ئەم پەڕەیە چاپ بکە
دوو شەممە, 07 تشرینی دووەم 2016 11:09

هاوکارانی کاروباری مرۆیی زۆر دڵتەنگن سەبارەت بە مردنی هاووڵاتیان و بانگەشەکە دووپاتدەکەنەوە بۆ پابەندبوون بە یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی

(بەغدا، 6ی تشرینی دووەم 2016): هەروەك هەڵمەتی سەربازی بۆ دەرکردنی داعش لە باکوری عێراق چڕتردەبێتەوە، نەتەوە یەکگرتووەکان زۆر نیگەرانە لە بارەی مامەڵەی خراپ لەگەڵ هاووڵاتیان لە ناوچەکانی ململانێ لەوانە ئەو تراژیدیایەی مردنی 18 ئاوارەی حەوێجە لە پارێزگای کەرکوك کە ڕاپۆرت کراوە لە ڕۆژی هەینی کوژراون کاتێك بۆمبە چێندراوەکانی سەر شەقام ئەو لۆریەی تێكشکاند کە ئاوارەکانی تێدا دەگوازرانەوە لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی عێراقیەوە.

خاتوو. لیز گڕاندێ، ڕێکخەری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق گوتی. "ئێمە زۆر دڵتەنگ بووین بەهۆی ئەو ڕاپۆرتانەی سەبارەت بە مردن و برینداربوونی هاووڵاتیان لە کەوتنە بەر تەقەکردن و مینە چێندراوەکان، بەزۆر چەك هەڵگرتن بە منداڵان و بەکارهێنانی خێزانەکان وەکو قەڵغانی مرۆیی لە ناوچەکانی کۆنتڕۆڵکراو لەلایەن داعش،".

هەروەها خاتوو گڕاندێ گوتی."هەوڵە مەزنەکان لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی عێراقی دراون بۆ پاراستنی هاووڵاتیان. هەموو لایەنەکانی ئەم ململانێیە – هەموویان – ناچارن کە پابەندبن لە ژێر یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی تاکو هەرشتێك پێیان دەکرێت بیکەن بۆ پاراستنی هاووڵاتیان و دڵنیابوون لەوەی کە ئەوان دەستیان بەو هاوکاریە دەگات کە شایەنی ئەو هاوکاریەن و پێویستیانە،".

نزیکەی 34,000 کەس ئاوارەبوون دوابەدوای دەستپێکی هەڵمەتی هێرشی سەربازی بۆ ئازادکردنەوەی شاری موسڵ بەر لە سێ هەفتە. لەگەڵ 39,000 کەسی تر لە قەزای حەوێجەوە ئاوارەبوون لەوەتەی سەرەتای مانگی ئاب.

زۆرینەی خێزانە ئاوارەکان لە شوێنە تەنگەتاویەکان نیشتەجێکراون لەگەڵ کۆمەڵگا خانەخۆییەکان. ئاژانسە مرۆییەکان هاوکاری ڕزگارکردنی ژیان دابین دەکەن بۆ خێزانە ئاوارەکان و بۆ ئەو کەسانەی لەو ناوچانەن کە تازە ئازادکراونەتەوە. شوێنە تەنگەتاویە تازەکان بنیاتنراون و کۆمەکیە تەنگەتاویەکان بە بەردەوامی پێش وەختە دادەنرێن. بە گوێرەی بنەما مرۆییەکان، هاوکاری لەسەر بنەمای هەڵسەنگاندنی پێویستیەکان و زیان بەرکەوتووەکان دابەش دەکرێت.

بۆ زانیاری زیاتر، تکایە پەیوەندی بکەن بە:
Karim Elkorany, Office of the DSRSG/RC/HC for Iraq - ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. / +964 790 193 1292