چوار شەممە, 17 ئایار 2017 20:15

شاندێكی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان سه‌ردانی بابیلۆن ده‌كات بۆ تاوتوێكردنی هه‌وڵه‌كانی ئاماده‌كردنی فایلی ده‌ستنیشانكردن بۆ شوێنه‌واری رێكخراوی یونیسكۆ گرنگ

نووسراوە لەلایەن: 

له‌ كاتێكدا ده‌سه‌ڵاتی عیراق كار بۆ ده‌ستنیشانكردنی بابیلۆن ده‌كات بۆ تۆماركردنی له‌ شوێنه‌واریی جیهانیی یونیسكۆدا، شاندێكی رێكخراوی یونیسكۆ و یونامی له‌مدواییه‌دا سه‌ردانی ئه‌و شاره‌ كۆنه‌ی میزۆپۆتامیایان كرد كه‌ زیاتر به‌ باخچه‌ هه‌ڵواسراوه‌كانی ناسراوه‌.



بابیلۆن، كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ٨٠ كیلۆمه‌تریی باشوری عیراق له‌ پارێزگای بابل، به‌هۆی شوێنه‌واره‌ كۆنه‌ ناوازه‌كانی ناوبانگێكی زۆری هه‌یه‌ و باخچه‌ هه‌ڵواسراوه‌كانی یه‌كێكه‌ له‌ ٧ شوێنه‌واره‌ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌ جیهانییه‌كان.
شانده‌كه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، كه‌ پێكهاتبوو له‌ جێگری نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق، بەڕێز جۆرجی بوستین و خاتو لویز هاكسسوزنی بەڕێوەبەری یونیسكۆ له‌ عیراق، له‌لایه‌ن به‌رپرسی لێژنه‌ی گه‌شت و شوێنه‌واری ئه‌نجومه‌نی پارێزگای بابیلۆن و سه‌رۆك و ئه‌ندامانی "تیمی ئاینده‌ی بابیلۆن"وه‌ پێشوازییان لێكرا. له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كی ده‌سپێكیشدا و دوای تاوتوێكردنی پاشماوه‌ی شوێنه‌واریی بابیلۆن، چالاكییه‌كی راگه‌یاندن، كه‌ چه‌قی قورسایی خۆی خستبووه‌ سه‌ر ئاماده‌كارییه‌ هه‌نووكه‌ییه‌كان بۆ ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و شاره‌ بۆ تۆماركردنی له‌ شوێنه‌واریی جیهانیی رێكخراوی یونیسكۆدا، ئه‌نجامدرا. فایلی ده‌ستنیشانكردنیش له‌لایه‌ن لێژنه‌یه‌كه‌وه‌، كه‌ پێكهاتبوو له‌ ئه‌ندامانی وه‌زاره‌تی روشنبیریی عیراق و ئه‌ندامانی "تیمی ئاینده‌ی بابیلۆن، ئاماده‌كرابوو.

به‌ڕێز بوستین ئاماژەی بە گرنگیی پاراستنی شوێنەوارە دێرینەکانی عیراق دا و وتی "شوێنه‌وار سامانی هه‌موو لایه‌كه‌ و ئێمه‌ش پێویسته‌ ده‌ربه‌ستانه‌ هه‌وڵ بده‌ین بۆ پاراستنی شوێنه‌واره‌ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی عیراق له‌ پێناو سوودگه‌یاندن به‌ نه‌وه‌ی داهاتوو". ئه‌و ده‌ستخۆشی له‌ هاوبه‌شكاری و هه‌ماهه‌نگیی به‌هێزی نێوان ده‌زگاكانی عیراق و رێكخراوی یونیسكۆش كرد و هانی درێژه‌پێدانی ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه‌شی دا له‌ پێناو هێشتنه‌وه‌ و پاراستنی شوێنه‌وار و نووسراوه‌ كۆنه‌كانی شاری بابیلۆن له‌ تۆماری شوێنه‌واری جیهانیدا.

به‌ گوێره‌ی ئه‌فسانه‌ كۆنه‌كانیش، پاشای بابیلۆن، نه‌بوخوزنه‌سری دووهه‌م، كه‌ له‌ نێوان ساڵه‌كانی ٥٦٢ و ٦٠٥ ی پێش زایندا فه‌رمانڕه‌وایی ئه‌و شاره‌ی كردووه‌، ئه‌و باخچه‌ هه‌ڵواسروانه‌ی بۆ خێزانه‌كه‌ی دروستكردووه‌ چونكه‌ خێزانه‌كه‌ی له‌ وڵاتی خۆیدا چه‌ندان ته‌پۆلكه‌ و شیوه‌دۆڵی سه‌وزی له‌ ده‌ست دابوو. شانده‌كه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، دوای گه‌ڕان به‌ ناو شوێنه‌واره‌كانی ئه‌و شاره‌ كۆنه‌دا‌، سه‌رسوڕمان و حه‌په‌سانی خۆیان سه‌باره‌ت به‌و ده‌روازه‌یه‌ ده‌ربڕی كه‌ كتومت له‌وه‌ی عه‌شتار ده‌چێت و په‌یكه‌ری شێری بابیلۆنیش سەردەسوڕمێنێ. هه‌روه‌ها شانده‌كه‌ سوپاسی ئه‌و زانیارییه‌ مێژوویه‌ییان كرد كه‌ پێیان درابوو سه‌باره‌ت به‌ پێویستییه‌كانی پاراستن و گرفته‌كان و هه‌وڵه‌ هه‌نووكه‌ییه‌كان بۆ پاراستن و هێشتنه‌وه‌ی یه‌كێك له‌ شوێنه‌ره‌ هه‌ره‌ گرنگ و به‌ناوبانگه‌كان.

لای خۆشییه‌وه‌ وێڕای ده‌ستخۆشیكردنی له‌ هه‌وڵه‌كانی به‌كۆتاهێنانی فایلی ده‌ستنیشانكردنی بابیلۆن بۆ تۆماری شوێنه‌واریی جیهانی، خاتو لویس ئاماژه‌ی به‌ لێژنه‌ی درێژخایه‌ن كرد له‌ پێناو پاراستن و به‌ڕێوه‌بردنی شوێنه‌واریی كه‌لتوری به‌گوێره‌ی پێوه‌ره‌ جیهانییه‌كانی "شوێنه‌واری جیهانی". هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته‌، ئه‌و خاتونه‌ هانی په‌یوه‌نددارانی ناوخۆیی دا بۆ درێژه‌دانی كاركردنی له‌ نزیكه‌وه‌یان‌ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته‌ ناوخۆییه‌كان و وه‌زاره‌تی روشنبیری به‌تایبه‌تی و هاوبه‌شكاره‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌ په‌یوه‌ندداره‌كان و به‌تایبه‌ت تریش "فه‌ندی مۆنۆمێنتی جیهانی" بۆ پشتگیریكردنی له‌ پاراستن و به‌ڕێوه‌بردنی‌‌ به‌رفراوانی ئه‌و شوێنه‌وارانه‌‌.

زانیاری زیاتر

  • Agency: UNAMI, UNESCO
© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.