پێنج شەممە, 06 نیسان 2017 03:00

نەتەوە یەکگرتوەکان ڕاهێنان بە 680 ئەندامی پۆلیس دەکات لەسەر بنەماکانی مافەکانی مرۆڤ لە سلێمانی

سلێمانی – عیراق 6ی نیسانی 2017 - ژمارەیەک لە ئەندامانی پۆلیس لە پاریزگای سلێمانی خولێکی ڕاهێنانیان بۆ کرایەوە کە لەلایەن نەتەوە یەکگرتوەکانەوە ڕێکخرابوو بە مەبەستی زیاتر بەهێزکردنی پۆلیس دەربارەی بابەتەکانی پەیوەست بە بنەماکانی مافەکانی مرۆڤ.

ئەم ڕاهێنانەش لە ڕۆژانی دوو تا پێنجی نیسان بەڕێوەچوو وە لەژێر چاودێری بەڕێوبەرایەتی ڕاهێنان و ڕاهێنان بوو لە بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستانی عیراق ، وە لەلایەن نوسینگەی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نێردەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ هاریکای عیراق ( یونامی) ئەنجامدرا.

وا زانراوە کە پۆلیس هەردەم لەڕیزی پێشەوەدان بۆ وەڵامدانەوە لە پێشکەشکردنی پاراستنی دەستبەجێی مافەکانی مرۆڤ بۆ ئەو کەسانەی کە خزمەتگوزاریان لێ وەردەگرن، ئەوان هاوکارن لە دەستەبەرکردنی ئاسایش و دۆخی بێ مەترسی بە نەهێشتنی تاوان و دامرکاندنەوەی کێشە کۆمەڵایەتیەکان بەتایبەتیش لەکاتی خۆپێشاندانەکاندا.

بۆیە ئەم ڕاهێنانە بۆ 680 لە ئەندامانی پۆلیس ڕێکخرا لە سلێمانی بە مەبەستی برەودان بە زیاتر تێگەیشتنی یاسا و فەرمانەکان و مافەکانی مرۆڤ و ئازادییە بنەڕەتییەکان و کۆنتڕۆلکردنی گردبونەوەکان و مافەکانی مرۆڤ و ڕێزگرتن لە بنەما شەرعیەکان و جیاکاری نەکردن.

بەڕێز رائید سەرخێڵ ئەحمەد کە وەک ڕاهێنەرێک لە بەڕێوەبەرایەتی ڕاهێنان لە سلێمانیدا کاردەکات سوپاسی نوسینگەی مافەکانی مرۆڤی کرد بۆ هاوکاری بەردەوامیان، هەروەها بۆ هەموو ئەو وانانەی کە لە لایەن کارمەندانی نوسینگەی مافەکانی مرۆڤەوە پێشکەش بە بەشداربووان کراون، هەروەها وتی ئەم جۆرە ڕاهێنانانە یارمەتیدەر دەبن بۆ باشترکردنی ئەدای پڕۆفیشنالی پۆلیس بەتایبەتیش لەکاتی لێکۆڵینەوەکاندا هەروەها لەو کاتانەی کە مامەڵە لەگەڵ خۆپێشاندانەکاندا دەکەن.

مەبەست لە ڕاهێنانەکە یارمەتیدانی پۆلیس بوو بۆ ئەوەی بتوانن باشتر خزمەتی کۆمەڵگا بکەن، بۆ ئەوەی لەمەشدا سەرکەوتوو بن پێویستە پۆلیس بنەماکانی مافەکانی مرۆڤ بخاتە نێو ڕێسای کارەکانی و پێویستە پۆلیس لەکاری ڕۆژانەیاندا ڕێز لە شکۆمەندی مرۆڤ بگرن و پارێزگاری لێبکەن هەروەها پێویستە مافەکانی مرۆڤی هەموو کەسێک بپارێزن.

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.