پێنج شەممە, 30 حوزەیران 2016 03:00

نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق ئیدانه‌ی درێژه‌كێشانی توندوتیژییه‌كانی عیراق ده‌كات

به‌غدا، ٣٠ی حوزه‌یرانی ٢٠١٦:- نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق یان كوبیش ئیدانه‌ی درێژه‌كێشانی توندوتیژییه‌كانی مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زان ده‌كات و داوای مسۆگه‌ر كردنی سه‌لامه‌تیی هاوڵاتییانیش له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی عیراق ده‌كات .

به‌ڕێز كوبیش به‌ توندی ته‌قینه‌وه‌ خۆكوژییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی بازاڕێكی قه‌ڵه‌باڵغی گه‌ڕه‌كێكی به‌غدا ده‌كات كه‌ بووه‌ مایه‌ی كوشتن و برینداركردنی ژماره‌یه‌ له‌ خه‌ڵكی مه‌ده‌نی. هه‌روه‌ها ، یونامی نیگه‌رانیشه‌ سه‌باره‌ت به‌ توندوتیژییه‌كانی تر وه‌ك دوو هێرشه‌ چه‌كدارییه‌ جیاوازه‌كه‌ی شه‌وی چوارشه‌ممه له‌ ناوجه‌رگه‌ی شاری به‌غدا كه‌ بوونه‌‌ هۆی كوشتن و برینداركردنی ژماره‌یه‌ك له‌ خه‌ڵكی مه‌ده‌نی. ‌

به‌ڕێز كوبیش هانی ده‌سه‌ڵاتدارانی عیراق ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی وریا بن و هه‌وڵه‌كانیان زیاتر چڕ بكه‌نه‌وه‌ له‌ رۆژه‌ كۆتاییه‌كانی مانگی ره‌مه‌زان و رۆژانی جه‌ژی ره‌مه‌زاندا بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی كه‌ خه‌ڵك ده‌توانن كۆتایی مانگی ره‌مه‌زان و رۆژانی پشووی جه‌ژن به‌ خۆشی و ئاشتی و سه‌لامه‌تی به‌ڕێ بكه‌ن.

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.