چوار شەممە, 20 تەمموز 2016 16:23

هاوکارانی مرۆیی هۆشداری دەدەن لەوەی کە کاتەکە تەواو دەبێت: پێویستە ٢٨٤$ ملیۆن دۆلار بەپەلە ئامادە بکرێت بۆ ئۆپڕاسیۆنی مرۆیی موسڵ

(بەغدا، ٢٠ی تەموزی ٢٠١٦): هاوکارانی مرۆیی لە عێراق هۆشداری دەدەن لەوەی کە هەنگاوە بەپەلەکان پێویستە بگیرێنە بەر بۆ ئامادەکاری بۆ موسڵ. هاوکاران داوای ٢٨٤$ ملیۆن دۆلار دەکەن بۆ دەستپێکی ئامادەکاری بۆ ئۆپڕاسیۆنەکە، کە لەوانەیە زیانی هەبێت بۆ سەر ١.٥ ملیۆن هاووڵاتی.

خاتوو لیز گڕاندێ، هەماهەنگیکاری مرۆیی بۆ عێراق گوتی:"زیانی هەڵمەتی سەربازی بۆ موسڵ لەسەر هاووڵاتیان کارەساتبار دەبێت. پێدەچێت قوربانیێکی گەلێك زۆر بکەوێتەوە لە نێوان هاووڵاتیان و ئەو خێزانانەی کە هەوڵ دەدەن ڕابکەن پێشبینی دەکرێت کە لەو پەڕی مەترسیدابن. هیچ شتێك ناکرێت تاکو ئامادەکاری بکرێت بۆ ئەو شتەی کە پێشبینی دەکرێت کە دەبێتە گەورەترین و بەرچاوترین قەیرانی مرۆیی لە تەواوی جیهان لەم ساڵ ئەگەر پاڵپشتی دارایی زیاتر وەرنەگیرێت."

ئۆپڕاسیۆنە سەربازیەکان لەلایەن حکومەتی عێراق و هاوپەیمانان بۆ گرتنەوەی ناوچەکان لە دەستی داعش پێش وەختە بە سەدان و هەزاران هاووڵاتی ناچار دەکەن، لەوانە زیاتر لە ٨٥٠٠٠ کەس لە فەللوجە، تاکو لە ماڵەکانی خۆیان ڕابکەن و بە دوای شوێنێکی سەلامەت بگەڕێن. زیاتر لە ٣.٣ ملیۆن عێراقی لە ئێستادا لەسەرانسەری ووڵات ئاوارەبوون و زۆربەیان کە ٢.٥ ملیۆن کەسن لەوانەیە تازە ئاوارەببن بە درێژایی ڕێگاکانی موسڵ و ئەنبار و لە شاری موسڵ لە مانگەکانی داهاتوودا.

هەرچەندە هاوکارانی هێلی کۆمەکی سەرەکی پێشبڕکێ دەکەن لە دابین کردنی هاوکاری، پێش وەختە هەموو خێوەتگە و سەنتەرەکانی پێشوازی کردن کە خێزانانی ئاوارەی تازە وەردەگرن توانایان تەواو پڕبۆتەوە. ئەو خێزانانەی کە ئاوارەبوون داوای کۆمەڵێكی فراوان لە هاوکاری ڕزگارکردنی ژیان و هاوکاریە تایبەتیەکان دەکەن. بەپەلەترین پێویستیەکان بریتین لە ئاو و خۆراك و پەناگەی تەنگەتاوی و هاوکاری پزیشکی.

