سێ شەممە, 07 حوزەیران 2016 03:00

وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی كه‌ربه‌لا، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق: عیراقییه‌كان شایسته‌ی ژیانی ئارامن به‌تایبه‌تیش له‌ مانگی ره‌مه‌زاندا

به‌غدا، ٧ی حوزه‌یرانی ٢٠١٦:- نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق یان كوبیش به‌توندی ئیدانه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی شاری كه‌ربه‌لای پیرۆزی باشوری عیراق ده‌كات كه‌ بووه‌ هۆی كوشتن و برینداركردنی ژماره‌یه‌ك له‌ خه‌ڵكی مه‌ده‌نی.



به‌ڕێز كوبیش سه‌ره‌خۆشی گه‌رمی خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی قوربانییان ده‌كات و هیوای هه‌رچی زووچاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازێت.

به‌ڕێز كوبیش له‌مباره‌وه‌ وتی "له‌راستیدا ئه‌مه‌ ده‌سپێكێكی كاره‌ساتباری مانگی ره‌مه‌زانه‌ كاتێك خه‌ڵكی مه‌ده‌نی به‌ هۆی ئه‌م هێرشه‌ ترسنۆكانه‌وه‌ ده‌كرێنه‌ ئامانج كه‌ چی له‌ راستیدا عیراقییه‌كان شایسته‌ی ژیانێكی ئارامن به‌تایبه‌تیش له‌ مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزدا‌"

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.