سێ شەممە, 06 ئەیلول 2016 03:00

وەڵامدانەوەی قەیرانکانی عێراق ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ باری ژیانی ئاوارەکانی عێراق پێشدەخات

٦ ئەیلولی ٢٠١٦ عێراق- ئاوارەبوون بەردەوامە لە عێراق بەهۆی کردارە سەربازیەکان؛ بەم دواییە زیاتر لە ٩٠،١٠٠ عێراقی ئاوارە بوون لە سەڵاحەددین ( قەزای بەیجی و شیرقات) و نەینەوا (ناحیەی ئەلقەیارا) لە نێوان ١٦ی حوزەیران بۆ ٥ی ئەیلولی ٢٠١٦. بە پێی بەدواداچونی ناکاوی تۆماری بەدواداچوونی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ. ئەم ئاوارا بوونە جیا لە زیاتر لە ٣.٣ملیۆن عێراقی کەوا پێشتر ئاوارەبوون لە سەرتاسەری عێراق لە کانوونی دووەمی ٢٠١٤ وە.


کۆمەڵگەی مرۆیی ناتوانێت پەناگەی گونجاو دابین بکات بۆ ئەم ژمارە زۆرەی ئاوارەی عێراقی، لەگەڵ ئەمەشدا زیاتر لە ٥٤٥،٠٠٠ ئاوارەی عێراقی لە پەناگەی هەستیار دەژین. بە تایبەت ئەم خەڵکانە زیانلێکەوتوون، بە دوای پەناگە دەگەرێن لە شوێنی نافەرمی وەکو پەناگەی ناتەواو و لابەلا، باڵەخانەی ئاینی و قوتابخانەکان. رێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ بە هانایانەوە دێت لە ڕێگای دابینکردنی هاوکاری بۆ ئاوارەکان لە دەرەوەی کامپەکان.
بۆ بە هاناوەچوونی ئاوارەبوونی نوێ و درێژخایەنە، تیمەکانی پەناگە و هەماهەنگی و بەرێوەبردنی کامپی سەر بە ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە شوێنی پەناگەی هەستیار کاردەکەن. تیمەکان چاککردنەوەی ژێرخان ئەنجامدەدەن، دابینکردنی ڕاهێنان و هەڵمەتی هۆشیاری بۆ بەهێزکردنی بەشداربوونی کۆمەڵگە. هەماهەنگی و بەرێوەبردنی کامپی گەڕۆك لە پارێزگاکانی بەغدا و سەڵاحەددین و ئەنبارو هەولێر کاردەکەن؛ لە ٢٠١٦، خزمەتگوزاریەکانی هەماهەنگی و بەرێوەبردنی کامپ باری ژیانی زیاتر ١،٥٠٠ خاێزانی ئاوارە (٩،٠٠٠ تاکەکەس) پێشخست.
هەروەها خزمەتگوزاریەکانی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ بۆ خێزانە ئاوارەکانی دەرەوەی کامپ دابەشکردنی پێداویستیەکانی ڕێکخستنی پەناگە لە خۆ دەگرێت. پێداویستیەکانی ڕێکخستنی پەناگە کەلو پەلی دروستکردنی باڵەخانەو نایلۆن و تەختەدار بۆ بۆ پتەوکردنی پەناگەکان دەگرێتەوە. لە تەمموزی ٢٠١٦، ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ ٢،٧٠٠ پێداویستیەکانی ڕێکخستنی پەناگەی دابینکردووە بۆ ئاوارەکانی عێراق لە پارێزگاکانی سەڵاحەددین و، ئەنبار، کەرکوك و بەغدا، ٧٠٠ پێداویستی ڕێکخستنی پەناگەی تر ئەم هەفتەیە دابەشکراوە.
ئەو پارە بەخشانەی پاڵپشتی کارەکانی ڕێکخراوی نێوەدەوڵەتی کۆچ لە دەرەوەی کامپەکان دەکەن؛ لێژنەى ئەوروپى بۆ لقی هاریکاری مرۆيى و پاراستنی مەدەنى، نووسینگەی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی بەریتانی ، جێگری ولایەتە یەکگرتووەکانی نێودەوڵەتى بۆ پێشخستن - جێگری ولایەتە یەکگرتووەکانی بۆ يارمەتيى كارەساتی بيانى، حکومەتی یابان، حکومەتی باشوری کۆریا، سندوقی بەخشینی مرۆیی عێراق، سندوقی وەڵامدانەوەی ناوەندی نەتەوە يەكگرتووەكان بۆ باری ناكاو دەگرێتەوە کە لەلایەن نووسینگەی هەماهەنگی کاروباری مرۆیی بەڕێوەدەچێت.
٧٠٠ خێزانی تر بەم زووانە هاوکاریان بۆ دەچێت بۆ باشترکدنی پەناگەی شوێنی هەستیار کەوا چاکردنەوەی باڵەخانەو ئاوو پاك و خاوێنی دەگرێتەوە. بەڵێندەران ئاوارەکان دەخەنە سەر کار بۆ ئەنجامدانی ئەم چاکسازیە، بۆ ئەوەی پاڵپشتی پێشخستنی گوزەرانیان بکەن. هەڵسەنگاندنی خێرای پەناگە بۆ ئەم جۆرە چالاکیانە ئەنجامدراوە لەگەڵ هاوبەشەکان بۆ زیاتر لە ٦٠ شوێن لە بەغداو سەڵاحەددین.
