پێنج شەممە, 25 ئایار 2017 13:46

گه‌نجه‌ به‌هیواكانی عیراق چاره‌سه‌ر پێشنیار ده‌كه‌ن و له‌ كۆتایی دیداری گه‌شه‌پێدانی پێكه‌وه‌ژیان و ئاشته‌واییشدا باسی گرفته‌كان ده‌كه‌ن گرنگ

نووسراوە لەلایەن: 

به‌غداد:- گه‌نجانی عیراق هه‌ر له‌ سلێمانی‌ و دیوانییه‌وه‌ تا به‌عشیقه‌ و ئه‌لكوت هیوای ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ كه‌ راسپارده‌كانیان بۆ گه‌شه‌دان به‌ لێبورده‌یی و ئاشته‌وایی كه‌ له‌ زنجیره‌ دیداره‌ پێشووه‌كانی "عیراق : گه‌نج و پێكه‌وه‌ژیان"ی چوار مانگی رابردوودا خستبوویانه‌ ڕوو بخرێته‌ ناو كارنامه‌ی نیشتمانییه‌وه‌ له‌و كاته‌ی كه‌ وڵات خه‌ریكه‌ خۆی بۆ قۆناغی دوای داعش (ده‌وه‌ڵه‌تی ئیسلامی له‌ عیراق و شام) ئاماده‌ ده‌كات .

به‌ڵام هه‌ندێكیان، به‌ پشتبه‌ستن به‌ ئه‌زموونی پێشوویان ، ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ كه‌ هیوایه‌كانیان له‌ناوبچێت و ده‌نگه‌كانیشیان له‌ناو جه‌مسه‌رگیریی سیاسی و پرسه‌ ئابوورییه‌كاندا كپ بكرێت.

ئه‌وان دڵنیان كه‌ ٨ كۆبونه‌وه‌كه‌ی "دیدار"ه‌كه له‌ ٧ شاردا كه‌ بووه‌ مایه‌ی به‌شداریپێكردنی ٧٥٠ گه‌نج له‌ نێوان ته‌مه‌نه‌كانی ١٨-٣٥ له‌سه‌رتاسه‌ری وڵات و له‌ناو تێكه‌ڵه‌ی زۆری ئاینیدا هه‌م خۆشحاڵی كردوون و هه‌میش چاوه‌ڕوانی به‌رۆبۆمی باشیان لێده‌كه‌ن.

به‌شدرابوویه‌كی ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵه‌ی ئاینی "به‌هایی" له‌ به‌غدا به‌ ناوی ئه‌سیل سه‌لام كه‌ له‌ شاری ئه‌لكوت كار ده‌كات وتی " هه‌رچه‌نده‌ من له‌زۆر كۆنفرانس كه‌ لایه‌ن رێكخراوی به‌ناوبانگه‌وه‌ رێكخرابوو به‌شداریم كردووه‌ به‌ڵام هیوام به‌ ئه‌مه‌یانه‌ . ئێمه‌ ئێستا خه‌ریكی ته‌فروتوناكردنی داعشین و بۆیه‌ پێویسته‌ جاریكی تری رێگه‌ به‌ هیچ هێزیك نه‌ده‌ین كه‌ ئاوا وڵاتمان كاول بكات".

ئه‌و پزیشكه‌ی ددان وتیشی "ئێمه‌ پێویستمان به‌ حكومه‌ت هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌م توانایانه‌وه‌ سه‌یری ئێمه‌ بكات چونكه‌ ئێمه‌ ده‌توانین سیسته‌م له‌ عیراق بگۆڕین".

له‌و كۆبونه‌وانه‌ كه‌ له‌ مانگی كانونی دووه‌می ٢٠١٧ تا ٢٠ ئایاری هه‌مان ساڵ ده‌ستیان پێكرد و له‌ كۆنفرانسێكی به‌رفراوان كۆتاییان پێهات ده‌نگی یه‌كڕیزی به‌رزده‌بۆوه‌ له‌گه‌ڵ داواكان بۆ كۆتاییهێنان به‌ هه‌ژمونی ئاینی له‌ ژیانی سیاسیدا و هه‌روه‌ها بۆ قه‌ڵلاچۆكردنی گرژییه‌ مه‌زهه‌بییه‌كان. شایانی باسه‌، هه‌روه‌ك چۆن كۆده‌نگییه‌كی زۆر هه‌بوو سه‌باره‌ ت به‌ زۆربه‌ی پرسه‌كان ئاواش رای جیاواز سه‌باره‌ت به‌ وه‌لای ئاینی و جۆگرافیش هه‌بوو.

