به‌غداد، ٣٠ی ئایاری ٢٠١٧:- نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق یان كوبیش به توندترین شێوه ئیدانه‌ی هه‌ردوو ته‌قینه‌وه تیرۆریستییه‌كه‌ی به‌غدادی پایته‌خت ده‌كات كه دوێنی شه‌و و ئه‌م به‌یانییه ئه‌نجامدران و بوونه مایه‌ی كه‌وتنه‌وه‌ی قوربانییه‌كی زۆر له خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له‌كاتێكدا كه عیراقییه‌كان له‌ناو مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزدان.
به‌ڕێز كوبیش سه‌ره‌خۆشی گه‌رمی خۆی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی قوربانییان ده‌كات و هیوای هه‌رچی زووچاكبونهوهش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازێت.
به‌ڕێز كوبیش ئه‌وه‌ی دوپاتكرده‌وه كه هه‌رچه‌نده عیراقییه‌كانی له رابردوودا ئازار و مه‌ینه‌تییه‌كی زۆریان به‌ده‌ست توندوتیژی و تیرۆره‌وه چێشتووه به‌ڵام هه‌رگیز ئه‌م دوو ته‌قینه‌وه‌یه‌ش كاریان تێ ناكات. ئه‌و به توندی داوای له ده‌سه‌ڵاتداران كرد بۆ وریابوونی زیاتر له رۆژه‌كانی داهاتوودا له پێناو پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی نیازه‌كانی تیرۆریستان له تێكشكانی ویستی عیراقییه‌كان.
ئه‌و له كۆتاییدا وتی "ئێمه پاڵپشتی خه‌ڵكی عیراقین. ئه‌م هێرشه دڕندانانه هه‌رگیز كار له شێلگیربوونی عیراقییه‌كان ناكات بۆ رزگاركردنی ناوچه‌كانیان له ده‌ستی تیرۆریستان".
****
بۆ زانیاریی زیاتر تكایه په‌یوه‌ندی بكه‌ن به به‌رپرسی نوسینگه‌ی راگه‌یاندن و تهبێژی (یونامی) به‌ڕێز سه‌میر غهتاس به ئیمێلی
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
یان
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
یانیش به ژماره ته‌له‌فۆنی ٠٠٩٦٤٧٩٠١٩٣١٢٨١