پێنج شەممە, 26 کانونی دووەم 2017 13:09

چاودێری بریندارانى بەرکەوتن ئێستا لە بەرتلەدا بەردەستە گرنگ

نووسراوە لەلایەن: 

لەگەڵ کرانەوەى دەرگاى نەخۆشخانەى مەیدانى بەرتلە لەماوەى ٩٦ کاتژمێردا ، ئەم نەخۆشخانەیە ٤٥ بریندارى سەخت وەردەگرێت. نەخۆشخانەى مەیدانى بەڕێوەدەبرێت لەلایەن ساماریتان پێرس وە بە پاڵپشتى رێکخراوى تەندروستى جیهانى WHO لەرێگاى یارمەتى دارایی لەلایەن ئۆفیسی ئەمریکا بۆ یارمەتیدانى کارەساتەکانى دەرەوە USAID/OFDA.

لەم نەخۆشخانەدا دوو ژوورى کردارى (عملیات)ى تێدایە وە جێگاى ٤٠ نەخۆش و لەگەڵ ١٣٠ کارمەند کە بریتین لە یاریدەیدەرى پزیشک وە چەند کارمەندێکى مەشق پێکراو لەسەر چۆنیەتى مامەڵە کردن لەگەڵ بریندارانى بەرکەوتوو وەک بریندارى بە هۆى تەقە، مین و ساچمەوە، کە ئەمانە هۆى ئاسایی برینداربوونەبەپێى ئەو راپۆرتانەى کە تا ئێستا کراون. ئەم نەخۆشخانەیە لە ٨-١-٢٠١٧ دەستى کرد بەنەخۆش وەرگرتن بەڵام لە ١٢-١-٢٠١٧ بە شێوەیەکى فەرمى کرایەوە.

ئاشکرا دیارە کە نەخۆشخانەى مەیدانى بەرتلە ماوەى گەیشتنى بریندار بۆ نەخۆشخانە کەم دەکاتەوە، ئەگەرنا بریندارەکە ٣ کاتژمێرى دەوێ تا دەگاتە نەخۆشخانەى فریاکەوتن لەهەولێر پێش ئەوەى ژیانى رزگاربکرێت لەمردن، وە چاودێرى تەندروستى بۆ بکرێت ، وەرەخساندنى هەلێکى باشتر بۆ مانەوەیان لەژیان. لەگەڵ دروست کردنى ئەم نەخۆشخانەیە ئێستا بریندارەکانى مووسڵ لە ماوەى یەک کاتژمێردا دکتۆر دەیانبینێت کە پێی دەگوترێت (کاتى زێرین)، ئەگەر نەخۆشەکە لەماوەى یەک کاتژمێردا دوواى برینداربوون چاودێرى پزیشکى هەبوو ئەوا ئەگەرى مانەوەى لەژیان زۆر زیاتر دەبێت.

هەروەک بەشێک لە پلانى گرنگدارى زیاتر بو چاودێرە کردنى بریندار چەند نەخۆشخانەیەکى هاوشێوە دادەمه‌زرێت لە مووسڵ بە پاڵپشتى تەندرووستى حکومەتى نیشتمانى و رێکخراوى تەندروستى جیهانی WHO و هاوکارانیان بۆ یارمەتى دانى برینداران بە چارەسەرکردنى گرفتەکان لە ماوەیەکى کەمدا بە دابینکردنى نەشتەرگەرى بۆ ئەو خەڵکانەى لە ناوچە زیان پێکەوتەکانى ململانێ دان.

لەگەڵ ئە کارانەى کە WHO و هاوکارانى کردویانە بو چارەسەرکردنى چاودێرى بریندارەکانى بەرکەوتن، هێشتا بەرپرسێتى بارێکى زۆر گەورە ماوە. هەروەک لە ٢٢ کانوونى دووەم ٢٠١٧ زیاتر لە ٣٣٠٠ نەخۆش لە مووسڵەوە رەوانەى نەخۆشخانەى ئیمرگینسى و فریاکەوتنى رۆژئاوا کراون ، نیوەی ئەوان ژن و منداڵن.

زانیاری زیاتر

  • Agency: WHO
© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.