پێنج شەممە, 29 ئەیلول 2016 03:00

میزگەردێک بۆ ڕێکخراوە ناحکومیەکان لە هەرێمی کوردستانی عیراق دەربارەی ئەنجومەنی ئابووری و کۆمەڵایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان (ECOSOC) گرنگ

نووسراوە لەلایەن: 

هەولێر، 29 سێبتێمبەری 2016 - بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی رَێکخراوە ناحکومیەکانی سەر بە ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، نوسینگەی مافەکانی مرۆڤ یونامی هەڵدەستێ بە ڕێکخستنی مێزگەردێک بۆ 40 ڕێکخراوی ناحکومی لەسەر وەرگرتنی باری ڕاوێژکاری لە ئەنجومەنی ئابووری و کۆمەڵایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان.


ئەم مێزگەردە دەرفەتێکی باش پێشکەش بەم ڕێکخراوانە دەکات کە لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن بۆ ئاشنابوون بە ڕێکارو پێداویستیەکان بۆ وەرگرتنی باری ڕاوێژکاری. باری ڕاوێژکاری دەرفەت بە ڕێکخراوە نا حکومیەکان دەدات نەک تەنها بگەن بە ئەنجومەنی ئابووری و کۆمەڵایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان (ECOSOC) ، بەڵکو بە ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤ و زۆرێکی تر لە دەستەو میکانیزمەکانی تری پەیوەستی نەتەوە یەکگرتووەکان.
هەریەک لە بەڕێزان نزار عبدالقادر، بەڕێوبەری پەیمانگەی جنیڤ بۆ مافەکانی مرۆڤ و بەڕێز اکرم جمۆ، بەڕێوبەری گشتی ڕێکخراوە نا حکومیەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان باس لە چوارچێوە نیشتیمانی و نێودەوڵەتیەکان دەکەن بۆ ڕێکخراوە نا حکومیەکان. هەروەها بەڕێز رەزا عبدالعزیز کە ڕاوێژکارێکی نێودەوڵەتییە لەگەڵ بەڕێز هۆگر چەتۆ سەرۆکی دەستەی ئەمینداران لە ڕێکخراوی (پاو) باس لە ئەزموونە نیشتیمانی و هەرێمیەکان دەکەن دەربارەی باری ڕاوێژکاری لە ئەنجومەنی ئابووری و کۆمەڵایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان.
خاتوو روەیدا الحاج، بەرپرسی نوسینگەی مافەکانی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستانی عیراق جەخت دەکاتەوە لەسەر " گرنگی ڕاوێژکاری لە ئەنجومەنی ئابووری و کۆمەڵایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ڕێکخراوە ناحکومیەکانی کارا لە هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی دەنگیان بگات بە ئاستی نێودەوڵەتی. ئەو هەروەها باس لەوە دەکات کە ئەنجومەنی ئابووری و کۆمەڵایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەرفەتێک دەبەخشێ بە ڕێکخراوە ناحکومیەکان بۆ ئامادەبوون و بڵاوکردنەوەی بەیاننامەی نوسراوو زارەکی لە کۆنفراس و بۆنە نێودەوڵەتیەکاندا، لەگەڵ پێدانی دەرفەت بۆ لۆبی و نێتوۆرکەکان.
ئەم بۆنەیە وەک بەشێک لە زنجیرە چالاکیەکانی کە نوسینگەی مافەکانی مرۆڤی (یونامی) ، وە هاوکارییەک پێشکەش دەکات بە دەزگاکانی هەرێم و چالاکوانانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە بواری پاراستن و برەودان و هێنانەدی مافەکانی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستانی عیراقدا

زانیاری زیاتر

  • Agency: UNAMI
© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.