پێنج شەممە, 26 کانونی دووەم 2017 12:48

هەڵمەتى کوتانى هاوڵاتیان لە عێراق دەستى پێکرد، دەگاتە زیاتر لە 400،000 منداڵ لەناوچەکانى نوێ ئازادکراون لە مووسڵ گرنگ

نووسراوە لەلایەن: 

ئەمرۆ لە عێراق رۆژى هەڵمەتى کوتانى هاوڵاتیان دەستى پێکردو بە ئامانجى زیاتر لە 6 ملیۆن منداڵ لە تەمەنى نێوان 0-5 ساڵ بکوترێت. بە یارمەتى وەزارەتى تەندروستى و WHO و UNICEF هەڵمەتى دەرگە بۆ دەرگە دەستى پێکرد بۆ ماوەى 5 رۆژە وە ناوچەکانى نوێ ئازادکراون لە موسڵیش دەگرێتەوە کە هەزاران منداڵ بێبەش بوون لە کوتان لەبەر کێشەى بەردەوام.

ئامانجى ئەم هەڵمەتە بۆ بەرزکردنى بەرگرى منداڵ و هێشتنەوەى عێراق لە نەبونى ئیفلیجى منداڵ: ئەنجامدانیکە لە لایە ن دەسەڵاتدارانى وەزارەتى تەندرووستى، وەهەروەها ئەم هەڵمەتە دڵنیابوونە لەوەى کە بەشَکى فراوانتر دەگرێتەوە بۆ ئەو منداڵانەى کە بێبەش بوونە لە کوتانەکانى رۆتینى و هەڵمەتەکانى تر.

تا نیسانى 2014 عێراق ئیفلیحى منداڵى تێدانەبووە. WHO و هاوکارەکانى لە تەندرووستى وە لەگەڵ وەزارەتى تەندرووستى کار دەکەن لەسەر پارێزگارى کردنى ئەم دەستکەوتە مەزنە لە بارى نەبوونى ئیفلیحى منداڵ.

WHO پاڵپشتى هەڵمەتەکە دەکات هَەڵدەستێت بە سەردان و سەرپەرشتى کردنى هەڵمەتەکە و دڵنیابوون لە جۆرى کارەکەو هەموو منداڵکان بگرێتەوە لە کاتى هەڵمەتکردندا. WHO یارمەتى وەزارەتى تەندروستى کردوە لە پلاندانى بەووردى و چۆنیەتى راپەراندنى کارەکە، سەرپەرشتى کردن، لە کاتى هەڵمەتکردنەکە و دوایی چاودێرىکردنى لەناو ئەو کۆمەڵانەى کە لەژێر مەترسى گەورەدان وەک ئاوارەکانى ناوخۆ ئەو خەڵکانەى کە دەژین لەو ناچانەى گەیشتن پێان سنوردارە.

زیاتر لە 26،000 تیمى گەرۆک یارمەتى هەڵمەتەکە دەده‌ن، کە لە نێوانیان 2،242 لە هەرێمى کوردستانن. ئەمە یەکەم هەڵمەتى کوتانە لەساڵى 2017 دا دەکرێت.

لەساڵى 2016 سێ هەڵمەتى کوتانى هاوڵاتیان ئەنجام درا کە لە 90%ى گرتەوە بە پێیی روماڵکردنى سەربەخۆى چاودێرانى جێبەجێکردن لەلایەن WHO لەرێگاى کۆمەڵەى مانگى سوورى عێراقى ICRC. یەک سوڕى تر ئەنجامدرا بۆ ئاوارەکانى ناوخۆ و کۆمەڵگاى خانەخوێ بە هۆى کردارەکانى موسڵ لە مانگى کانونى یەکەمى 2016 ، کە 700،000 مندال کوتران لە نەینەوا و ئەنبارو سەلاحەددین و کەرکوک و هەولێر لەگەڵ دهۆک.

کۆتایى

زانیاری زیاتر

  • Agency: WHO
© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.