پێنج شەممە, 22 ئەیلول 2016 03:00

نووسینگەی ڕاگەیاندنی یونامی پێشبڕکێیەکی وێنەگرتن سازدەکات گرنگ

نووسراوە لەلایەن: 

بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ئاشتیکە لە بەرواری ٢١ی ئەیلولی هەموو ساڵێکدا یادی دەکرێتەوە، نووسینگەی ڕاگەیاندنی یونامی پێشبڕکێیەکی وێنەگرتن سازدەکات لە بەرواری ٢١ی ئەیلول تا ١٦ی تشرینی یەکەم ٢٠١٦ دەربارەی "ئامانجە بەردەوامەکانی پەرەپێدان: ڕێ خۆشکردن بۆ ئاشتی". پێشبڕکێیەکە کراوەیە بۆ هەموو هاوڵاتییانی عیراقی و بیانی.

چۆنیەتی بەشداری کردن؟

• وێنەیەک بگرە کە ڕەنگدانەوەی یەکێک لە ١٧ ئامانجەکانی پەرەپێدان بێت (لیستەکە لێرە ببینە): https://sustainabledevelopment.un.org/sdgs)
• پێویستە وێنەکە لەڕێگەی ئیمێلی ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. بنێردرێت بە ناونیشانی: وێنەی ڕۆژی جیهانی ئاشتی. ناوی خۆت و کورتەیەک دەربارەی وێنەکەت و ئیمێل و ژمارە مۆبایلی خۆت بنووسە.
• هەر بەشداربوویەک دەتوانێ تەنها یەک وێنە پێشکەش بکات.
• دەتوانی وێنەکە بە مۆبایل یان بە کامێرا یان هەر ئامێرێکی دیکە بگریت، بەلام دەبێ وێنەکە ئۆریجیناڵ بێت و دەستکاری نەکرابێت.
• داواکات بۆ ناردنی وێنەکە ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی تشرینی یەکەم ٢٠١٦ دەبێت.
• وێنەکە لە ڕووی داهێنان و ناوەڕۆکی ئامانجەکانی پەرەپێدانی ئاشتی و پێکهاتەی تەکنیکی و هونەری هەڵدەسەنگێندرێت.

براوەکان:

• ناوی سێ براوەی پێشبڕکێیەکە لە ڕۆژی پێنجشەممە لە بەرواری ٢٠ی تشرینی یەکەم ٢٠١٦ ڕادەگەیەندرێن.
• ڕێوڕەسمی ڕیزلێنان و خەڵاتکردن لە ڕۆژی سێ شەممە لە بەرواری ٢٥ی تشرینی یەکەم ٢٠١٦ دەبێت.
• وێنەی براوەی یەکەمی پیشبڕکێیەکە بۆ ماوەیەکی دیاریکراو لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی و وێبسایتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق (UNIraq) دادەنرێت.
• براوەی دووەم و سێیەم دیارییەکی ئونامی وەردەگرن.

مەرجەکانی بەشداربوون:

