پێنج شەممە, 24 تشرینی دووەم 2016 03:00

نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان وێڕای ئیدانه‌كردنی ته‌قینه‌وه‌ تیرۆریستییه‌كه‌ی حیلله‌ كه‌ خه‌ڵكی مه‌ده‌نی كرده‌ ئامانج: ئه‌م جۆره‌ هێرشه‌ ترسنۆكانه‌یه‌ی داعش هه‌رگیز ناتوانێت پێش به‌ بڕیاری عیراق بۆ رزگاركردنه‌وه‌ی ناوچه‌كان

به‌غداد، ٢٤ی تشرینی دووه‌می ٢٠١٦:- نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق یان كوبیش به‌توندی ئیدانه‌ی ته‌قینه‌وه‌ تیرۆریستییه‌كه‌ی نزیك شاری حیلله‌ی پارێزگای بابلی باشوری عیراق ده‌كات كه‌ بووه‌ مایه‌ی كوشتن و برینداركردنی چه‌ندان كه‌سی بێتاوان كه‌ به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كان هه‌ندێكیان له‌ سه‌ردانی ئاینیی كه‌ربه‌لا ده‌گه‌ڕانه‌وه‌.

به‌ڕێز كوبیش سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی قوربانییان ده‌كات و هیوای هه‌رچی زووچاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازێت.

به‌ڕێزی له‌مباره‌وه‌ وتی "ئه‌م هێرشه‌ ترسنۆكانه‌یه‌ به‌مه‌به‌ستی خستنه‌وه‌ی زۆرترین قوربانی له‌ خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ئه‌نجامدراوه‌ كه‌ هه‌ندێكیان له‌ رێوره‌سمی یادكردنه‌وه‌ی چله‌ی شیعه‌كان له‌ شاری كه‌ربه‌لا ده‌گه‌ڕانه‌وه‌".

هێرشه‌كه‌ ئاماژه‌یه‌ بۆ كاریگه‌ریی ئه‌و شه‌ڕه‌ی كه‌ ئێستا له‌ دژی داعش (ده‌وه‌ڵه‌تی ئیسلامی له‌ عیراق و شام) له‌ باكوری عیراق بۆ رزگاكردنه‌وه‌ی موسڵ و پارێزگای نه‌ینه‌وا درێژه‌ی هه‌یه‌.

له‌ كۆتاییدا به‌ڕێز كوبیش وتی "هه‌رچه‌نده‌ داعش هه‌ست بكات له‌ به‌ره‌كان گه‌ماررۆ دراوه‌ ئه‌وه‌ ئه‌وه‌نده‌ تۆڵه‌ی زیانه‌كانی خۆی به‌م هێرشانه‌ له‌ دژی خه‌ڵكی مه‌ده‌نیی بێچه‌ك ده‌كاته‌وه‌. ئه‌م جۆره‌ كاره‌ قێزه‌ونانه‌ی ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییه‌ هه‌رگیز ناتوانێت بڕیاری عیراق بۆ رزگاركردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی له‌ ده‌ستی داعشدابوه‌‌ستێنێت".

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.