پێنج شەممە, 01 ئەیلول 2016 16:23

ئاماری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ ژماره‌ی قوربانیان له‌ عیراق له‌ مانگی ئابی٢٠١٦

به‌غدا،١ی ئه‌یلول ٢٠١٦- به‌ پێی ئه‌و ئاماره‌ی ئه‌مڕۆ نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاریكردنی عیراق(یونامی) بڵاوی كردۆته‌وه‌ ، له‌ ده‌ره‌نجامی كرده‌وه‌ توندوتیژی و تیرۆرستی و پێكدادانی چه‌كداری كه‌ له‌ مانگی ئابی ٢٠١٦دا روویانداوه‌، ٦٩١ هاوڵاتی عیراقی كوژراون و ١٠١٦ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.



ژماره‌ی كوژراوانی مه‌ده‌نی له‌ مانگی ئاب ٤٧٣ كه‌سه‌ (١٦ له‌وانه‌ سه‌ر به‌ پۆلیسی فیدراڵی و و هێزه‌كانی سه‌حه‌وه‌ و پاسه‌وانانی تایبه‌ت و پۆلیسی پاراستنی دام و ده‌زگاكان و كارمه‌ندانی ئاگر كوژینه‌وه‌ بوون ) و برینداره‌ مه‌ده‌نیه‌كانیش ژماره‌یان ٨١٣ كه‌سه‌ ،( ٢١ له‌وانه‌ سه‌ر به‌ پۆلیسی فیدراڵی و و هێزه‌كانی سه‌حه‌وه‌ و پاسه‌وانانی تایبه‌ت و پۆلیسی پاراستنی دام و ده‌زگاكان و كارمه‌ندانی ئاگر كوژینه‌وه‌ بوون ).

وێڕای كوژرانی ٢١٨ كه‌س و برینداربوونی ٢٠٣ له‌ كارمه‌ندانی هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی عیراق وه‌ك (پێشمه‌رگه‌ و هێزی سوات و ئه‌و میلیشیانه‌ی شانبه‌شانی سوپای عیراق ده‌جه‌نگن) . ئه‌م ئاماره‌ قوربانیانی ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كانی پارێزگای ئه‌نبار ناگرێته‌وه‌.

ئاماره‌كانی ئه‌م مانگه‌ وا ده‌رده‌خه‌ن به‌غدا خوێناویترین پارێزگا بوو به‌ ٩٠٧ قوربانی سڤیل (٢٣١ كوژراو و ٦٧٦ بریندار) ، له‌ دوای ئه‌و پارێزگای نه‌ینه‌وا دێت به‌ ( ١١٦ كوژراو و ٨٣ بریندار) دواتر هه‌ریه‌ك له‌ پارێزگاكانی كه‌ركوك به‌ ( ٨١كوژراو و ١٣ بریندار) و پارێزگای كه‌ربه‌لا به‌ (١٧ كوژراو و ٢٥ بریندار) و پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین ‌به (‌ ١٤ كوژراو ٤ بریندار) و پارێزگای دیاله‌ به‌ (٦ كوژراو و ٥ بریندار ) دێن.

نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان نه‌یتوانی ژماره‌ی قوربانیانی مه‌ده‌نی مانگی ئاب له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی پارێزگای ئه‌نبار وه‌ده‌ستبهێنێت .

له‌م باره‌یه‌وه‌ نوێنه‌ری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق نیگه‌رانی خۆی نیشان دا وتی " خوێن ڕشتن تا ئێستا له‌ عێراق بێ وه‌چان به‌رده‌وامه‌ و ژماره‌ی قوربانیان هه‌ر به‌رزه و خه‌ڵكی سڤیلیش زۆرترین زیانیان به‌ركه‌وتووه‌"

هه‌روه‌ها له‌ درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتی" چه‌ند رۆژێكی كه‌م به‌ر له‌ ئێستا ، تیرۆریستانی داعش هێرشیان كرده‌ سه‌ر ئاهه‌نگێكی هاوسه‌رگیری له‌ عه‌ین ته‌مر له‌ پارێزگای كه‌ربه‌لا و بووه‌ هۆی كوژران و بریندار بوونی چه‌ندین كه‌س. چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌كیش له‌ شاری به‌غدا روویدا. ئێمه‌ به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌م هێرشه‌ تیرۆریستیانه‌ و كرده‌وه‌ توندوتیژیه‌كانی تریش ده‌كه‌ین و دووباره‌ داوا له‌ گشت لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین هه‌موو هكۆششه‌كانیان بخه‌نه‌ گه‌ڕ بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیان و داوا له‌ عیراقیه‌كانیش ده‌كه‌م هێزی خۆیان نیشان ده‌ن ئه‌ویش به‌ یه‌كخستنی ریزه‌كانیان به‌رامبه‌ر ئه‌م توندوتیژیه‌ی كه‌ هێور نابێته‌وه‌"

روون كردنه‌وه‌ : . به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی ، یونامی به‌ربه‌ستی هاتۆته‌ پێش له ‌لێكوڵینه‌وه‌ له‌ ژماره‌ی قوربانیان له‌ ناوچه‌كانی ململانێ . یونامی له‌ هه‌ندێك حاڵه‌تدا ته‌نها به‌شێك له‌ رووداوه‌كان پشتراست ده‌كاته‌وه. یونامی چه‌ندین راپۆرتی به‌ده‌ست گه‌یشتووه‌ بێ ئه‌وه‌ی بتوانێت پشتراستیان بكاته‌وه‌ ده‌رباره‌ی سه‌دان قوربانی ، وێڕای ژماریه‌كی زۆری قوربانیانی مه‌ده‌نی كه‌ به‌هۆی كاریگه‌رییه‌ لاوه‌كییه‌كانی تری توندوتیژی ژیانیان له‌ ده‌ست داوه‌ دوای ئه‌وه‌ی ماڵه‌كانی خۆیان جێهێشتووه‌ له‌ بارودۆخێكی دژواری كه‌ش و هه‌وادا دووچاری كه‌می ئاو و نه‌گه‌یشتن به‌خۆراك و چاودێری ته‌ندروستی و نه‌بوونی ده‌رمان بوونه‌ته‌وه‌. له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه‌ ئه‌م ژمارانه‌ی خراونه‌ته‌ روو بریتیه‌ له‌ كه‌مترین ژماره‌ی ره‌های قوربانیان له‌م مانگه‌. (نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان نه‌یتوانی ژماره‌ی قوربانیانی مه‌ده‌نی مانگی ئاب له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی پارێزگای ئه‌نبار وه‌ده‌ستبهێنێت) .

زانیاری زیاتر

  • Agency: UNAMI