شەممە, 02 ئایار 2015 03:00

هاوڵاتییانی مه‌ده‌نی به‌هۆی تیرۆر و توندوتیژیی و شه‌ڕی چه‌كدارانه‌ باجی گه‌وره‌ ده‌ده‌ن

به‌غداد، ٢ی ئایاری ٢٠١٥:- به‌گوێره‌ی ژماره‌ی قوربانییان كه‌ له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌ راگه‌یندراوه، به‌هۆی كاره‌كانی توندوتیژی و تیرۆر و شه‌ڕی چه‌كدارانه‌ تێكڕا ٨١٢ عیراقی كوژراون و ١٧٢٦ی تریش بریندار بوون.


ژماره‌ی كوژراوان ٥٣٥ كه‌سه‌ (به‌ ٣٠ پۆلیسی مه‌ده‌نی قوربانییانی ئه‌نباریشه‌وه‌) و ژماره‌ی كوژراوانی مه‌ده‌نیش ١٤٣٦ كه‌سه‌ (٥٨ پۆلیسی مه‌ده‌نی و ژماره‌ی قوربانییانی ئه‌نباریش).
له‌لایه‌كی تره‌وه‌، ٢٧٧ له‌ پیاوانی هێزه‌كانی ئاسایش (به‌ پێشمه‌رگه‌ و ئه‌و ملیشیایانه‌شه‌وه‌ كه‌ شانبه‌شانی سوپای عیراق / به‌ده‌ر له‌ قوربانییانی كرده‌كانی ئه‌نبار ده‌جه‌نگن ) كوژراون و ٢٧٠ی تریش بریندار بوون.
به‌غداد خراپترین پارێزگای به‌ركه‌وته‌ی قوربانییه‌‌ (٣١٩ كوژرا و ٨٤٦ بریندار ) و له‌ پارێزگای دیاله‌ ٢٦ كوژراو و ٥٥ بریندار هه‌یه‌ و له‌ كه‌ركوكیش ٣٠ كوژرا و ١٨ بریندار هه‌یه‌ و له‌ سه‌لاحه‌دینیش ٣٤ كوژراو و ١٣ بریندار هه‌یه‌ و له‌ پارێزگای نه‌ینه‌واش ٣٣ كوژراو و ٣ بریندرا هه‌یه‌. به‌گوێره‌ی ئه‌ وزانییارییانه‌ش كه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی ئه‌نباره‌وه‌ ده‌ست یونامی كه‌وتوون، له‌و پارێزگایه‌ ٦٠١ قوربانی هه‌یه‌ (٨٨ كوژراو و ٥١٣ بریندرا ). ئه‌م ژمارانه‌ ئه‌و ٢١ كوژرا و ٢٩ برینداره‌ی ره‌مادی و ٦٧ كوژراو و ٢٦٤ برینداره‌كه‌ی فه‌لوجه‌ش‌ ده‌گرێته‌وه‌.
له‌مباره‌وه‌ نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق یان كوبیش وتی "ڕوژانه‌ له‌ چه‌ند پارێزگایه‌كی عیراقدا به‌ ده‌یان عیراقی ده‌بنه‌ قوربانی ده‌ستی تیرۆر و شه‌ڕی چه‌كداری ".
خۆبێبه‌ری كردن:- به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی ، یونامی به‌ربه‌ستی هاتۆته‌ پێش له ‌لێكوڵینه‌وه‌ له‌ ژماره‌ی قوربانیان له‌ ناوچه‌كانی ململانێ ، سه‌باره‌ت به‌ ژماره‌ی قوربانیانی پارێزگای ئه‌نباریش هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی پێدراوه‌ ئه‌وا له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی پارێزگا وه‌رگیراوه‌ . له‌ هه‌ندێك حاڵه‌تیشدا ، یونامی ته‌نها به‌شێك له‌ رووداوه‌كان پشتراست ده‌كاته‌وه. یونامی چه‌ندین راپۆرتی به‌ده‌ست گه‌یشتووه‌ بێ ئه‌وه‌ی بتوانێت پشتراستیان بكاته‌وه‌ ده‌رباره‌ی سه‌دان قوربانی ، وێڕای ژماریه‌كی زۆری قوربانیانی مه‌ده‌نی كه‌ به‌هۆی كاریگه‌رییه‌ لاوه‌كییه‌كانی تری توندوتیژی ژیانیان له‌ ده‌ست داوه‌ دوای ئه‌وه‌ی ماڵه‌كانی خۆیان جێهێشتووه‌ له‌ بارودۆخێكی دژواری كه‌ش و هه‌وادا دووچاری كه‌می ئاو و نه‌گه‌یشتن به‌خۆراك و چاودێری ته‌ندروستی و نه‌بوونی ده‌رمان بوونه‌ته‌وه‌. له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه‌ ئه‌م ژمارانه‌ی خراونه‌ته‌ روو بریتیه‌ له‌ كه‌مترین ژماره‌ی ره‌های قوربانیان له‌ مانگی ئابداو له‌ وانه‌یه‌ ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی قوربانیان زۆر له‌وه‌ زیاتربێت.
هه‌روه‌ها، یونامی زانیویه‌تی كه‌ ٣٠٠ پیاوی یه‌زیدی كه‌ له‌ مانگی ئابی ٢٠١٤ه‌وه‌ له‌لایه‌ن داعش (ده‌وه‌ڵه‌تی ئیسلامی له‌ عیراق و شام)ه‌وه‌ گیرابوون و به‌ زۆره‌ملێ ئاینیشیان پێ گۆڕی بوون به‌ گوێره‌ی زانییارییه‌كان واپێده‌چی له‌ ٢٧ی نیسان له‌ ته‌له‌عفه‌ر كوژرابن . یونامی ویستی راپۆرته‌كان پشتڕاست بكاته‌وه‌ كه‌ ره‌نگه‌ ژماره‌ قوربانییه‌كان بۆ مانگه‌كه‌ بگوڕێت.