پێنج شەممە, 09 حوزەیران 2016 19:08

وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی ته‌قینه‌وه‌ تیرۆریستییه‌كانی تاجی و به‌غداد، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق : هه‌موو عیراقییه‌كان پێویسته‌ ئه‌م هێرشه‌ ترسنوكانه‌ ئیدانه‌ بكه‌ن

به‌غداد، ٩ی حوزه‌یرانی ٢٠١٦:- نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق یان كوبیش به‌ توندی ئیدانه‌ی ته‌قینه‌وه‌ تیرۆریستییه‌كانی ئه‌مڕۆی تاجی و به‌غدادی كرد كه‌ بوونه مایه‌ی كوشتن و برینداركردنی ژماره‌یه‌كی زۆر.



هه‌روه‌ها به‌ڕێز كوبیش سه‌رخۆشی گه‌رمی خۆشی بۆ خانه‌واده‌ی قوربانیان ده‌ربڕی و هیوای هه‌رچی زووچاكبونه‌وه‌شی بۆ برینداره‌كان خواست.

به‌ڕێز كوبیش له‌مباره‌وه‌ وتی "مه‌به‌ست له‌م ته‌قینه‌وه‌‌ كاره‌ساتبارانه، به‌تایبه‌تی كه‌ له‌ مانگی ره‌مه‌زاندا ئه‌نجام ده‌درێن، هه‌ر ته‌نها زیانگه‌یاندن نییه‌ به‌ خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و به‌س به‌ڵكوو بۆ لاوازكردنی یه‌كڕیزی و وێرانكردنی پێكهاته‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ی عیراقیشه‌. رێكخراوی داعش (ده‌وه‌ڵه‌تی ئیسلامی له‌ عیراق و شام)ی تیرۆریست نابێ هه‌رگیز رێگه‌ی سه‌ركه‌وتنی پێ بدرێت . هه‌ر بۆیه‌ هه‌موو عیراقییه‌كان به‌ هه‌موو بیروباوه‌ڕ و پاشخانییانه‌وه‌ پێویسته‌ به‌ یه‌ك ده‌نگ ئه‌م كاره‌ ترسنۆكانه‌ ئیدانه‌ بكه‌ن".

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.