بۆ نمونه‌، جیاوازیی را سه‌باره‌ت به‌ بابه‌تی دامه‌زرانده‌وه‌ی به‌سه‌ربازگرتنی زۆره‌ملێ هه‌بوو چونكه‌ هه‌ندێك نه‌یانده‌ویست ئه‌م بابه‌ته‌ بخرێته‌ تاوتوێوه‌ بۆ خۆدوورگرتن له‌ به‌سه‌ربازگرتنی گه‌نج و هه‌ندێكیش له‌وباوه‌ڕه‌ بوون كه‌ ئه‌مه‌ وه‌ك بۆته‌یه‌ك وایه‌ كه‌ ده‌توانێت گه‌نجان له‌ یه‌ك ڕیزی گشتگر و هه‌ماهه‌نگدا بتوێنێته‌وه‌ و بۆ ئاینده‌ش ئاماده‌یان بكات. بابه‌تێكی تر كه‌ مشتومڕی لێكه‌وته‌وه‌ لابردنی ناوی هۆز له‌ كارتی ناسنامه‌"‌دا بوو. به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، گه‌نجان توانیان له‌ خۆزگه‌كانیان یه‌كڕیزی ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن بۆ ئاینده‌یه‌كی گه‌ش و خۆشگوزه‌ران له‌ عیراق كه‌ تێیدا هه‌موو خه‌ڵكی عیراق بتوانن به‌یه‌كه‌وه‌ ژیانێكی ئاشتییانه‌ و پڕهه‌ماهه‌نگی به‌سه‌ر به‌رن.

فلیمسازێكی ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵه‌ به‌ناوی ئه‌حمه‌د ئه‌لمه‌یاهی كه‌ له‌ شاری بابلی باشوری عیراقه‌وه‌ هاتبوو دانی به‌ گرفته‌كاندا نا كاتێك وتی "١٦٠ به‌شداربوو به‌ ١٦٠ بیرۆكه‌وه‌. په‌یامی من بۆ گه‌نج برتییه‌ له‌وه‌ی كه‌ ئه‌گه‌ر گه‌نج كاتێك ده‌توانێت خه‌ڵكی تر بگۆڕێت كه‌ یه‌كه‌مجار خۆی بگۆڕێت".

خانمه‌ به‌شداربوویه‌كی قوتابیی‌ ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵه‌ به‌ناوی ئه‌سرین جه‌مال كه‌ له‌ سلێمانییه‌وه‌ هاتبوو ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌ رای جیاواز دیداره‌كه‌ ده‌وڵه‌مه‌ندتر ده‌كات و بۆیه‌ هه‌رگیز مایه‌ی نیگه‌رانی نییه‌. ئه‌و وتی "من ئه‌مه‌ به‌باش ده‌بینم چونكه‌ تۆ له‌ سلیمانی ، به‌ پێچه‌وانه‌ی هه‌ولێر و به‌غداده‌وه‌، ده‌توانی ته‌نها یه‌ك جۆر خه‌ڵك ببینیت. من لێره‌ چاوم به‌ چه‌ندان خه‌ڵكی پاشخان جیاواز كه‌وت. له‌ راستیدا، فره‌یی مایه‌ی خۆشحاڵییه‌ چونكه‌ ده‌بێته‌ مایه‌ی را و بیركردنه‌وه‌ی جیاواز".

خانمه‌ به‌شداربوویه‌كی ته‌مه‌ن ٣٣ ساڵه‌ی تری هه‌ڵگری پله‌ی زانكۆ‌ به‌ ناوی ره‌ند ئه‌لغه‌ریب كه‌ له‌ دیوانییه‌وه‌ هاتبوو پێشنیاری ئه‌وه‌ی كرد كه‌ بۆ پێشگرتن له‌ په‌راوێزخستنی كه‌مینه‌كان له‌لایه‌ن پارتێكی سیاسییه‌وه‌ فره‌یی وڵات پێویستی به‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ ئاینه‌كانی تریش له‌ قوتابخانه‌ بخوێنرێن. له‌لایه‌كی تره‌وه‌ ، راگه‌یاندن رۆڵێكی یه‌كخه‌ری هه‌یه‌ له‌ شه‌ڕی ته‌فروتوناكردنی تیرۆریستاندا. ئه‌و خاتونه‌ هیوای ئه‌وه‌ی خواست كه‌ راسپارده‌كان ببنه‌ مایه‌ی سوودگه‌یاندن به‌ یه‌كخستنی نه‌وه‌ی گه‌نج و هه‌روه‌ها یارمه‌تیده‌ر بن له‌ پرۆسه‌ی سیاسیدا.

