دوو شەممە, 13 ئازار 2017 09:43

نووسینگەی مافەکانی مرۆڤی یونامی هەڵسا بە ئەنجامدانی خولی ڕاهێنان بۆ قوتابیانی بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی کۆلیژی یاسای زانکۆی جیهان لە هەولێر گرنگ

هه‌ولیر, عیراق, 12 ئازار 2017 – نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بۆ هاوكارى كردنى عیراق ( یۆنامی) ئۆفیسى مافه‌كانى مرۆڤ , له‌ چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌ى پاڵپشتى كردنى ته‌كنیكى بۆ دامه‌زراوه‌ ئه‌كادیمیه‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستانى عیراق, چوار ئه‌ڵقه‌ى راهێنانى ئه‌نجامدا بۆ قوتابیانى كۆلێژى یاسا و په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌ زانكۆى جیهان له‌ هه‌ولێر. له‌ ژێر ناونیشانى " میكانیزمه‌كانى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بۆ پاراستنى مافه‌كانى مرۆڤ له‌ كاتى ئاشتى و ئاریشه‌كاندا" چوار ئه‌ڵقه‌ راهێنانه‌كه‌ پێشكه‌ش كران به‌ تیشك خستنه‌ سه‌ر, میكانیزمه‌كانى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان بۆ پاراستنى مافه‌كانى مرۆڤ, رۆڵى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كانى له‌ ئاریشه‌ چه‌كداریه‌كاندا, مافه‌كانى مناڵان و رۆلى یونیسیف له‌ پاراستنیان, وه‌ په‌یماننامه‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان و جاڕنامه‌ى مافه‌كانى مرۆڤ. 10 قوتابى كچ هاوشان له‌گه‌ڵ 10 قوتابى كوڕ به‌شداربوون له‌ راهێنانه‌كان كه‌ له‌ نێوان 1-7 ى ئازار رێكخران.

له‌ ئاهه‌نگى كردنه‌وه‌ى راهێنانه‌كه‌دا به‌رێز دوكتۆر فۆاد مه‌ولود, سه‌رۆكى زانكۆى جیهان, جه‌ختى كردنه‌وه‌ له‌سه‌ر گرنگى هه‌مئاهه‌نگى له‌ نێوان زانكۆى جیهان و ئۆفیسى مافه‌كانى مرۆڤ له‌ یۆنامى وه‌ سووپاسى هاوكارى به‌رده‌وامى ئۆفیسى مافه‌كانى مرۆڤى یۆنامى كرد. له‌ ئاهه‌نگى كۆتاییهێنان به‌ خوله‌كه‌ ئۆفیسى مافه‌كانى مرۆڤ چه‌ند كۆپیـه‌ك له‌ په‌ڕتوكى نۆ په‌یماننامه‌ بنه‌ڕه‌تیه‌كانى مافه‌كانى مرۆڤى به‌ زمانى كوردى پێشكه‌ش به‌ سه‌رۆكایه‌تى زانكۆ كرد.

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.