پێنج شەممە, 22 ئەیلول 2016 03:00

لە ماوەی ئۆپڕاسیۆنی موسڵ، هیچ شتێك لە پاراستنی هاووڵاتیان گرنگتر نیە

بەغدا، 21 ی ئەیلولی 2016 : ئاژانسە مرۆییەکان لە پێشبڕکێدان لەگەڵ کات بۆ خۆئامادەکاریان لەبارەی زیانی مرۆیی بەهۆی هەڵمەتی سەربازی بۆ دەرکردنی داعش لە موسڵ، دووەم گەورەترین شاری عێراق.


لە خراپترین سیناریۆدا، زۆربەی هەرە زۆری 1,2 بۆ 1,5 ملیۆن عێراقی پێدەچێت زیانیان بەرکەوێت و زۆربەی هەرە زۆری یەك ملیۆن کەس لەوانەیە هەوڵی ڕاکردن بدەن لە شارەکە بۆ گەڕان بە دوای شوێنێکی سەلامەت و هاوکاری.
خاتوو لیز گڕاندێ، هەماهەنگیکاری مرۆیی بۆ عێراق، گوتی "هاووڵاتیان لەو پەڕی مەترسیدا دەبن،". "ئەو بارودۆخانەی کە خێزانەکان دووچاری دەبنەوە ترسێنەرن. ئەو خێزانانە مەترسی کەوتنە بەر تەقە کردن و بۆمبارانکردنیان لێ دەکرێت و لەوانەیە وەکو قەڵغانی مرۆیی بەکاربهێندرێن. ئەو خێزانانە لەوانەیە نەتوانن ڕابکەن یان جێگرەوەی ڕاکردن ناچار بکرێن کە ڕابکەن، خاتوو گڕاندێ گوتی،" لەوانەیە خێزانەکان جیابکرێنەوە. لەوانەیە زۆربەیان بکوژرێن یان بریندارببن."
"چی بەسەر هاووڵاتیان دادێت پشت دەبەستێت بە چۆنیەتی مامەڵەکردن و بەڕێوەبردنیان لەلایەن هێزە چەکدارەکانەوە."بۆ ئەم مەبەستەش ئیمڕۆ ئێمە بانگەشەی هەموو لایەنەکانی ئەم ململانێیە دەکەین بۆ پشتگیری کردن و پەیوەستبوونیان لە ژێر یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی تاکو هەرشتێك پێیان دەکرێ بیکەن بۆ پاراستنی هاووڵاتیان و دڵنیابوون لەوەی کە ئەو خێزانانە دەستیان بە هاوکاری دەگات."
هەرچەندە 10 ملیۆن عێراقی لە ئێستادا پێویستیان بە هەندێ جۆری هاوکاری مرۆییە، تەنها 54 لەسەدای پلانی بەهاناوەهاتنی مرۆیی بۆ عێراق لە ساڵی 2016 دا پاڵپشتی دارایی کراوە. پێش وەختە، زیاتر لە نیوەی ئەو پڕۆژانەی کە لە ناو بانگەشەکە دا باسکراون ناچارکراون کە دابخرێن یان لەوانەیە دەستیان پێنەکرێت بەهۆی نەبوونی پاڵپشتی دارایی.
لەگەڵ ئەوەشدا، ڕێکخراوە مرۆییەکان داوای 284 $ ملیۆن دۆلاری ئەمەریکیان کردووە بۆ ئامادەکاری بۆ ئۆپڕاسیۆنی موسڵ، کە پێدەچێت ببێتە تاکە گەورەترین و ئاڵۆزترین ئۆپڕاسیۆنی مرۆیی لە تەواوی جیهان لە ساڵی 2016 . تاکو ئیمڕۆ، کەمتر لە نیوەی ئەم بڕە پارەیە وەرگیراوە.
بۆ زانیاری زیاتر، تکایە پەیوەندی بکەن بە:
فیلیپ کرۆف، بەرپرسی پەیوەندیەکان، نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەماهەنگی کاروباری مرۆیی لە عێراق،
( ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. /+964(0)7511352875)

© 2020 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.