سێ شەممە, 12 تەمموز 2016 15:04

نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئیدانەی هێرشەکەی سەر بازاڕی بەغدا دەکات و بە هەوڵێکی تری ترسنۆکانەی تیرۆرستانی دادەنێ

بەغدا، ١٢ی تەمموز ٢٠١٦- نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عیراق، بەڕیز یان کوبیش ئیدانەی هێرشە خۆکوژییەکەی ئەمڕۆی سەر بازاڕی سەوزە و میوە دەکات کە دەکەوێتە باکوری ڕۆژهەڵاتی بەغدا لە ناوچەی ئەلڕاشدییە و لەئەنجامدا بووە هۆی کوشتن و برینداربوونی چاندان هاوڵاتی مەدەنی.

بەڕێزیان پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی خێزانی کوژراوان کرد و هیوای هەرچی زوو چاکبوونەوەشی بۆ برینداران خواست.

بەڕێز کوبیش هەروەها ەتی: "ئەم هێرشەی دوای هێرشە کارەساتبارەکەی کەڕڕادە و هێرشەکەی تری سەر پەرستگای شیعەکان لە بەلەد بریتییە لە هەوڵێکی دیکەی ترسنۆکانە بۆ کردنە ئامانجی هاوڵاتییانی مەدەنی کە لەم بەرەبەیانە بۆ کرێنی پێداویستییەکانیان ڕوویانکردبووە ئەو بازاڕە. مەبەستیش لەم هێرشە داپۆشینی دۆڕاندنەکانیانە لە گۆڕەپانی شەڕ.

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.