سێ شەممە, 03 کانونی دووەم 2017 14:59

ئاماری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ ژماره‌ی قوربانیان له‌ عیراق له‌ مانگی كانونی یه‌كه‌می ٢٠١٦

به‌غدا،عیراق 2ی كانونی دووه‌م ٢٠١٧- به‌ پێی ئه‌و ئاماره‌ی ئه‌مڕۆ نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاریكردنی عیراق(یونامی) بڵاوی كردۆته‌وه‌، له‌ ده‌ره‌نجامی كرده‌وه‌ توندوتیژی و تیرۆرستی و پێكدادانی چه‌كداری كه‌ له‌ مانگی كانونی یه‌كه‌می ٢٠١٦دا روویانداوه‌، ٣٨٦ هاوڵاتی عیراقی كوژراون و ١٠٦٦ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

ژماره‌ی كوژراوانی مه‌ده‌نی له‌ مانگی تشرینی یه‌كه‌م ٣٨٥ كه‌سه‌ (هیچیان پۆلیس نین) و برینداره‌ مه‌ده‌نیه‌كانیش ژماره‌یان ١٠٦٠ كه‌سه‌ ،( هیچیان پۆلیس نین).

ئاماره‌كانی ئه‌م مانگه‌ وا ده‌رده‌خه‌ن پارێزگای نه‌ینه‌وا خوێناویترین پارێزگا بوو به‌ ٧١٩ قوربانی سڤیل (٢٠٨ كوژراو و ٥١١ بریندار) ، له‌ دوای ئه‌و به‌غدا دێت به‌ ( ١٠٩ كوژراو و ٥٢٣ بریندار) دواتر پارێزگای كه‌ركوك به‌ ( ٦٤كوژراو و ٢٧ بریندار) .

نێرده‌كه‌ نه‌یتوانی ژماره‌ی قوربانیانی مه‌ده‌نی له‌ پارێزگاری ئه‌نبار وه‌ده‌ست بهێنێت .

له‌م باره‌یه‌وه‌ نوێنه‌ری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق به‌ڕێز یان كۆبیش وتی " هه‌رچه‌نده‌ ژماره‌ی قوربانیان له‌ ریزی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی له‌م مانگه‌دا كه‌متر بوو له‌ مانگه‌كانی تر، به‌ڵام ئێمه‌ تێبینی زیادبوونی ژماره‌ی ته‌قینه‌وه‌ تیرۆرستیه‌كان ده‌كه‌ین كه‌ هاوڵاتیانی سڤیل كردۆته‌ ئامانج له‌ كۆتاییه‌كانی مانگ و لە چه‌ند رۆژی كه‌می رابردوو دا "

به‌ڕێزیان له‌به‌رده‌وامی قسه‌كانی وتی " ئه‌وه‌ی ڕووده‌دات ، هه‌وڵی رێكخراوی داعشه‌ بۆ شاردنه‌وه‌ی شكسته‌كانی له‌ موسڵ و نه‌ینه‌وا و ئه‌وه‌ی جێگای داخیشه‌ خه‌ڵكی سڤیلی بێتاوان باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ن‌".

شایانی باسه‌، نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاری عێراق (یونامی) له‌ ساڵی ٢٠١٦ دا ١٩٢٦٦ قوربانی مه‌ده‌نی تۆمار كردووه‌ (٦٨٧٨ كوژراو و ١٢٣٨٨ بریندار) و ئه‌و ژمارانه‌ش ژماره‌ی قوربانیانی مه‌ده‌نی له‌ پارێزگای ئه‌نبار له‌ مانگه‌كانی ئا‌یار و ته‌موز و ئاب و كانونی یه‌كه‌م ناگرێته‌وه‌ .

روون كردنه‌وه‌ : . به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی ، یونامی به‌ربه‌ستی هاتۆته‌ پێش له ‌لێكوڵینه‌وه‌ له‌ ژماره‌ی قوربانیان له‌ ناوچه‌كانی ململانێ . سه‌باره‌ت به‌ ژماره‌ی قوربانیانی پارێزگای ئه‌نبار ، هه‌روه‌ك له‌سه‌ره‌وه‌ ئاماژه‌ی پێكراوه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی ئه‌نبار وه‌رگیراوه‌ و له‌وانه‌شه‌ ئه‌م ژمارانه‌ی له‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ وه‌رگیراوه‌ به‌ وردی گوزارشت له‌ ژماره‌ی قوربانیانی ئه‌م ناوچانه‌ نه‌كات به‌هۆی بارودۆخی سه‌ختی شه‌ڕ و له‌كاركه‌وتنی خزمه‌تگوزارییه‌كان ، یونامی له‌ هه‌ندێك حاڵه‌تدا ته‌نها به‌شێك له‌ رووداوه‌كان پشتراست ده‌كاته‌وه. یونامی چه‌ندین راپۆرتی به‌ده‌ست گه‌یشتووه‌ بێ ئه‌وه‌ی بتوانێت پشتراستیان بكاته‌وه‌ ده‌رباره‌ی سه‌دان قوربانی ، وێڕای ژماریه‌كی زۆری قوربانیانی مه‌ده‌نی كه‌ به‌هۆی كاریگه‌رییه‌ لاوه‌كییه‌كانی تری توندوتیژی ژیانیان له‌ ده‌ست داوه‌ دوای ئه‌وه‌ی ماڵه‌كانی خۆیان جێهێشتووه‌ له‌ بارودۆخێكی دژواری كه‌ش و هه‌وادا دووچاری كه‌می ئاو و نه‌گه‌یشتن به‌خۆراك و چاودێری ته‌ندروستی و نه‌بوونی ده‌رمان بوونه‌ته‌وه‌. له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه‌ ئه‌م ژمارانه‌ی خراونه‌ته‌ روو بریتیه‌ له‌ كه‌مترین ژماره‌ی ره‌های قوربانیان له‌م مانگه‌..

بۆ زانیاریی زیاتر تكایه‌ په‌یوه‌ندی بكه‌ به‌ خالید ده‌هه‌ب جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی یونامی و جێگری وته‌بێژی نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق به‌م ژماره‌ مۆبایله‌ ٠١٤٦ ١٩٤ ٧٩٠ ٠٠٩٦٤ ، و به‌ ئیمێڵی ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یان نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی یونامی : ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.