• بەشداربوو دانپێدادەنێ و قبووڵ دەکات کە بە بەشداربوون لەم پێشبڕکێیە و هەموو وێنە و مافەکانی بەکارهێنان و خاوەندارێتی وێنەکان دەدات بە ڕێکخراوی یونامی بەبێ هیچ پێش مەرجێک و بەبێ ڕەتکردنەوەی هیچ مافێک.
• ڕێکخراوی یونامی مافی ئەوەی دەبێت کە هەر وێنەیەکی بەشداربوو بەهەرشێوەیەک بۆ مەبەستی بازرگانی یان بواری پەیوەندییەکان بەکاربهێنێت وەکو (بەبێ سنووردارکردن): کۆپی کردن و بڵاوکردنەوە و گواستنەوە و پێشاندنی بە خەڵک و دووبارە لێگرتنەوە و دەستکاری کردن و گۆڕین و چاککردنی وێنەکە و بڵاوکردنەوەی وێنەکە لەژێر ناوی تۆ یان بەبێ ناوی تۆ.
• بە بەشداریکردن لەم پێشبڕکێیە، بەشداربوو مافی کەسایەتی خۆی بە یونامی دەبەخشێت (تا ئەو ئاستەی کە لەڕووی یاساوە ڕێپێدراوە).
• بە پێشکەشکردنی هەر بابەتێک بەشداربوو دڵنیایی دەدات و دووپاتی دەکاتەوە کە ئەو خاوەنی ڕاستەقینەی ئەو وێنەیەیە کە پێشکەشی دەکات یانیش مافی ئەوەی پێدراوە کە وێنەکە بەکاربهێنێت بۆ مەبەستی ئەم پێشبڕکێیە وەکو (بەبێ سنووردارکردن) ناردن و پۆستکردن و خستنە سەر وێبسایت و بەشداری پێکردنی وێنەکە. هەروەها بەشداربوو دووپاتی دەکاتەوە کە بابەتەکەی مافی کەسی سێیەم (خەڵکی تر) پێشێل ناکات. دەبێ وێنەکە ئۆریجیناڵ بێت و دەستکاری نەکرابێت و نەگۆڕدرابێت.
• مافی یونامییە هەر وێنەیەک ڕەت بکاتەوە ئەگەر نەگونجاوبێت لەگەڵ بنەماکانی مافی مرۆڤ یان بەهەر شێوەیەکی تر.
• بڕیاری دەستەی بڕیاردەران کۆتاییە. یونامی مافی خۆیەتی هەربەشداربوویەک دووربخاتەوە ئەگەر بەشداربووەکە هەوڵی دەست تێوەردان یان شێواندنی پێشبڕکێیەکە بدات.
• ئەگەر بەشداربوو لەگەڵ بڕیاری یونامی هاوڕانەبوو ئەوا مافی خۆیەتی وێنەکەی لە پێشبڕکێیەکە بکێشێتەوە.
• یونامی ئاگاداری براوەکان دەکاتەوە دەربارەی ئەنجامەکان. ئەگەر نەتواندرا پەیوەندی بە کەسی براوە بکرێت دوای چەندین هەوڵی پەیوەندیکردن، ئەوا مافی یونامییە کە کەسی دوای ئەو دەستنیشان بکات لە شوێنەکەی.
• مافی یونامییە لە هەرکاتێکدا و بەهەر هۆکارێک دەستکاری پێشبڕکێیە یان پلانەکە بکات یان هەڵبوەشێنێتەوە کە بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ پەیوەندی بە پیشبڕکێکەوە هەبێت.
• مافی یونامییە کە بڕیار لەسەر هەر کێشەیەک بدات کە لەو مەرجانە ئاماژەی پێ نەکراوە.
• هەموو بڕیارەکانی یونامی دەربارەی ئەم پێشبڕکێیە کۆتاییە.
• بە بەشداری کردن لەم پێشبڕکێیە بەشداربووان بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی قبوڵی هەموو مەرجەکانی پێشبڕکێیەکە دەکەن.

