌نه‌كان ده‌كات بۆ نانی هه‌ر هه‌نگاوێك له‌ پێناو پاراستنی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و ژێرخانی شاره‌كه‌ به‌گوێره‌ی پره‌نسیپه‌ په‌یوه‌سته‌كانی مافه‌ مرۆییه‌ جیهانییه‌كان و یاسا مرۆییه‌كان. به‌ڕێز كوبیش داوا له‌ گشت لایه‌نه‌كانی شه‌ڕیش ده‌كات بۆ به‌ توندی پابه‌ندبوونیان به‌ یاسای مرۆیی جیهانییه‌وه‌، به‌ پره‌نیسیپه‌كانی جیاكاری و هاوئاهه‌نگی و خۆپارێزیشه‌وه‌ له‌كاتی ئه‌نجامدانی كرده‌كاندا، له‌گه‌ڵ دڵنیابونیش له‌وه‌ی كه‌ خه‌ڵكی مه‌ده‌نی رێگه‌ی جێهێشتنی ئارام و بێ گرفتی ناوچه‌كانی شه‌ڕیان پێدراوه‌.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌، به‌ڕێز كوبیش ده‌ستخۆشی له‌ رێكاره‌كانی ئه‌مدواییه‌ی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كان، به‌ڕێز حه‌یده‌ری عه‌بادی، و وه‌زیری به‌رگری و كۆمیسیۆنی حه‌شدی شه‌عبی و به‌تایبه‌تتریش راگه‌یاندنه‌كه‌ی پایه‌دار ئایه‌توڵڵا عه‌لی سیستانی و ئه‌نجومه‌نی فیقهی عیراقی مامۆستایانی ئاینی به‌ دانانی پێوه‌ر بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌ سه‌ربازیییه‌كان كه‌ جه‌خت له‌سه‌ر پێویستبوونی گرتنه‌به‌ری هه‌موو رێوشێوێنێكی پێویست ده‌كاته‌وه‌ بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی كه‌ خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له‌ كاریگه‌رییه‌كانی شه‌ڕی چه‌كداری و توندوتیژی پارێزراون.

له‌مباره‌وه‌، به‌ڕێز كوبیش وتی "من ده‌ستخۆشی له‌ رێكاره‌ سه‌ره‌كییه‌كان و په‌یامه‌كان ده‌كه‌م له‌كاتی ده‌ستپێكردنی كرده‌ی رزگاركردنه‌وه‌ی فه‌لوجه‌ له‌ژێر ده‌ستی داعش (ده‌وه‌ڵه‌تی ئیسلامی له‌ عیراق و شام) ی تیرۆریست. له‌ راستیدا، خه‌ڵكی فه‌لوجه‌ نه‌هامه‌تی زۆریان بینیوه‌ و هه‌ر بۆیه‌ رزگاركردنه‌وه‌كه‌ هه‌رگیز نابێ ببێته‌ مایه‌ی هێنانی نه‌هامه‌تی و وێرانكاریی زیاتر و خه‌ڵكی مه‌ده‌نیش به‌ هیچ كڵۆجێك نابێ باجی تاوانه‌كانی داعش بدات".

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.