یەک شەممە, 19 شوبات 2017 11:04

زۆربەی خێزانەکان لە ڕۆژئاوای موسڵ لە ناو کێشەدان

(بەغدا، ١٨ی شوباتی ٢٠١٧): لەگەڵ دەستپێکی ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکان بۆ ئازادکردنەوەی ڕۆژئاوای موسڵ، ڕێکخراوە مرۆییەکان هۆشداری دەدەن لەوەی کە دەیان و هەزاران خێزان لەوپەڕی مەترسیدان. دراسەکردنەکانی ئەم دواییەی سەرچاوە سەرەکیەکانی زانیاری ئەوەیان پشتڕاستکردۆتەوە کە کۆمەکیەکانی خۆراك و سووتەمەنی کەمدەبنەوە، بازاڕەکان و دوکانەکان داخراون، ئاوی بۆڕی لە بارێکی خراپ دایە و کارەبا لە زۆربەی گەڕەکەکان یان بە پچڕ پچڕی هەیە یان بڕاوە.

خاتوو. لیز گڕاندێ، ڕێکخەری مرۆیی بۆ عێراق گوتی "بارودۆخەکە جێگای نیگەرانیە. خەڵکی، لە ئێستادا، لە کێشەدان. ئێمە گوێمان لە ڕاپۆرتەکان دەبێت سەبارەت بەو خانەوادانەی کە دووچاری ئەستەمی بوونەتەوە لە خۆراك پێدانی منداڵەکانیان و گەرم کردنەوەی ماڵەکانیان،". جەنگەکە هێشتا دەستی پێنەکردووە بەڵام بەر لەوەش قەیرانێکی مرۆیی هەیە".

نەتەوە یەکگرتووەکان دەیخەملێنێت لە نێوان 750,000 تا 800,000 هاووڵاتی لە بەشی ڕۆژئاوای شارەکە نیشتەجێن. کەمێك، ئەگەر هەر کۆمەکیەکی بازرگانیش لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوو گەیشتبێتە موسڵ لە دوای ئەوەی کە ڕێگای سەرەکی بۆ سوریا پچڕا. سەرچاوەکانی زانیاری ئاماژە بەوە دەکەن کە نزیکەی نیوەی هەموو دووکانەکانی پێداویستی خۆراك داخراون. نانەواخانەکان لە سەرانسەری ناوچەکە سووتەمەنیان نەماوە و زۆربەیان چیتر توانایان نیە بۆ کڕینی ئارد کە تێچووی زۆرە. نرخەکانی سووتەمەنی و غازی چێشلێنان زۆر بەرز بوونەتەوە و زۆربەی خێزانە هەژارەکان دار، ئەساسی ناوماڵ، پلاستیك یان زبڵ دەسوتێنن بۆ چێشتلێنان و خۆ گەرمکردنەوە.

پیتەر هاوکینس، نوێنەری یونیسێف لە عێراق گوتی "منداڵان و خێزانەکانیان وا دووچاری کورتهێنانەکانی ڕاستەقینەی ئاوی خواردنەوەی خاوێن دەبنەوە،". "سێ لە کۆی پێنج کەس لە ئێستادا پشت دەبەستن بە ئاوی چارەسەرنەکراوی بیرەکان بۆ چێشتلێنان و ئاوی خواردنەوە چونکە سیستەمەکانی ئاو و ووێستگەکانی چارەسەرکردنی ئاو بەهۆی شەڕو شۆڕ زیانیان پێگەیشتووە یان ماددەی کلۆریان نەماوە."

سالی هایدۆك، نوێنەری پڕۆگرامی خۆراکی جیهانی لە عێراق گوتی "نرخەکانی خۆراك لە ڕۆژئاوای موسڵ نزیکەی دوو هێندەی نرخی خۆراکە لە ڕۆژهەڵاتی موسڵ، ". "ئێمە زۆر نیگەرانین لەوەی کە زۆربەی خێزانەکان لە ڕۆژئاوای موسڵ خۆراکێکی تەواویان نیە بۆ خواردن."

ئاژانسە مرۆییەکان پەلە دەکەن بۆ خۆئامادەکاری بۆ زیانی مرۆیی بەهۆی هەڵمەتی سەربازی. شوێنە تەنگەتاویەکان لە باشوری شارەکە بنیاتنراون و کۆگاکانی کۆمەکی ڕزگارکردنی ژیان پێش ئێستا دانراون بۆ 250,000 تا 400,000 هاووڵاتی کە لەوانەیە ڕابکەن.

خاتوو. گڕاندێ گوتی "ئێمە نازانین چی ڕوودەدات لە ماوەی هەڵمەتی سەربازی بەڵام دەبێت ئامادەبین بۆ هەموو سیناریۆکان. بە دەیان و هەزاران کەس لەوانەیە ڕابکەن یان ناچاربکرێن کە شارەکە بەجێبێڵن. سەدان و هەزاران هاووڵاتی لەوانەیە گیربخۆن – لەوانەیە بۆ چەندین هەفتە، لەوانەشە بۆ چەندین مانگ،". " پاراستنی هاووڵاتیان بریتی یە لە کارە هەرە لەپێشینەکان لە بارودۆخێکی لەم شێوەیە - هیچ شتێك لەوە گرنگتر نیە."


بۆ زانیاری زیاتر، تکایە پەیوەندی بکەن بە:
دامیان ڕانس، بەرپرسی پەیوەندیەکان، نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەماهەنگی کاروباری مرۆیی لە عێراق
( ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. /+964(0)7517403858)

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.