پێنج شەممە, 22 ئەیلول 2016 03:00

UNHCR دەست بە بەرنامەیەکی ڕەخساندنی دەرفەتی خوێندن (زەمالە) دەکات لەپێناو یارمەتیدانی پەنابەرە سوورییەکان بۆ ئەوەی دەستیان بە بڕوانامە زانکۆییەکانی هەرێمی کوردستانی عیراق بگات

UNHCR ی ئاژانسی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران، بە هاوکاریی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عیراق، لەم ماوەیەدا پڕۆگرامی ناونووسکردنی قوتابییانی بۆ زەمالەی (دافی) لە هەرێمی کوردستانی عیراقدا کردۆتەوە و هەروەها لەم هەفتەیەشدا دەستی بە وەرگرتنی مامەڵەکان کردووە.



پڕۆگرامەکەی UNHCR بۆ زەمالەی خوێندنی باڵا، واتە پڕۆگرامی ئەڵمانیی ئەینیشتاین بۆ خوێندنی ئەکادیمی بۆ پەنابەران، کە زیاتر بە (DAFI) ی کورتکراوە ئەڵمانییەکەیەوە ناسراوە، پاڵپشتی 120 پەنابەری سووری کە قوتابیی زانکۆن و لە هەرێمی کوردستانی عیراقدا نیشتەجێن، دەکات، ئەو شوێنەی کە %97 ی پەنابەرە سوورییەکانی عیراقی تێدا تۆمارکراون. ئەمە یەکەمین جارە کە پڕۆگرامی (دافی) ی UNHCR لە عیراقدا بەردەست ببێ و بتوانرێ سوودی لێ وەربگیرێت.

بڕونۆ گێدۆی نوێنەری UNHCR لە عیراق لەم بارەیەوە گوتی: "پەروەردەکردنی پەنابەران قوربانییەکی سەرەکیی ململانێ و ئاڵۆزییەکانە. لە ئاستی خوێندنی باڵادا، بە بەراورد لەگەڵ تێکڕای ڕێژەی %34 بۆ هەموو جیهان، پەنابەرانی ئێرە ڕێژەی تەنیا لە سەدا یەکیان دەچنە زانکۆ." بڕونۆ جەخت دەکاتەوە و دەڵێ: "قەیرانی سووریا ئێستا لە ساڵی شەشەمی دایە: بۆیە گرنگە کە بیر لە شتی دیکەی زیاتر لە بەدەمەوەچوونی بەپەلەی سەرەتایی بۆ پەنابەرە سووریییەکان بکەینەوە. ڕەخساندنی دەرفەت بۆ ئەو پەنابەرە سوورییانەی کە لە هەرێمی کوردستانی عیراقدان بۆ ئەوەی بتوانن لە وڵاتە خانەخوێکەیاندا خوێندنی زانکۆ تەواو بکەن، ڕێگای هەنگاونانە بەرەوە پێشەوە." "پەروەردە بەردی بناغەی بەخشینی توانایە بە پەنابەرەکان بۆ ئەوەی بتوانن نەخشەی دهاتووی خۆیان و کۆمەڵگاکانیانی پێ دابڕێژن."

زەمالەی (دافی) ی UNHCR لە هەرێمی کوردستانی عیراقدا دابینکردنی کرێ ی خوێندن و بڕە پارەیەکی مانگانە و هەروەها دڵنیایی تەندروستی و خزمەتگوزارییەکانی ڕێنماییکردنی قوتابی بۆ ماوەی ٥ ساڵ دەگرێتەوە، ئەم خزمەتگوزارییانەش دەبنە هۆی ئەوەی قوتابییە پەنابەرەکان بتوانن لە زانکۆ حکوومی و پەیمانگا پۆلیتەکنیکییەکانی هەرێمی کوردستانی عیراقدا خۆیان ناونووس بکەن و درێژە بە خوێندنەکانیان بدەن.

