چوار شەممە, 19 تشرینی یەکەم 2016 09:30

نەتەوە یەکگرتووەکان و هاوکارانی مرۆیی هاوکاری دەگەیێننە خێزانە ئاوارەکانی موسڵ

بەغدا، 17 ی تشرینی یەکەمی 2016: چڕبوونەوەی ئۆپڕاسیۆنە سەربازیەکان بۆ ئازادکردنەوەی شاری موسڵ لە دەستی داعش لەوانەیە زیان بگەێنێت بە زیاتر لە 1.5 ملیۆن کەس لە شارەکە. زیاتر لە 1 ملیۆن کچان و کوڕان و ئافرەتان و پیاوان لەوانەیە بە ناچاری لە ماڵەکانیان دەربچن، لەو ژمارەیە 700,000 کەس لەوانەیە پێویستیان بە هاوکاری پەناگە بێت. زیاتر لە 200,000 کەس لەوانەیە لە هەفتەکانی یەکەمی ئۆپڕاسیۆنەکە ئاوارەبن. کۆمەڵگای مرۆیی، ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە ناحکومیەکان چەند مانگێکە پلانیان داناوە و هاوکاری ئامادە دەکەن.


نیگەرانیەکانی پاراستن لە پێشی پێشەوەی ئامادەکاریەکانی کۆمەڵگای مرۆیین. ڕێکخراوی کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران و هاوکارانی پاراستنی سەر بەو ڕێکخراوە تیمی چاودێری کردنی پاراستنیان هەیە لە ناو مەیدان بۆ دەستنیشانکردن و بەهاناوەهاتنی خێرا بۆ ئاوارە زیانلێکەوتووەکان کەوا بەڵگەنامەی مەدەنی، یەکگرتوویی خێزانی و دەستپێشخەریەکانی پاراستن لەگەڵ دەسەڵاتداران لە خۆ دەگرێت.
منداڵان لە موسڵ کەوتوونەتە بەر ئاستە ترسێنەرەکانی توندوتیژی، هێنراونەتە ڕێزی چەکداران یان فشاریان لێکراوە بێنە ناو ململانێیەکە و لەوانەیە ئێستا لە خێزانەکانیان جیابکرێنەوە کاتێ ڕادەکەن. ڕێکخراوی یونیسێف بۆ منداڵان لە هێلی پێشەوەی بەهاناوەهاتن دەبێت، لەگەڵ تیمە گەڕۆکەکان ئامادەن بۆ بەهاناوەهاتن بۆ هەستیارترین باری ڕاتەکانی دەروونی و جەستەیی لە نێوان کچان و کوڕانی ئاوارە وە دابین کردنی پاراستن لە توندوتیژی لەسەر بنەمای ڕەگەزی.
هاوکارانی مرۆیی جەختدەکەنەوە لەسەر ئامادەکردنی پەناگە لە سێ ناوچەی لەپێشینەی باشوری موسڵ لەو شوێنەی کە یەکەمین خێزانە ئاوارەکانی موسڵ لەوێ نیشتەجێ دەکرێن. ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ ناوچەی فریاکەوتن بنیات دەنێت کە لەسەرەتادا زیاتر لە 70,000 کەس نیشتەجێ دەکات، و 25,000 پێداویستی کەل و پەلی ناخۆراکی زستانەی هەیە بۆ پڕکردنەوەی پێویستیەکانی 150,000 کەس. ڕێکخراوی کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران 50,000 پێداویستی پەناگەی فریاکەوتنی لەبەردەستدایە بۆ 300,000 کەس. لە دەرەوەی شوێنە لەپێشینەکان، ڕێکخراوی کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران پێنج خێوەتگەی بنیاتناوە بۆ 45,000 کەس و پلانەکان بۆ کردنەوەی شەش شوێنی تریش لە هەفتەکانی داهاتوودا لە ئارادایە بە توانای لەخۆگرتنی 120,000 کەس.
ڕێکخراوی پڕۆگرامی خۆراکی جیهانی بەخێرایی ئۆپڕاسیۆنەکانی بەرفراوان کردووە و خۆراکی تەواوی لە کۆگادا هەیە بۆ پڕکردنەوەی پێویستیە بەپەلەکانی خۆراك بۆ ئەوخەڵکانەی کە لە موسڵەوە ڕادەکەن. لۆریەکانی ڕێکخراوی پڕۆگرامی خۆراکی جیهانی لە ئامادەباشیدان و لەگەڵ ئاماژەی یەکەمی نزیكبوونەوەی خێزانە ئاوارەکان بۆ ناوچە ئارامەکان، لۆریەکان کۆگاکان بەجێدێڵن. لە قۆناغێکی فریاکەوتنی بەپەلە، ڕێکخراوی خۆراکی جیهانی و هاوکارانی سەر بەو ڕێکخراوە پارچەکانی خۆراکی ئامادەکراو بۆ خواردن و ڕزگارکردنی ژیان بۆ خێزانە ئاوارە تازەکان دابین دەکەن و هاوکاری تری مرۆیی کە بەپەلە پێویستن
وەکو بەشێك لە میکانیزمی بەهاناوەهاتنی بەپەلەی نەتەوە یەکگرتووەکان، کە لەلایەن ڕێکخراوەکانی یونیسێف و ڕێکخراوی خۆراکی جیهانی بەهاوبەشی لەگەڵ سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان و کۆمەڵەی هاوکارانی ڕێکخراوی ناحکومیەوە بەڕێوەدەچێت.
ڕێکخراوی یونیسێف ئاوی خاوێن، خاوێنکەرەوە و کوتان بۆ هەزاران خێزان لەناو خێوەتگەکان و شوێنەکان دابەش دەکات.
