دوو شەممە, 01 ئایار 2017 10:53

ئاماری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ ژماره‌ی قوربانیان له‌ عیراق له‌ مانگی نیسانی ٢٠١٧

به‌غدا،عیراق ١ی ئایار ٢٠١٧- به‌ پێی ئه‌و ئاماره‌ی ئه‌مڕۆ نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاریی عیراق(یونامی) ‏بڵاوی كردۆته‌وه‌ ، له‌ ده‌ره‌نجامی كرده‌وه‌ توندوتیژی و تیرۆرستی و پێكدادانی چه‌كداری كه‌ له‌ مانگی نیسانی ٢٠١٧دا ‏روویانداوه‌، ٣١٧ هاوڵاتی عیراقی كوژراون و ٤٠٣ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون‎.‎



‎ژماره‌ی كوژراوانی مه‌ده‌نی له‌ مانگی کانونی دووەم ٣٠٩ كه‌سه‌ (هیچیان پۆلیس نین) و برینداره‌ مه‌ده‌نیه‌كانیش ژماره‌یان ‏‏٣٨٧ كه‌سه‌ (هیچیان پۆلیس نین)‏

ئاماره‌كانی ئه‌م مانگه‌ وا ده‌رده‌خه‌ن پارێزگای نەینەوا خوێناویترین پارێزگا بوو به‌ ٢٧٦ قوربانی سڤیل (١٥٣ كوژراو و ‏‏١٢٣ بریندار) ، له‌ دوای ئه‌و پارێزگای بەغدا دێت به‌ ( ٥٥ كوژراو و ١٧٩ بریندار) دواتر ‌ پارێزگای سەڵاحەددین به‌ ( ‏‏١٥ كوژراو و ٤٣ بریندار). ‏

به‌ گوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست یونامی کەوتوون لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگای ئەنبارەوە، تێکڕای ‏ژمارەی قوربانیان لەو پارێزگایە ٧٤ کەس بووە (٣٩ کوژراو و ٣٥ بریندار)، ئەو ژمارەیەش خراوەتە سەر کۆی گشتی ‏قوربانیان تا بەرواری ٢٧ی نیسلنی ٢٠١٧‏‎.‎

له‌م باره‌یه‌وه‌ نوێنه‌ری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق به‌ڕێز یان كۆبیش وتی" هاوڵاتیانی سڤیل به‌رده‌وامن له‌ دانی باجێكی یه‌كجار سه‌خت له‌ ململانێكان ، به‌ تایبه‌تیش له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا ، كه‌ له‌شاری موسڵ هێزه‌كانی ئاسایشی عێراق رووبه‌رووی تیرۆریستانی داعش ده‌بنه‌وه‌ له‌شه‌ڕێكی قورسی كوڵان به‌كۆڵاندا".

هه‌روه‌ها له‌ درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتی " تیرۆریستانی داعش بۆمبی چێنراویان له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری موسڵ ته‌قاندۆته‌وه‌ و هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی به‌هۆی پێكدادانه‌كان ڕاده‌كه‌ن كاتێك هێزه‌كانی ئاسایش ناوچه‌ی زیاتر له‌ ده‌ست تیرۆریستانی داعش ڕزگار ده‌كه‌ن. به‌ڵام كرده‌وه‌ قێزه‌وه‌نه‌كانی داعش ته‌نها له‌ ناوچه‌كانی پێكدادان نین ، به‌ڵكو له‌ ده‌ست له‌ هیچ ناپارێزن . ئه‌وان شوێنه‌ ڕزگاركراوه‌كانیان كردۆته‌ ئامانج ، كه‌ خه‌ڵكی خه‌ریكی دووباره‌ بونیاتنانه‌وه‌ی ژیانیانن، به‌ به‌كارهێنانی خۆكوژه‌ بومبڕێژكراوه‌كان ، وه‌كو هێرشه‌كه‌ی ناو جه‌رگه‌ی سوننه‌كان له‌ ‌شاری تكریت له‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین له‌ سه‌ره‌تای مانگی نیسان . هه‌روه‌ها هه‌فته‌ی ڕابردوو تیرۆریستان به‌ خۆكوژه‌ بۆمبڕێژكراوه‌كانیان هێرشیان كرده‌ سه‌ر گه‌ڕه‌كی كه‌راده‌ له‌ شاری به‌غدادی پایته‌خت "

هه‌روه‌ها به‌ڕێز كۆبیش وتی " به‌ڵام هه‌ڵمه‌تی وه‌حشیگه‌رانه‌ی تیرۆرستانی داعش سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له‌ لاوازكردنی ویست و یه‌كڕیزی گه‌لی عێراق ئه‌وانه‌ی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر تیرۆریساتنی داعش به‌ نزیك ده‌بینن"
‎ ‎
روون كردنه‌وه‌ : . به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی ، یونامی به‌ربه‌ستی هاتۆته‌ پێش له ‌لێكوڵینه‌وه‌ له‌ ژماره‌ی قوربانیان له‌ ناوچه‌كانی ‏ململانێ . سه‌باره‌ت به‌ ژماره‌ی قوربانیانی پارێزگای ئه‌نبار ، هه‌روه‌ك له‌سه‌ره‌وه‌ ئاماژه‌ی پێكراوه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ‏ته‌ندروستی ئه‌نبار وه‌رگیراوه‌ و له‌وانه‌شه‌ ئه‌م ژمارانه‌ی له‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ وه‌رگیراوه‌ به‌ وردی گوزارشت له‌ ژماره‌ی ‏قوربانیانی ئه‌م ناوچانه‌ نه‌كات به‌هۆی بارودۆخی سه‌ختی شه‌ڕ و له‌كاركه‌وتنی خزمه‌تگوزارییه‌كان ، یونامی له‌ هه‌ندێك ‏حاڵه‌تدا ته‌نها به‌شێك له‌ رووداوه‌كان پشتراست ده‌كاته‌وه. یونامی چه‌ندین راپۆرتی به‌ده‌ست گه‌یشتووه‌ بێ ئه‌وه‌ی بتوانێت ‏پشتراستیان بكاته‌وه‌ ده‌رباره‌ی سه‌دان قوربانی ، وێڕای ژماریه‌كی زۆری قوربانیانی مه‌ده‌نی كه‌ به‌هۆی كاریگه‌رییه‌ ‏لاوه‌كییه‌كانی تری توندوتیژی ژیانیان له‌ ده‌ست داوه‌ دوای ئه‌وه‌ی ماڵه‌كانی خۆیان جێهێشتووه‌ له‌ بارودۆخێكی دژواری ‏كه‌ش و هه‌وادا دووچاری كه‌می ئاو و نه‌گه‌یشتن به‌خۆراك و چاودێری ته‌ندروستی و نه‌بوونی ده‌رمان بوونه‌ته‌وه‌. له‌به‌ر ‏ئه‌م هۆیانه‌ ئه‌م ژمارانه‌ی خراونه‌ته‌ روو بریتین‌ له‌ كه‌مترین ژماره‌ی ره‌های قوربانیان له‌م مانگه‌‏‎.‎

***************

بۆ زانیاریی زیاتر تكایه‌ په‌یوه‌ندی بكه‌ به‌ به‌ڕێز سه‌میر غه‌تتاس به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی یونامی و وته‌بێژی نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق به‌م ژماره‌ مۆبایله‌ ٠٠٩٦٤٧٩٠١٩٣١٢٨١ ، و به‌ ئیمێڵی ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یان نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی یونامی : ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.