باوکی ئەحمەد * تەمەنی ٤٥ ساڵە، خەڵکی گوندێكی نزيكی قەزای ئەلشرقاتە لە پارێزگاى سەڵاحەدین. خۆی و ١٥ لە ئەندامى خێزانەکەی ماڵەکەیان بەجێهێشت لە حوزەيرانی ٢٠١٦ بەهۆى پێکدادانی گروپە چەكدارەکان. ” ئێمە بە پێ رۆیشتین تا نەبیندرێن لە لایەن جەنگاوەرانی داعش. بۆ ماوەی ١٤ سەعات بە پێ رۆیشتن تا گەیشتین بە ناوچەیەکی ئارام. ئێستا ئێمە لە نهۆمی چوارەمى باڵەخانەی تەواو نەكراو دەژيين. مەترسی بەربوونەوەی منداڵەکانمانه هەبوو بەهۆی پەنجەرە كراوەکانی لە ماڵەکە دابوو. بەڵام بەهۆی وەرگرتنی پێداویستی بۆ ڕێکخستنی پەناگە لە لایەن ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ توانیمان پەنجەرە کراوەکان دابخەین کە دەمانپارێزی لە بای، ئێستا زۆر هەست بە دڵنیایی دەکەین".
ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ بەردەوام دەبێت بۆ دابینکردنی کەلوپەلی حەسانەوەی ناخۆراکی بۆ ئاوارە زیانلێکەوتووەکان . لەکاتی دەستپێکردنی كردارە سەربازییەکان تایبەتە بە ڕزگار كردنى موسڵ کە لە کۆتایی ئازارەوە دەستیپێکرد، ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ کەلوپەلی ناخۆراکی دابەشکرد بەسەر ١٩،٢٠٠ خێزان بۆ یارمەتی دانی ١١٥،٠٠٠ تاکەکەس. هەروەها کەلوپەلی ناخۆراکی ئامادە کراوە بۆ ئاوارەکان کە بەنیازن بەرەو هەولێر و سەڵاحەدین بێن. پارە بەخشەکانی کەلوپەلی ناخۆراکی چەند ئاژانسێك دەگریتە خۆ، جێگری ولایەتە یەکگرتووەکانی نێودەوڵەتى بۆ پێشخستن - جێگری ولایەتە یەکگرتووەکانی بۆ يارمەتيى كارەساتی بيانى، لێژنەى ئەوروپى بۆ لقی هاریکاری مرۆيى و پاراستنی مەدەنى، حکومەتی ئەڵمانی، نووسینگه‌ی ولایەتە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان و پەنابەران و کۆچ، سندوقى بەخشینی مرۆی عێراق هەروەها سندوقی وەڵامدانەوەی ناوەندی نەتەوە يەكگرتووەكان بۆ باری ناكاو.
سەرۆکی نێردەی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراق تۆماس لۆسەر ڤەیس گوتى، ” عێراقییەکان زۆریان لێکرا بۆ بەجێهێشتنی ماڵەکانیان و گەڕان بە دوای پەناگە بە پەلە پێویستە بۆ پاراستن لەم ئاووهەوا سەختە. ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌ مرۆییه‌كان و پارە بەخشەکان، داوای دابینکردنی هاوکاری پێویستیەکان بۆ چاککردنەوەی بارودۆخی پەناگەکان دەکات بۆ هەزاران خێزانی ئاوارەی عێراقی زیانلێکەوتوو".
بۆ ووردەکاری سەبارەت بە شێوازی کارکردن تکایە سەردانی تۆماری ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ بۆ بەدواداچوونی ئاوارەکان لە عێراق بکە، تازه‌ترین داتابه‌یسی، داشبۆرد و نه‌خشه‌ی دینامیكیی ئاواره‌كان، وێڕای به‌رهه‌مه‌كانی پێشووی تۆماری به‌دواداچوونی ئاواره‌كان، ده‌كرێ له‌م لینكه‌ی خواره‌وه‌دا بدۆزرێته‌وه‌:
: http://iraqdtm.iom.int

بۆ زانیاریی زیاتر تكایه‌ په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌ ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ له‌ عێراق
ساندرا بلاك، ژماره‌ی ته‌له‌فۆن: ٠٠٩٦٤٧٥١٢٣٤٢٥٥٠
ئیمێل: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

 

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.