خاتوو گڕاندێ گوتی "هاوکارانی مرۆیی بە هەموو ڕێگایەك کە خەیاڵ دەکرێت پەرش و بڵاوبوونەتەوە. لە دەستپێکی ئەم ساڵ، ئێمە داوای ٨٦١$ ملیۆن دۆلاری ئەمەریکیمان کرد بۆ یارمەتیدانی ٧.٣ ملیۆن عێراقی کە پێش وەختە لە کێشەدان. ئێمە تەنها ٤٠ لەسەدای ئەم بڕە پارەیەمان وەرگرت. ٩٩ بەرنامەی هێلی کۆمەکی سەرەکی، لەوانە ٣٠ بەرنامەی تەندروستی ڕزگارکردنی ژیان، کە پێش وەختە داخراون و بەسەدانی تریش لە هەفتەکان و مانگەکانی داهاتوودا دادەخرێن ئەگەر هاوکاری وەرنەگرین، ".

خاتوو گراندێ گوتی "ئێمە ئەوەی پێویستە ناتوانین بیکەین بۆ ئامادەکاری بۆ موسڵ ئەگەر ئێستا پاڵپشتی دارایی زیاتر وەرنەگرین. ئێمە پێویستمان بە پاڵپشتی داراییە بۆ داوایە بنچینەییەکە و پێویستمان بە ٢٨٤$ ملیۆن دۆلارە بەلایەنی کەمەوە بۆ ئامادەکاری ٢ مانگ و نیو پێش دەستپێکی ئۆپڕاسیۆنی موسڵ. هاوکارانی مرۆیی لە عێراق پێویستیەکانیان بە شێوەیەکی دەقیق کاری لەپێشینەیان بۆ داناون. ئێمە داوای بڕێکی زۆر ناکەین کە بە هیوای ئەوەبین بەشێکی بچووك وەربگرین. ئێمە داوای کەمترین بڕ دەکەین کە پێویستە، ". "ئەگەر پاڵپشتی دارایی تەنها لە دوای ئۆپڕاسیۆنە سەربازیەکە بۆ گرتنەوەی موسڵ گەیشت، ئەوکات هاوکاران ناتوانن بەهاناوەهاتن ئەنجام بدەن."

تێچووەکانی ئۆپڕاسیۆنی مرۆیی موسڵ هەر خۆی پشت دەبەستێت بە قەبارە و ماوەکە و چڕی و پڕی جەنگەکە لەو شارە. هاوکارانی مرۆیی، لە نزیکەوە لەگەڵ هاوشانانیان لە حکومەت کاردەکەن، چەند سیناریۆیەکیان ئامادەکردووە لە وێرانکاری سنوردار و ئاوارەبوونی سنوردار بۆ ماوەیەکی سنوردار بۆ وێرانکاری گەورە و ئاوارەبوونی بەلێشاو بۆ ماوەیەکی درێژ. لە خراپترین حالەتدا، نزیکەی ١.٨ ملیار دۆلاری ئەمەریکی داوادەکرێت بۆ هاوکاری کردنی ئەو خەڵکانەی کە لە کێشە دان.

خاتوو گڕاندێ گوتی" بارودۆخەکە وا دەخوازێت کە پێویستە بەپەلە بەرهەمهێنانەکان دووبارە لە عێراق هاوسەنگ بکرێنەوە بۆ دڵنیابوون لەوەی کە هاووڵاتیانی عێراق، کە کەوتوونەتە ناو ئەم ململانێیە و ئەو کەسانەشی کە هەموو شتێکیان لەدەستداوە، تاکو ئەو هاوکاریەی کە شایەنی ئەوانە وەریبگرن،".


دەتواندرێت بڵاوکراوەی ڕۆژنامەوانی بانگەشەی بەپەلە بۆ موسڵ لەم لینکەی خوارەوە دابگیرێت:
https://www.humanitarianresponse.info/en/operations/iraq/document/mosul-flash-appeal-2016 

بۆ زانیاری زیاتر، تکایە پەیوەندی بکەن بە:
فیلیپ کرۆف، بەرپرسی پەیوەندیەکان، ئۆچا عێراق، ( ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. /+964 (0)751 1352875)
سێسیلیا ئەتیفۆرس، بەرپرسی کاروباری مرۆیی، ئۆچا عێراق، ( ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. /+964 (0)751 1352880

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.