ژمارەی ئەو زەمالانەی کە لە هەرێمی کوردستانی عیراقدا هەیە بە بڕی ئەو پارەیەوە بەندە کە بۆ ئەو مەبەستە دەبەخشرێ و هەروەها بە پشت بەستن بە هەبوونی قبووڵی زانکۆیی و بوونی پێویستیی بە یارمەتی و پاڵپشتی ئەو دەرفەتە بۆ قوتابییان دەڕەخسێنرێ. UNHCR بە ئاشکرا زیاتر هانی ڕەگەزی مێ و ئەو کەسانەی کە خاوەن پێداویستیی تایبەتن دەدات کە مامەڵەکانیان پێشکەش بکەن. مامەڵەکان لەنێوان 18 ی ئەیلوول بۆ 15 ی تشرینی یەکەمی 2016 وەردەگیرێن و کاندیدە هەڵبژێردراوەکانیش لە مانگی تشرینی دووەمدا چاوپێکەوتنیان لەگەڵدا ئەنجام دەدرێ،ئەمەش ڕێگا بە کاندیدی سەرکەوتوو دەدات کە بۆ وەرزی یەکەمی خوێندنی زانکۆ کە لە مانگی کانوونی یەکەمدا دەستپێدەکات خۆی ناونووس بکات.

بۆ ساڵی داهاتوو، UNHCR ئومێدەوارە کە ژمارەی سوودمەندەکان فراوان بکات و وا بکات کە پڕۆگرامەکە عیراقییە ئاوارە ناوخۆییەکان و ئەندامە شکستبار و کەمدەرامەتەکانی کۆمەڵگای خانەخوێش بگرێتەوە.
پڕۆگرامی (دافی) ی UNHCR لەوەتەی ساڵی 1992 ـەوە پاڵپشتی دەرفەتەکانی خوێندنی باڵا بۆ پەنابەران دەکات. پڕۆگرامەکە دەرفەتی خوێندن (زەمالە) ی بۆ زیاتر لە 6,000 پەنابەری شایستە لە سەرانسەری جیهاندا ڕەخساندووە بۆ ئەوەی لە زانکۆکانی وڵاتە خانەخوێکانیاندا، و هەروەها بەم دواییانە لە وڵاتە ڕەسەنەکانی خۆشیاندا دوای ئەوەی گەڕاونەتەوە، بتوانن بخوێنن. پڕۆگرامی (دافی) کە لە لایەن حکوومەتی ئەڵمانییەوە هاوکاریی دارایی دەکرێت، بۆ پەنابەران لە ڕابردوو و و داهاتوودا دەرفەتێکی دەگمەن و بێ هاوتا بووە و واش دەمێنێتەوە، بۆ ئەوەی کاتێك پەنابەران لە دەروەی وڵاتی ڕەسەنی خۆیانن بتوانن درێژە بە خوێندنی باڵا بدەن.

پڕۆگرامی (دافی) ی UNHCR لە هەرێمی کوردستانی عیراق بە پێکەوە کارکردن و هاوکاریی نزیك لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئەنجوومەنی بەریتانی، و هەروەها بە پاڵپشتیی میهرەبانانەی حکوومەتی ئەڵمانیا و یەکێتی ئەوڕووپا، بەرەو پێش براوە.

زانیاریی زیاتر لەم لینکەوە دەستدەکەوێت:

https://www.dropbox.com/sh/ub56dagq3oe7fpa/AABVqgyqDPa3-MOKBpj_mOcka?dl=0

بۆ زانیاریی زیاتر، تکایە پەیوەندی بکە بە:
• لە بەغدا:
ئەندریاس نظام، بەرپرسی پەیوەندییەکان
ژ. مۆبایل: 009647809207282
ئیمەیڵ: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

• لە هەولێر:
کڵۆی کۆڤێس، بەرپرسی ڕاپۆرتەکان
ژ. مۆبایل: 009647719945599
ئیمەیڵ: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

یوسف مەحموود، یاریدەدەری بەرپرسی گشتی
ژ. مۆبایل: 009647706700815
ئیمەیڵ: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

• لە دهۆك: رشید حسین، یاریدەدەری بەرپرسی ڕاگەیاندن
ژ. مۆبایل: 009647507130014
ئیمەیڵ: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.