زانیاری زیاتر

هه‌ر ١٧ ئامانجه‌كه‌ی گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام ، به‌ كۆی ده‌نگی وڵاته‌ ئه‌ندامه‌كانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ كۆنگره‌یه‌كی مێژویی كه‌ له‌ ١٥ی ئه‌یلولی ٢٠١٥ له‌ نیۆیۆرك سازكرا و سه‌ركرده‌كانی جیهان تێیدا وئاماده‌ بوون ، په‌سه‌ند كرا. پلانی گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام كه‌ تا ساڵی ٢٠٣٠ ده‌خایه‌نێت داوا له‌ وڵاتانی ئه‌ندام ده‌كات كۆششه‌كانیان بخه‌نه‌ گه‌ڕ بۆ وه‌ده‌ستهێنانی ئه‌م ئامانجانه‌ له‌ ١٥ ساڵی داهاتوو . ئامنج له‌ خشته‌ی كاره‌كانییش نه‌هیشتنی هه‌ژاری و پاراستنی هه‌ساره‌ و دابینكردنی خۆشگوزه‌رانیه‌ بۆ هه‌مووان.
ئامانجه‌كانی گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام به‌شێكی جیانه‌كراوه‌ی وه‌دیهێنانی ئاشتیه‌ له‌ سه‌رده‌می ئێستاماندا، گه‌شه‌پێدان و ئاشتی به‌یه‌كه‌وه‌ گرێدراون و یه‌كتری به‌هێز ده‌كه‌ن.
به‌ گوێره‌ی لێدوانه‌كانی بان كیمۆنی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان "حه‌ڤده‌ ئامانجه‌كه‌ی گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام دیدگای هاوبه‌شمان بۆ مرۆڤایه‌تی ده‌خاته‌ روو، كه‌ ئه‌ویش په‌یمانێكی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ له‌ نێوان سه‌ركرده‌كانی جیهان و گه‌له‌كانیان" هه‌روه‌ها به‌ڕێزیان وتی " ئه‌م پلانه‌ بریتیه‌ له‌ كۆمه‌ڵه‌ ئه‌ركێك كه‌ پێویسته‌ له‌ پێناو خه‌ڵك و هه‌ساره‌كه‌مان جێبه‌جێ بكرێن و به‌رنامه‌ی كاریشه‌ بۆ وه‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتن"
توانای به‌رده‌وام بوون پێداویستییه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی ئێستا ده‌خاته‌ روو بێ ئه‌وه‌ی كار بكاته‌ سه‌ر تواناكانی نه‌وه‌كانی ئایینده‌ له‌ دابینكردنی پێداویستییه‌كانیان. ئالنگه‌ره‌كانی ئێستاش وه‌ك هه‌ژاری و برسێتی و كه‌مبوونه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌كان و كه‌می ئاو و نایه‌كسانیی كۆمه‌ڵایه‌تی و تێكچوونی ژینگه‌و نه‌خۆشییه‌كان و گه‌نده‌ڵی و ره‌گه‌زپه‌رستی رق بوونه‌وه‌ له‌ بیانیه‌كان به‌ربه‌ستن له‌به‌رده‌م وه‌دیهێنانی ئاشتی و رێخۆشكه‌ریشن بۆ سه‌رهه‌ڵدانی ململانێكان .
مه‌به‌ست له‌ ئامانجه‌كانی گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام نه‌هێشتنی هۆكاره‌كانی ململانێی و دانانی بنه‌ماكانی ئاشتییه‌كی به‌رده‌وامه‌، ئاشتیش ژینگه‌ و بارودۆخی گونجاو بۆ گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام پته‌و ده‌كات و سه‌رچاوه‌ی پێویستیش بۆ گه‌شه‌پێدان و پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگاكان فه‌راهه‌م ده‌كات.
هه‌ر ئامانجێك له‌ حه‌ڤده‌ ئامانجه‌كه‌ی گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام به‌ردی بناغه‌یه‌ له‌ هه‌یكه‌لیه‌ی ئاشتی جیهانی . وله‌به‌ر گرنگی ئه‌م بابه‌ته‌ش ، له‌سه‌ر ئێمه‌ پێویسته‌ هه‌موو ئامرازه‌كانی جێبه‌جێ كردن بخرێنه‌ گه‌ڕ ،به‌ سه‌رچاوه‌ دارایی و گه‌شه‌پێدانی ته‌كنه‌لۆجیا و بونیاتنانی تواناكان هاوبه‌شیكاریشه‌وه‌ چونكه‌ هه‌مو لایه‌نێك به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی هه‌یه‌ له‌ به‌شداریكردن و ئه‌ركێكیش جێبه‌جێ ده‌كات.


بۆ زانیاری زیاتر، تکایە پەیوەندی بکەن بە : نووسینگەی ڕاگەیاندنی یونامی : ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

زانیاری زیاتر

  • Agency: UNAMI
© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.