ئەم پەڕەیە چاپ بکە
یەک شەممە, 02 نیسان 2017 14:07

ئاماری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ ژماره‌ی قوربانیان له‌ عیراق له‌ مانگی ئاداری ٢٠١٧

‏ به‌غدا،عیراق ١ی نیسان ٢٠١٧- به‌ پێی ئه‌و ئاماره‌ی ئه‌مڕۆ نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاریی عیراق(یونامی) ‏بڵاوی كردۆته‌وه‌ ، له‌ ده‌ره‌نجامی كرده‌وه‌ توندوتیژی و تیرۆرستی و پێكدادانی چه‌كداری كه‌ له‌ مانگی ئاداری ٢٠١٧دا ‏روویانداوه‌، ٥٤٨ هاوڵاتی عیراقی كوژراون و ٥٦٧ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون‎‎.

‎ژماره‌ی كوژراوانی مه‌ده‌نی له‌ مانگی کانونی دووەم ٥٤٣ كه‌سه‌ (هیچیان پۆلیس نین) و برینداره‌ مه‌ده‌نیه‌كانیش ژماره‌یان ‏‏٥٦١ كه‌سه‌ (هیچیان پۆلیس نین)‏

ئاماره‌كانی ئه‌م مانگه‌ وا ده‌رده‌خه‌ن پارێزگای نەینەوا خوێناویترین پارێزگا بوو به‌ ٥٤١ قوربانی سڤیل (٣٦٧ كوژراو و ‏‏١٧٤ بریندار) ، له‌ دوای ئه‌و پارێزگای بەغدا دێت به‌ ( ٨٤ كوژراو و ٢٤٦ بریندار) دواتر ‌ پارێزگای سەڵاحەددین ( ‏‏٣٨ كوژراو و ٦٩ بریندار). ‏

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست یونامی کەوتوون لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگای ئەنبارەوە، تێکڕای ‏ژمارەی قوربانیان لەو پارێزگایە ٩٠ کەس بووە (٢٢ کوژراو و ٥٨ بریندار)، ئەو ژمارەیەش خراوەتە سەر کۆی گشتی ‏قوربانیان تا بەرواری ٢٩ی ئاداری ٢٠١٧‏‎.‎
‎ ‎
نوێنه‌ری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق به‌ڕێز یان كۆبیش ئیدانه‌ی به‌رده‌وام بوونی داعشی كرد له‌ به‌ ‏ئامانج گرتنی به‌ ئه‌نقه‌ستی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی و پێزانینی خۆشی بۆ كۆششه‌كانی حكومه‌تی عێراق له‌ پاراستنی هاوڵاتیانی ‏سڤیل له‌ كاتی جه‌نگدا له‌ شاری موسڵ پیشاندا . ‏

به‌ڕێز كۆبیش وتی " تیرۆریستان هه‌موو ڕێگایه‌كی شه‌ڕانگێزی به‌كاردێنن بۆ زیان گه‌یاندن به‌ هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی. ‏ته‌قینه‌وه‌ی دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو له‌ مانگی ڕابردوو بووه‌ هۆی گیانله‌ده‌ستدانی ژماره‌یك هاوڵاتی و برینداربوونی ‏ژماره‌یه‌كی تر. له‌ رۆژئاوای موسڵیش تیرۆرستانی داعش هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی به‌ زۆره‌ ملێ راده‌گوازنه‌وه‌و وه‌كو قه‌ڵغانی ‏مرۆیی به‌كاریان دێنن له‌كاتی پاشه‌كشێیان یانیش له‌ شوێنه‌ ستراتیجیه‌كانیان دایانده‌‌نێن له‌و ناوچانه‌ی دانیشتوانی زۆری ‏لێیه‌. ‏