به‌شداربوویه‌كی ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵه‌ی شاری واسیت به‌ناوی عه‌بدوڵڵا ساحر فیندی كه‌ ئه‌ندامی پێكهاته‌ی شه‌به‌ك بوو له‌ به‌عشیقه‌ باسی له‌ ئه‌زمونی مامه‌ڵه‌كردن كرد له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگاكانی تردا به‌تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌ ئه‌نجامی شه‌ڕه‌وه‌ توشی ئاواره‌یی هاتوون و ئه‌وه‌ش كه‌ چۆن ئه‌مه‌ بووه‌ته‌ مایه‌ی لێك نزیككردنه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كان به‌یه‌كه‌وه‌.

به‌ڵام هه‌ندێ گه‌نج له‌و باوه‌ڕه‌دان كه‌ هه‌وڵه‌كانیان ره‌نگه‌ به‌س نه‌بێت به‌ڵكوو كاری به‌توانای حكومه‌تیش پێویسته‌.

به‌ڕێز حه‌مید وتی "په‌راوێزخستن له‌ رۆڵی گه‌نجدا له‌ بریاره‌كاندا هه‌یه‌. خۆزیا رۆڵێكی زیاترمان له‌ بڕیارداندا به‌ خه‌ڵكی گه‌نج بدایه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ مایه‌ی ده‌سته‌به‌ركردنی باوه‌ڕبه‌خۆبوون".

سه‌باره‌ت به‌ نیگه‌رانییه‌كان، خاتو فیندی وتی "تاكه‌ چاره‌سه‌ر بۆ دابینكردنی جێه‌به‌جێكردنی راسپپارده‌كان ئه‌وه‌یه‌ له‌ رێگه‌ی رێكخراوه‌كان و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌ بێت بۆ دامه‌زراندنی لێژنه‌یه‌ك بۆ به‌دواداچوونی راسپارده‌كان و دانانی چوارچێوه‌ی كات بۆ جێبه‌جێكردنیان".

لای خۆشییه‌وه‌، نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ، كه‌ به‌ هاوكاریی رێكخراوی ئه‌مه‌لی عیراقی ئه‌م دیداره‌ی رێكخستبوو ، به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی دا كه‌ شاندێك له‌و كۆنفرانسه‌ پێك بهێنێت بۆ گه‌یاندنی راسپارده‌كان به‌ به‌ڕێز حه‌یده‌ر ئه‌لعه‌بادی به‌مه‌به‌ستی یه‌كخستنیان له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕیارانه‌ی كه‌ بۆ هه‌وڵه‌كانی ئاشته‌وایی نیشتمانی ده‌بنه‌ پاڵپشت.

به‌ ڕای خاتوو له‌یس نه‌جم، كه‌ قوتابی ماسته‌ره، " كاركردن پێویسته‌ هه‌م له‌ كۆمه‌ڵگا و هه‌میش له‌ماڵه‌وه‌ بێت".

ئه‌و تی "زۆر پرسی دارایی له‌ وڵاتدا هه‌یه‌ كه‌ ده‌بنه‌ مایه‌ی كاریگه‌ریی خراپ له‌سه‌ر نه‌وه‌ی گه‌نج. ئه‌گه‌ر ئێمه‌ بتوانین وه‌به‌رهێنان له‌ تواناكانی گه‌نجاندا بكه‌ین ئه‌وه‌ ده‌توانین له‌ كێشه‌ بیانپارێزین".

ئه‌و خاتونه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه‌ هه‌رچه‌نده‌ خۆی و مێرده‌كه‌ی له‌ پێكهاته‌ی جیاوازن به‌ڵام منداڵه‌كانیشیان به‌شێوه‌یه‌ په‌روه‌رده‌ ده‌كه‌ن كه‌ دوور بن له‌ دیدی مه‌زهه‌بی.

ئه‌و وتی " من و مێرده‌كه‌م له‌یه‌كتروه‌ فێر ده‌بین و بیرۆكه‌ی وا جوان و به‌سوودیش ده‌خه‌ینه‌ڕوو كه‌ بتوانێت له‌سه‌ر منداڵه‌كانمان ره‌نگ بداته‌وه‌".

نوسینی : سه‌نا كه‌ریم
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی یونامی

زانیاری زیاتر

  • Agency: UNAMI
دواترین دەستکاریکردن لەسەر پێنج شەممە, 25 ئایار 2017 13:53
© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.