پێنج شەممە, 01 حوزەیران 2017 16:10

ئاماری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ قوربانییانی مانگی ئایاری ٢٠١٧

به‌غداد،عیراق، ١ی حوزه‌یرانی ٢٠١٧:- به‌ گوێره‌ی ئه‌و ئامارانه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاریی عیراق (یونامی)یه‌وه‌ تۆمار كراون، به‌ تێكڕایی له‌ مانگی ئایاردا به‌هۆی كاره‌ تیرۆریستییه‌كان و توندوتیژی و شه‌ڕی چه‌كدارییه‌وه‌ ٣٥٤ مه‌ده‌نی عیراقی كوژراون و ٤٧٠ی تریش بریندارابوون.



ژماره‌ی كوژراوانی مه‌ده‌نی (كه‌ پۆلیس ناگرێته‌وه‌) ٣٥٤ كه‌سه‌ و ژماره‌ی برینداره‌كانیش (كه‌ ئه‌ویش پۆلیس ناگرێته‌وه‌) ٤٤٦ كه‌سه‌.

له‌و ژماره‌یه‌ له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا ‌ ١٦٠ مه‌ده‌نی كوژراون و ٥٢ ش برینداره‌ . ئاماره‌كانی پارێزگای به‌غداد برتییه‌ له‌ ٨٦ كوژراو و ٢٢٦ بریندار و له‌ پارێزگای به‌سره‌ش ١٣ كوژراو و ٤١ بریندار هه‌یه‌.

به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌ یونامی له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌ندروستی ئه‌نباره‌وه‌ ده‌ستی كه‌وتوون ، پارێزگایه‌كه‌ ژماره‌ی ١٣٦ قوربانی داوه‌ (٤٧ كوژراو، ٨٩ بریندار). ئاماره‌كان تا رۆژی ٣١ی ئایاری تازه‌كراونه‌تنه‌وه‌.

لای خۆشیه‌وه‌ ، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق یان كوبیش كاره‌ تیرۆریستییه‌كانی ئیدانه‌ كرد كه‌ هاوڵاتییانی مه‌ده‌نی به‌ ئامانج ده‌گرن چ پێش ره‌مه‌زان و چی له‌ رۆژه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی ره‌مه‌زاندا.

ئه‌و له‌مباره‌وه‌ وتی "هه‌رچه‌نده‌ داعش له‌ موسڵ له‌ گیانه‌ڵڵای مردن دایه‌ به‌ڵام هێشتاش ده‌ستی چه‌په‌ڵی بۆ چه‌ند شوێنێكی تر درێژ ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی فشاری سه‌ربازی له‌سه‌ر خۆی سووك بكات و به ‌مه‌به‌ستیش ده‌یه‌وێت ئه‌وپه‌ڕی ژماره‌ی قوربانی له‌ خه‌ڵكی مه‌ده‌نی بخاته‌وه‌. داعش دوكانێكی سارده‌مه‌نی له‌ به‌غداد كرده‌ ئامانج له‌ بازاڕێك كه‌ خه‌ڵك دوای به‌ربانگ كۆببونه‌وه‌. له‌لایه‌كی تره‌وه‌ تیرۆریستان شه‌قامێكی نزیك نوسینگه‌ی خانه‌نشینیشیان له‌ به‌غداد كرده‌ ئامانج".

به‌ڕێز كوبیش هاوخه‌می خۆی ده‌ربڕی سه‌باره‌ت به‌ قوربانییانی مه‌ده‌نی له‌ ئه‌نجامی چه‌ندان ته‌قینه‌وه‌ به‌ڵام ئه‌و دڵنیاشه‌ كه‌ كوشتاره‌كانی داعش هه‌گیز ناتوانن له‌ هه‌وڵی عیراقییه‌كان بۆ رزگاركردنی وڵاته‌كه‌یان كه‌م بكه‌نه‌وه‌.

به‌ڕێز كوبیش هه‌روه‌ها وتی "خه‌ڵكی عیراق مكوڕن له‌سه‌ر رزگاركردنه‌وه‌ی خاكه‌كه‌یان و ئه‌م ته‌قینه‌وانه‌ش سه‌ره‌ڕای قێزه‌ونیان ته‌نها ده‌بنه‌ مایه‌ی پته‌وكردنی ئه‌م بڕیاره‌".


روونكردنه‌وه‌: به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی، یونامی رێگه‌ی پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئاماره‌كانی له‌ ناوچه‌كانی شه‌ڕدا لێگیرابوو. ئاماره‌كانی پارێزگای ئه‌نبار له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستییه‌وه‌ درابوون له‌ راپۆرتی قوربانیانی مانگی ئایاریشدا ئاماژه‌یان پێكراوه‌. هه‌ر بۆیه‌ ئاماره‌كانی پارێزگای ئه‌نبار ره‌نگه‌ راستی و دروستی ژماره‌كان ده‌رنه‌خه‌ن به‌هۆی ناله‌باری باری ئه‌منیی و پچڕانی خزمه‌ته‌كانه‌وه‌. یونامی له‌ هه‌ندێ حاڵه‌تدا ته‌نها توانیویه‌تی كه‌ هه‌ندێك له‌ رووداوه‌كان به‌ شێوه‌ی هه‌نده‌كییانه‌ (ناته‌واو) پشتڕاست بكاته‌وه. هه‌روها یونامی چه‌ندان ژماره‌ی گه‌وره‌ی سه‌باره‌ت به‌ قوربانییان وه‌رگرتووه‌ كه‌ باس له‌ مردنی چه‌ندان كه‌س ده‌كه‌ن به‌هۆی كاریگه‌رییه‌ لاوه‌كییه‌كانی توندوتیژییه‌وه‌ له‌ كاتی جێهێشتی ماڵوحاڵیان وه‌ك به‌هۆی توشبوونیان به‌ چه‌كداران یان بێ ئاوی و بێ خۆراكی و یانیش نه‌بوونی ده‌رمان و چاره‌سه‌ریی پزیشكی بێ ئه‌وه‌ی بتوانێت پشتڕاستیان بكاته‌وه. له‌سه‌ره‌تای كرده‌ سه‌ربازییه‌كه‌ی موسڵ و ناوچه‌كانی تری نه‌ینه‌وا‌شه‌وه‌، یونامی چه‌ندان راپۆرتی سه‌باره‌ت به‌ قوربانییانی مه‌ده‌نی به‌ده‌ست گه‌یشتووه‌ به‌ڵا نه‌یتوانی له‌ كاتی خۆیدا پشتڕاستیان بكاته‌وه‌. له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه ژماره‌كان پێویسته‌ به‌ لانیكه‌م وه‌ربگیرێن. ‌ ‌

****
بۆ زانیاریی زیاتر تكایه‌ په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌ به‌رپرسی نوسینگه‌ی راگه‌یاندن و ته‌بێژی (یونامی) به‌ڕێز سه‌میر غه‌تاس ‌ ‌ به‌ ئیمێلی ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یان ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یانیش به‌ ژماره‌ ته‌له‌فۆنی ٠٠٩٦٤٧٩٠١٩٣١٢٨١

زانیاری زیاتر

  • Agency: UNAMI