پێنج شەممە, 21 تەمموز 2016 09:07

ڕێکخراوى نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ یەکسانى جێندەرى وە ئەنجومەنى باڵاى کاروبارى خانمان وە وەزارەتى ناوخۆ وە وەزارەتى کاروکاروبارى کۆمەڵایەتى هەڵدەستن بە واژوکردنى ڕێکەوتنێکى هاوبەش وە ڕاگەیاندنى پرۆژەى ئاشتى وئاسایش بۆ ئافرەتان گرنگ

20ی ته‌مموزی 2016: ئەمرۆ بەڕێز وەزیرى ناوخۆ کریم سنجاری وە وەزیرى کاروکاروبارى کۆمەڵایەتى محمد قادر هاودیانى وە بەڕێز بەخشان زەنگەنە ئەمیندارى گشتى ئەنجومەنى باڵاى خانمان لە گەڵ بەڕێز خاتوو هبە قێێ بەڕێوەبەرى هەرێمى ڕێکخراوى نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ یەکسانى جەندەرى هەڵسان بە واژۆکردنى ڕێکەوتنى پرۆژەى ئاسایش وئاشتى بۆ ئافرەتان لەچوار چێوەى ئەکتیف کردنى جێ بەجێ کردنى پلانى نیشتمانى بڕیارى ئەنجومەنى ئاسایش 1325 دەربارەى ئافرەت و ئاسایش و ئاشتى فەراهەمکردنى پێداویستیە هەنووکەیەکانى زۆربەى ئەو ئافرەتانەى کە دەناڵینن لە ئاسەوارى ململانێ وئاوارە بوون وە ئەوانەى کە ڕووبەڕوى خراپترین جۆرەکانى توندو تیژى بوون

ئەم پرۆژە هاوکارى 26 ئۆفیسى خزمەتگوزارى سەر بە بەڕێوەبەرایەتى توندوتیژى دژ بە ئافرەتان دەکات .

بە هەماهەنگى لە گەڵ وەزارتى ناوخۆ هەڵدەستێ بە دابین کردنى پێداویستیەکان وە پاراستنى ئەو ئافرەتانەى کە ڕووبەڕووى جۆرەها توندوتیژى بووینەوە ، هەروها ئەم پرۆژەیە هەڵدەستێ بە هاوکاریکردنى چوار ماڵى داڵدەدانى ئافرەتان لە هەریەک لە هەولێر ودهوک و سلێمانى وگەرمیان بە هەماهەنگى لە گەڵ ئەنجومەنى باڵاى خانمان ، سەرەڕاى ئەمە هاوکاریکردنى ڕێکخراوەکانى کۆمەلگەى مەدەنى وە چرکردنەوەى هەوڵەکانى پلانى نیشتمانى بۆ جێ بە جێ کردنى بڕیارى 1325.

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.