سێ شەممە, 28 حوزەیران 2016 03:00

وێڕای ئیدانه‌كردنی ته‌قینه‌وه‌ی مزگه‌وتێك له‌ ئه‌بوغرێب، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق: ئه‌مه‌ نیشانه‌ی رقی زۆری تیرۆریستانه‌ له‌ ئیسلام

به‌غدا، ٢٨ی حوزه‌یرانی ٢٠١٦:- نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق، بەڕێز یان كوبیش به‌ توندی ئیدانه‌ی هێرشه‌خۆكوژییه‌كه‌ی دوێنێی ئه‌بوغرێبی خۆرئاوای به‌غدای كرد كه‌ مزگه‌وتێكی كرده‌ ئامانج و بووه‌ مایه‌ی كوشتن و برینداركردنی ژماره‌یه‌ك له‌ هاوڵاتییانی مه‌ده‌نی.

ئه‌و به‌م بۆنه‌وه‌ سه‌ره‌خۆشی گه‌رمی خۆی به‌ خانه‌واده‌ی قوربانییان راده‌گه‌یه‌نێت و هیوای هه‌رچی زووچاكبونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازێت.

به‌ڕێز كوبیش له‌مباره‌و وتی "ئه‌م هێرشه‌ ترسنۆكانه‌یه‌ كه‌ له‌ مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زان و له‌كاتی به‌ربانگ و خۆئاماده‌كردنی بۆ نوێژی شێوان ئه‌نجام ده‌درێت ده‌رخه‌ری رقی زۆری تیرۆریستانه‌ له‌ ئیسلام و نكوڵیكردنیشیانه‌ له‌ به‌هاكانی".

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.