له‌ هه‌ندێ حاڵه‌تی تریشدا ، تیرۆریستان خه‌ڵكی سڤیل له‌ باڵه‌خانه‌ی بۆمبڕێژكراو كۆده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ پێشتر تیرۆریستان ‏ بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر هێزه‌ حكومیه‌كان به‌كاریان هێناوه‌ و ته‌قه‌ش له‌و هاوڵاتیانه‌ ده‌كه‌ن ده‌یانه‌وێت ڕابكه‌ن به‌ره‌و هێڵه‌كانی ‏هێزه‌كانی ئاسایشی عێراق یانیش به‌ ئه‌نقه‌ست ناوچه‌ مه‌ده‌نیه‌كان بۆمباران ده‌كه‌ن" ‏

هەروەها ئیدانەی ڕێکخراوی تیرۆرستی داعشی کرد کە بە شێوەیەکی بەرنامە بۆداڕێژراو و ترسنۆکانە هاوڵاتییانی ‏مەدەنی دەکەنە ئامانج بۆ ئەوەی پێشرەوییەکان لە هێڵی پێشەوە سست بکەن. بەڵام هەوڵە بێ ئەنجامەکانی داعش شکستیان ‏هێناوە و نیانتوانیووە کار لە ویستی خەڵک و حکومەتی عیراقی بکەن بۆ ڕیشەکێشکردنی تیرۆر‎. ‎
‎ ‎
روون كردنه‌وه‌ : . به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی ، یونامی به‌ربه‌ستی هاتۆته‌ پێش له ‌لێكوڵینه‌وه‌ له‌ ژماره‌ی قوربانیان له‌ ناوچه‌كانی ‏ململانێ . سه‌باره‌ت به‌ ژماره‌ی قوربانیانی پارێزگای ئه‌نبار ، هه‌روه‌ك له‌سه‌ره‌وه‌ ئاماژه‌ی پێكراوه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ‏ته‌ندروستی ئه‌نبار وه‌رگیراوه‌ و له‌وانه‌شه‌ ئه‌م ژمارانه‌ی له‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ وه‌رگیراوه‌ به‌ وردی گوزارشت له‌ ژماره‌ی ‏قوربانیانی ئه‌م ناوچانه‌ نه‌كات به‌هۆی بارودۆخی سه‌ختی شه‌ڕ و له‌كاركه‌وتنی خزمه‌تگوزارییه‌كان ، یونامی له‌ هه‌ندێك ‏حاڵه‌تدا ته‌نها به‌شێك له‌ رووداوه‌كان پشتراست ده‌كاته‌وه. یونامی چه‌ندین راپۆرتی به‌ده‌ست گه‌یشتووه‌ بێ ئه‌وه‌ی بتوانێت ‏پشتراستیان بكاته‌وه‌ ده‌رباره‌ی سه‌دان قوربانی ، وێڕای ژماریه‌كی زۆری قوربانیانی مه‌ده‌نی كه‌ به‌هۆی كاریگه‌رییه‌ ‏لاوه‌كییه‌كانی تری توندوتیژی ژیانیان له‌ ده‌ست داوه‌ دوای ئه‌وه‌ی ماڵه‌كانی خۆیان جێهێشتووه‌ له‌ بارودۆخێكی دژواری ‏كه‌ش و هه‌وادا دووچاری كه‌می ئاو و نه‌گه‌یشتن به‌خۆراك و چاودێری ته‌ندروستی و نه‌بوونی ده‌رمان بوونه‌ته‌وه‌. له‌به‌ر ‏ئه‌م هۆیانه‌ ئه‌م ژمارانه‌ی خراونه‌ته‌ روو بریتین‌ له‌ كه‌مترین ژماره‌ی ره‌های قوربانیان له‌م مانگه‌‏‎.‎


***************

بۆ زانیاریی زیاتر تكایه‌ په‌یوه‌ندی بكه‌ به‌ به‌ڕێز سه‌میر غه‌تتاس به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی یونامی و وته‌بێژی نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق به‌م ژماره‌ مۆبایله‌ ٠٠٩٦٤٧٩٠١٩٣١٢٨١ ، و به‌ ئیمێڵی ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یان نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی یونامی : ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.