پێداویستیەکانی پاك و خاوێنی خێزان بۆ 255,000 کەس ئامادەیە بۆ دابەشکردن و سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان پێش وەختە 35,000 پێداویستی تایبەت بە ڕەگەزی مێ بۆ ئافرەتان و کچان بۆ دابەشکردنی لە ڕێگەی هاوکارانی مرۆییەوە.
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی پێش وەختە پێداویستیەکانی دەرمان و فریاکەوتنی بۆ بەهاناوەهاتنی پێویستیەکانی 350,000 کەس داناوە و 30 نۆرینگەی گەڕۆکیش بۆ دڵنیایی چاودێری تەندروستی سەرەتایی دابین دەکات. تواناکانی ڕەوانەکردنی نەخۆش زیادی کردووە بە ٥٢ ئۆتۆمبێڵی فریاکەوتنی نوێ. هەروەها سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان 25 تیمی گەڕۆکی تەندروستی تایبەت بە خانمانی دووگیان داناوە و 20 باڵەخانەی تەندروستی دامەزراندووە، لەوانە ژوورەکانی لەدایكبوون بۆ ئافرەتانی دووگیان.
بۆ دڵنیابوون لە هاوکاری دەروونی کۆمەڵایەتی، بەڕێوەبردنی حالەتی فریاکەوتن و ڕەوانەکردنەکان بۆ ئافرەتان، کچانی هەرزەکار و ڕزگاربووانی دەستی توندوتیژی لەسەربنەمای ڕەگەزی، سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان جولەی بە 23 تیمی گەڕۆك کردووە. ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی چاڵاکیەکانی دەروونی کۆمەڵایەتی جێبەجێ دەکات بۆ دەستنیشانکردنی پێویستیەکانی تەندروستی دەروونی ئاوارەکان، و تیمە گەڕۆکەکانی تەندروستی دەنێردرێن وەکو بەهاناوەهاتنی هێلی سەرەکی بۆ پێداویستیە پزیشکیەکانیان.
ڕێکخراوە ناحکومیەکان و بەهاناوەچووانی ناوخۆیی زۆر گرنگن بۆ بەهاناوەهاتن لەناو مەیدان. نەتەوە یەکگرتووەکان لە نزیکەوە لەگەڵ هاوکارانی مرۆیی کار دەکات و زۆربەی پڕۆگرامەکانی و دابەشکردنەکان بە ئەنجام دەگەێنێت لە ڕێگەی ڕێکخراوە ناحکومیە نەتەوەیی و نێودەوڵەتیەکان. زۆرینەی هاوکارانی ڕێکخراوی ناحکومی بریتین لە ئەندامانی چاڵاکی لێژنەی هەماهەنگی ڕێکخراوی ناحکومی عێراق.
لیز گڕاندێ، ڕێکخەری مرۆیی بۆ عێراق. "ئەو هەوڵە هاوبەشانە بریتین لە بەڵگەنامەی زیاتری چەندین مانگی پلاندانانی بەووریاییەوە، ئامادەکاری کردن و پابەندبوونمان بە گەیاندنی هاوکاری بۆ خەڵکی موسڵ،" " ئێمە ئەوەی لە توانامان دا هەبووبێت ئامادەکاریمان کردووە بەو سەرچاوانەی کە لەبەردەستدان."
ئامادەکاریەکان بۆ موسڵ لە دەقێکی پاڵپشتی دارایی کەم هاتووە بۆ ئۆپەڕاسیۆنی مرۆیی لە عێراق. لە مانگی تەموز، کۆمەڵگای مرۆیی داوایەکی بەپەلەی دەرخست کە داوای 284 $ ملیۆن دۆلاری ئەمەریکی دەکات بۆ ئامادەکاری ئۆپەڕاسیۆنی موسڵ.
هەرچەندە بەشداری کردنی بەخشندانە وەرگیراون، زۆربەی ئەو پاڵپشتیە داراییە تەنها ئێستا دەستی بەگەیشتن کردووە. لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەم، ئەو داواکاریە بەپەلانەی کە نوێ کراونەتەوە ئەوە نیشان دەدەن کە 367 $ ملیۆن دۆلاری ئەمەریکی پێویست دەبێت بۆ کۆتایهێنان بە ئامادەکاریەکان و دابین کردنی هاوکاری ڕزگارکردنی ژیان بۆ خێزانەکان لە ماوەی سێ مانگی یەکەمی ئاوارەبوونی ئەو خێزانانە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراق، زیاتر لە 10 ملیۆن عێراقی لە ئێستادا پێویستیان بە هەندێ جۆری هاوکاری مرۆییە، لەوانە 3,3 ملیۆن هاووڵاتی کە لەناوخۆ ئاوارەبوون، زۆربەیان بۆ دووەم و سێیەم جار. لە کۆتایی ساڵدا، بە پشت بەستن بە قەبارە و ماوەی ئۆپەڕاسیۆنی موسڵ، زۆربەی هەرە زۆری 12 بۆ 13 ملیۆن عێراقی پێشبینی دەکرێن کە پێویستیان بە هاوکاری مرۆیی دەبێت.

بۆ زانیاری زیاتر،
تکایە پەیوەندی بکەن بە؛ کەریم ئەلکۆرانی، نووسینگەی جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی / ڕێکخەری مرۆیی/هەماهەنگیکاری مرۆیی عێراق لە
ڕێگەی ( ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. / +964 790 193 1292)

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.